
له ناوه‌ڕاستی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌و‌لێر بۆ كتێب، له سه‌ر ره‌فه‌كانی پڕ له ناونیشانی نوێ و كلاسیكی زیندوو، بۆنی كاغه‌ز و حبر دێت، ژیانی رۆشنبیری به پرسیاره دێرینه نوێبووه‌كانی زیندوو ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له دیارترینیان ئه‌وه‌یه: ئایا به‌ڕاستی رۆشنبیری به‌شداره له جولاندنی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووری؟
له گه‌شتێكدا به‌ناو كۆشكه‌كانی پێشانگاكه‌دا چاومان به سه‌ردانیكه‌ران و فرۆشیاران و نووسه‌ران كه‌وت و داوای رایانمان كرد، و وه‌ڵامه‌كان جۆراوجۆر بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ كۆكبوون كه‌وا كلتوور كاریگه‌رییه‌كی ئابووری هه‌یه ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.
سوها عه‌بدوڵڵا، قوتابی زانكۆ و له سلێمانییه‌وه به‌تایبه‌ت هاتووه بۆ پێشانگاكه، ده‌ڵێت: «من بۆ كڕینی كتێب هاتوومه‌ته ئێره، به‌ڵام له راستیدا پاره‌ی زیاترم خه‌رج كردووه، من ته‌نها كتێبم نه‌كڕیوه، له پێشانگه‌كه شتی ترم كڕیوه، له كافه‌تریایه‌كی نزیك و دووكانێكی كلتووری له ده‌روه‌ی هۆڵی پیشانگه‌كه شتم كڕیوه، واته كلتوور ته‌نها كتێب نییه؛ سیسته‌مێكی ته‌واوه بۆ جووله‌ی ئابووری شاره‌كه«.
سارا حه‌سه‌ن، سه‌ردانیكه‌ر له موسڵه‌وه هاتووه، ئه‌و هاوڕایه له‌گه‌ل سوها و ده‌ڵێت «زۆر جار كتێب له پێشانگه‌كان ده‌كڕم، چونكه داشكاندن هه‌یه، ساڵانه به‌شداری پێشانگه‌كه ده‌كه‌م، سه‌ردانیكه‌ران حه‌ز ده‌كه‌ن شتی كلتووری بۆ هاوڕێ و خێزانه‌كانیان بكڕن، هه‌روه‌ها دیاری بۆ هاوڕی و كه‌سوكار بكڕن، راستگۆیانه پێشانگه‌كه گه‌وره‌ترین داهاتی ساڵانه‌ی منه«.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی عێراقی پێی وایه پێشانگه رۆشنبیرییه‌كان بزوێنه‌ری ئابوری راسته‌قینه‌ن، ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ئێمه لێره سه‌دان دانه له هه‌ر ناونیشانێك ده‌فرۆشین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتره ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ن كه له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌كان و دابه‌شكه‌رانی پارێزگا جیاوازه‌كان واژوویان ده‌كه‌ین، رۆشنبیری بازاڕێك ده‌كاته‌وه و هه‌ل درووست ده‌كات.
به‌بۆچوونی ئه‌و، كاریگه‌رییه‌كانی پێشانگاكه ته‌نیا له به‌شداربووانی راسته‌وخۆدا سنووردار نییه، به‌ڵكو ده‌چێت بۆ كه‌رتێكی فراوانی خزمه‌تگوزاری، وه‌كو ئۆتێله‌كان و چێشتخانه‌كان و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، د. وه‌لید توێژه‌ر له بواری رۆشنبیری ئابووری ئه‌و پرسه ده‌خاته چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتر و ده‌ڵێت: «كلتوور خۆشگوزه‌رانی نییه، به‌ڵكو وه‌به‌رهێنانێكی درێژخایه‌نه، ئه‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی پیشه‌سازی كتێب و موزیك و هونه‌ر ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا، سوودی ئابووری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌چنن، وه‌ك ره‌خساندنی هه‌لی كار و راكیشانی گه‌شتیار و هاندانی پیشه‌سازی داهێنه‌ران».
پرسیارێك ئاراسته‌ی د. وه‌لید كرا، چۆن له رووی ئابوورییه‌وه وه‌به‌رهێنان له رۆشنبیری بكه‌ین؟ نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌نی كاریگه‌ریی، به‌ڵكو له‌لایه‌نیی میكانزمییه‌وه.
گووتی: «پشتگیری پیشه‌سازی رۆشنبیری و داهێنه‌ران ده‌كه‌ین، وه‌ك بڵاوكردنه‌وه، سینه‌ما، موزیك، له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و پاره‌دان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، رۆشنبیری له‌گه‌ڵ گه‌شتیاری به رێكخستنی گه‌شتی ئه‌ده‌بی و فیستیڤاڵ و پێشانگه‌ی هونه‌ری تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین، هانی هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی رۆشنبیری و تایبه‌ت ده‌ده‌ین بۆ درووست كردنی پرۆژه‌ی به‌رده‌وام كه لاوان دابمه‌زرێنن و ناوه‌ڕۆكی ناوخۆیی به‌رهه‌م بهێنن، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی رۆشنبیریمان ده‌ستنیشان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێ له ئینته‌رنێت تا خاوه‌نی ناوه‌ڕۆكه‌كان بتوانن بگه‌نه ئاستی جیهانی، له كۆتاییدا دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆشنبیری نێوخۆیی كه جووله‌ی به‌رده‌وامی سه‌ردانیكه‌ران درووست بكات و ئابووری نێوخۆ ببوژێنێته‌وه«.
له ناو پێشانگه‌كه گوێمان له زمانی جیاواز ده‌بوو، زمانی كوردی، عه‌ره‌بی تا ئینگلیزی و توركی، ئه‌م كلتووره فره‌چه‌شنه‌یه ده‌بێته خاڵێكی به‌هێزی ئابووری، به گووته‌ی نه‌بیل كه سه‌ردانیكه‌رێكی لوبنانییه، و له بواری وه‌رگێڕان كار ده‌كات، ده‌ڵێ: «ئاماده‌ی پێشانگاكه بووم بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێك بدۆزمه‌وه، وه‌رگێڕان له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی و به‌پێچه‌وانه‌وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره و بازاڕێكی ئومێدبه‌خشی هه‌یه«.
له سه‌ردانی رێكوپێكی قوتابخانه‌كانه‌وه بۆ پانێڵی رۆشنبیری، تا ده‌گاته كافێكانی ناو پێشانگه‌كه كه پڕن له خه‌ڵك و كتێبه نوێیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوپێك قاوه ده‌خوێننه‌وه، روونه كه رۆشنبیری ته‌نها چالاكییه‌كی فیكری نییه، به‌ڵكو هێزێكی ئابووری نه‌رمه كه شاره‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌ت درووست ده‌كات و په‌نجه‌ره به‌ڕووی جیهاندا ده‌كاته‌وه.
له كۆتایی گه‌شتی نێو پێشانگه‌كه، روون ده‌بێته‌وه كه پرسیاره‌كه (ئایا كلتوور به‌شداره له جولانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووری؟) چیتر پێویستی به نیشانه‌ی پرسیار نییه، به‌ڵكو پێویستی به خاڵێكه كه راستییه‌كان پشتڕاست بكاته‌وه: به‌ڵێ، كلتوور به‌شداره له جولانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووری و زیاتریش.