
تهبارهك عهبدولمهجيد
لە میانەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، سیمینارێک لە ژێر ناوی «رۆڵی ئافرەتی رۆشەنبیر لە هەستانەوەی کۆمەڵگا» بەڕێوەچوو. کە لەلایەن میدیاکار و نووسەری عێراقی «ئیلهام عەبدولڕەحمان» سەرپەرشتی کرا، بە بەشداری ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی فەلەستینی لیانە ئەلبەدر. لە دانیشتنەکەدا باس لە ڕۆڵی ئافرەتی رۆشەنبیر کرا لە بەرەوپێشبردنی بیرکردنەوە و بنیاتنانی کۆمەڵگا. کە بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و گفتوگۆ وراگۆرینەو سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە و گرنگی بەهێزکردنیان بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.
خاتوو ئیلهام عەبدولڕەحمان بە پێشوازییەکی گەرمی لە ئامادەبووان و میوانەکە دەستی بە دانیشتنەکە کرد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لەم چالاکییە ڕۆشنبیرییەدا، کە لەلایەن دامەزراوەی ئەلمەدا لە خوولی حەڤدەهەمدا ڕێکخرابوو. پاشان خاتوو لیانە عەبدولڕەحمان خۆی بە ئامادەبووان ناساند و وتی «پێم خۆشە وەک نووسەرێکی فەلەستینی بە پێنج کۆمەڵە چیرۆک و پێنج ڕۆمان و کۆمەڵە شیعرێک و فیلمی دیکۆمێنتاری کە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، خۆم وەک نووسەرێکی فەلەستینی بناسێنم». جەختی لەوە کردەوە کە نووسین و پێشکەشکردنی بیرۆکە لەسەر شاشە بە جێژ وخۆشی دەزانێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، وە ئاماژەی بەوە کرد کە ئارەزووی هاوبەشکردنی ئەم خۆشییە لەگەڵ ئامادەبوواندا.
لە چوارچێوەی قسەکانیدا سەبارەت بە « ئافرەتی خوێندەوار و ڕۆشنبیر». خاتوو لیانە ڕوونی کردەوە کە پێناسەی ئافرەتی خوێندەوار لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە جیاوازە. هەندێک وەک کەسێک کە خاوەن بڕوانامەی ئەکادیمییە، هەندێکی تر وەک سەرکردەیەک لە پارتێکی سیاسی یان چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەیبینن. ئەو ڕوونیکردەوە: «کلتوور، بۆ من، بریتییە لە سوودوەرگرتن لە هەموو سەرچاوەکانی زانین». “دەبێت بتوانین سوود لە هەموو ئەو شتانە وەربگرین کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە گەشەپێدانی تاک و کۆمەڵگا”. کولتوور لە یەک ئامرازدا قەتیس نییە، بەڵکو سیستەمێکی هەمەلایەنەیە کە هەموو پرسەکانی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت.
پاشان خاتوو لیانە باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاوازن لەوانەی کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا. جەختی لەوە کردەوە کە ئافرەتان لە کۆمەڵگاکانماندا ڕووبەڕووی چەندین کۆت و بەندکردن دەبنەوە کە ڕێگری لە گەشەکردنیان دەکەن، نەک تەنها لەسەر ئاستی تاک، بەڵکو لەسەر ئاستی کۆمەڵگاش بە گشتی. ناوبراو هەروەها ووتی: ڕێککەوتنە جیهانیەکان کە مافی ئافرەتان دەپارێزن بەس نەبوون بۆ گۆڕینی واقیعەکەیان، ئەم ڕێککەوتنانە لە ئاستێکی بەرزتر لەو واقیعە هاتنە ئاراوە کە گەلە سادەکانمان ئەزموونی دەکەن، کە ڕووبەڕووی چەندین بەربەستی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبنەوە کە ڕێگرن لە بەهێزکردن و گەشەسەندنی ئافرەتان.
لیانە ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە هەندێک کۆمەڵگەی عەرەبیدا، ئاستەنگی زۆر هەیە کە ڕێگری لە ئافرەتان دەکەن بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان. باسی لەو دەرفەتە بەرچاوانە کرد کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن پێشکەشی خانمان دەکات، بەو پێیەی زۆرێک لە ژنان دەستیان کردووە بە چوونە ناو ئەو بوارانەی کە پێشتر بەڕوویاندا داخراون، وەک بۆشایی ئاسمان و زیرەکی دەستکرد و پیشەسازی دەرمان. ئاماژەی بەوەشکردووە، «ئەم بوارە زانستیانە دەرفەتی نوێ بۆ ئافرەتان دەرەخسێنێت بۆ بەشداری کردنیان لە گۆڕینی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەرەو توانای ئافرەتان بۆ سەرکەوتن و داهێنان لە هەموو بوارەکاندا».
سەبارەت بە دۆخی کوردستانی عێراق، خاتوو ئیلهام باسی لەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەهێزکردنی ئافرەتان بەدەست هاتوون، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان گەیشتوونەتە پۆستی سەرکردایەتی و سیاسی و بەشدارییەکی بەرچاویان لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هەرێمی کوردەستان کردووە. بە تایبەت لەم ٢٥ ساڵەی دواییدا.
هەروەها خاتوو لیانە ئەلبەدر بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان لە بەهێزکردنی ئافرەتان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئەو ئازادییە ڕواڵەتییەی کە ئافرەتان لەم کۆمەڵگایانەدا بەدەستی دەهێنن، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی جیاکاری و گۆشەگیری دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازی نێوان کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات هەمیشە وەک خۆی نییە، هەروەها ئافرەتان لە هەردوولا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە کە پەیوەندییان بە یەکسانی و مافەکانەوە هەیە.
ولە کۆتاییدا، جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری بەرنامەیەکی هەمەلایەنە کرا بۆ پشتیوانیکردنی ئافرتان، کە سنووردار نەبێت بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو گۆڕانکاری ناوخۆیی لەناو کۆمەڵگاکاندا لە ڕێگەی پەروەردە و ڕۆشنبیری و هۆشیاری بەکۆمەڵەوە بێتە کایەوە.