پوخته پێناسه‌یه‌كی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و هونه‌ر
– ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنه ئامانجییه‌تی په‌ره بدات به واقیعی ڕۆشنبیری له عێراق و جیهانی عه‌ره‌بی، چه‌ندان بڵاوكراوه ده‌رده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به كۆمه‌ڵێ چاڵاكی ڕاگه‌یاندن و ڕیكلامی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
– مه‌دا ئامانجییه‌تی وه‌كو ده‌زگایه‌ك ژینگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری ئازاد و دیموكراتی دابین بكات دوور له چوارچێوه فه‌ڕمی و حزبییه‌كان، له‌میانی كار‌و چاڵاكی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنییه‌كان به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه دیاره ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه مرۆییه‌كان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به‌رده‌ستكردنی بۆ ڕۆشنبیران و خوێنه‌ران له عێراق و جیهانی عه‌ره‌بی و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و كارلێكردنێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه ڕۆشنبیری و كلتووره جیاوازه‌كانی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهان كرانه‌وه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری به‌ڕووی جیهاندا فه‌راهه‌م بكات، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش په‌ره به‌ژینگه‌ی كاركردنیش بدات.
جومگه‌كانی ده‌زگا
- دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و دیراسات و گۆڤاری ئه‌لنه‌هج له ساڵی 1983:
- ساڵی 1983 هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی (مه‌دا) نرا، كه خۆی ده‌بینییه‌وه له ڕاگه‌یاندنی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دیراساتی ئیشتراكی له جیهانی عه‌ره‌بی، گۆڤاری ئه‌لنه‌هجی فكریی و ڕۆشنبیری له سه‌نته‌ره‌كه‌دا ده‌رده‌چوو، كه له ده‌سته‌ی نووسه‌رانیدا ده‌سته‌بژێرێك له بیرمه‌ندان و لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌بوون له وڵاتانی جیاوازی عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كه بایه‌خی ده‌دا به توێژینه‌وه له پرس و دیارده زه‌قه‌كانی بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی و ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌روه‌ها له دیدگای ڕه‌خنه‌یی و پێكهاته‌ییه‌وه.
- گۆڤاری ئه‌لمه‌دا ساڵی 1984:
- * گۆڤاری ئه‌لمه‌دای ڕۆشنبیری وه‌رزی كه‌شێكی ئه‌وتۆی سازكرد بۆ ناساندنی ناسنامه‌ی ده‌زگاكه و هانده‌ر و ئامانج و شێوازه‌كانی، كه په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی په‌یامه ڕۆشنبیری و فكرییه‌كانی. ناوه‌خنی گۆڤاره‌كه پشتی ده‌به‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌كان كه مۆركێكی مۆدێرنه‌تی هه‌یه و ڕه‌وت و ڕه‌وگه مۆدێرنه‌تییه‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری تاوتوێ ده‌كرد.
- دامه‌زراندنی ده‌زگای ئه‌لمه‌دا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ساڵی 1994:
- * له ئاكامی كه‌له‌كه‌بوونی ئه‌زموون و فراوانبوونی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ستكردن به پێویستییه‌كی زۆر بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی خوێندنه‌وه و بلاوكردنه‌وه‌دا، مه‌دا كاری كرد له پێناو دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، كه بایه‌خ بدات به بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانتری كتێب و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی چاپی كتێب، سه‌رباری ئه‌وه‌ش دامه‌زراندنی بنكه‌ی فرۆشتنی راسته‌وخۆ له زیاتر له‌یه‌ك له پایته‌خته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی كارئاسانی چاپكردن بۆ نووسه‌ران و داهێنه‌ران. له پاڵ ئه‌وه‌ش پارێزگاری كردن له كواڵیتی چاپكردن و بایه‌خدان به فراوانكردنی جوله‌ی كتێب و ده‌ستاوده‌ستكردنی له ته‌واوی شاره عه‌ره‌بییه‌كان، له نێویشیاندا وڵاتی عێراق.
- كردنه‌وه‌ی زنجیره كتێبخانه‌كانی مه‌دا ساڵی 1994
- خوێندنه‌وه و كتێب.. له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی مه‌داوه به‌ر له دوو ده‌یه و نیو خه‌می سه‌ره‌كی مه‌دا بوو.. مه‌دا بایه‌خی به كتێب دا.. له ڕووی پیشه‌سازی و ڕیكلام كردن و به بازاڕكردنه‌وه.. هه‌روه‌ها توانی له میانی قه‌باره و جۆرییه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاماده‌ییه‌كی گرنگ له بواری پیشه‌سازی كتێبدا هه‌بێت، مه‌دا له پڕۆژه‌كه‌یدا په‌نای بۆ زیاتر له په‌نجه‌ره‌یه‌ك برد تا لێییه‌وه له جیهانی كتێب به گشت كایه‌كانییه‌وه بڕوانێت، له‌وانه (زنجیره كتێبخانه‌كانی مه‌دا) كه له به‌غدای پایته‌خت و زیاتر له شارێكی عێراق و هه‌روه‌ها له چه‌ند پایته‌خێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوونیان هه‌بوو له‌وانه:
- كتێبخانه‌ی دیمه‌شق
- كتێبخانه‌ی به‌یرووت
- كتێبخانه‌ی قاهیره.
- كتێبخانه‌ی شه‌قامی سه‌عدوون
- كتێبخانه‌ی زانستی له شه‌قامی سه‌عدوون
- كتێبخانه‌ی شه‌قامی موته‌نه‌بی
- كتێبخانه‌ی ماڵی قشله
- كتێبخانه‌ی هه‌ولێر
- دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لمه‌دا بۆ په‌ره‌پێدان و هاریكاری ڕۆشنبیری ساڵی 1994:
- رێكخراوێكی ناحكومییه ساڵی 1994 له كوردستان دامه‌زرێنرا پاشان چالاكییه‌كانی گواسته‌وه به‌غدا، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لمه‌دا بۆ په‌ره‌پێدان و هاریكاری ڕۆشنبیری كارده‌كات بۆ پته‌وكردنی چوارچێوه‌ی ڕۆشنبیریی له عێراق به گشت فره ڕه‌نگییه‌كانی، ئه‌ویش له میانی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه ئامانجییه‌تی هاریكاری و لێكنزیك بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بهێنێته كایه‌وه، له پێناو به‌دیهێنانی په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
- ده‌رچوونی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لمه‌دای ڕۆشنبیری ساڵی 2001:
- ئه‌لمه‌دا بۆیه‌كه‌مجار به زمانی عه‌ره‌بی (هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لمه‌دای ڕۆشنبیری) هێنایه كایه‌وه و سه‌دان ڕۆشنبیر و ڕووناكبیر و هونه‌رمه‌ند له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ئه‌ورووپی داوه‌تی به‌شداری كردن كرد، هه‌موو چالاكییه هه‌فتانه‌ییه‌كه‌ی به‌خۆڕایی بوون و بۆ جه‌ماوه‌ر كراوه بوون، ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س ئاماده‌ی ده‌بوون كه له‌گشت میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوون.
- دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی كتێبی خۆڕایی (پڕۆژه‌ی كتێب له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه) ساڵی 2002:
- ده‌زگا له ساڵه‌كانی یه‌كه‌میدا چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ كاراكردنی ژیانی ڕۆشبیری و په‌ره‌پێدانی و ڕۆلی ڕۆشنبیران و داهه‌رێنان و كاركردن له‌سه‌ر فۆرمێكی نوێ له پێناو فراوانكردنی بازنه‌ی خوێنه‌ران و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، مه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ڕۆشنگه‌ری كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی مانگانه له‌گه‌ل چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی دابه‌شده‌كرا له ژێر دروشمی (كتێب له‌گه‌ل ڕۆژنامه).
- دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی سیاسی ئه‌لمه‌دا ساڵی 2003:
- ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌دا) له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه بووه جێی بایه‌خپێدانێكی جیهانی و میدیایی و سیاسی فراوانتر له‌هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كی لۆكالی و عه‌ره‌بی. جێگای سه‌رنج بوو كه ئه‌لمه‌دا ژماره‌ی یه‌كه‌می به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئابڕووچوونی (كۆبۆنی نه‌وت) ده‌ستپێكرد، كه شۆكێكی دروستكرد له هۆشیاری رای گشتی جیهانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دواداچوونی بۆ هه‌واڵه‌كه كرد و لیژنه‌یه‌كی لێكۆأینه‌وه‌ی نێوده‌وله‌تی پێكهێنا، لیژنه‌كه سه‌ره‌داوه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌كی نێوده‌وله‌تی دۆزییه‌وه، كه هه‌زاران كۆمپانیا و حزب و گه‌وره به‌رپرسانی جیهانی لێی تێوه‌گلابوون، مه‌دا درێژه‌ی دا به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دۆسییه وه‌ك به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رده و هه‌روه‌ها چه‌ندین دیارده‌ی گه‌نده‌لی كارگێڕی و دارایی و ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ر هاوڵاتیان، دواتر بۆ تا ئێستاش پێشه‌نگی هه‌ڵمه‌تی ئازادییه‌كان ده‌كات كه به‌هۆیانه‌وه به‌رنگاری ئه‌و یاسا و رێنماییانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ و مافه كه‌سییه‌كان ناكۆكن.
- دامه‌زراندنی ئاژانسی ئه‌لمه‌دا بۆ دابه‌شكردنی چاپكراوه‌كان ساڵی 2003
- له سۆنگه‌ی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگه‌رییه‌وه ده‌زگای مه‌دا وای ده‌بینێ په‌نا بردنه به‌ر (بۆرسه) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان، رووبه‌ری زانیاریی بۆ هاوڵاتی ته‌سك ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سنووری ڕۆڵی ڕۆژنامه‌ی خوێنراو و كتێب كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش له ڕۆژی دامه‌زراندییه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی ئاژانسێکی دا تا ببێته بچینه‌یه‌ك بۆ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپكراوه‌كان كه تێڕوانین و ئامڕاز و هۆكارگه‌لی سه‌رده‌مایانه به‌كاربهێنێت و كاربكات بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندنی چاپكراوه‌كان بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات.
- دامه‌زراندنی سندوقی په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری ساڵی 2003
- ده‌زگا سندوقێكی ته‌رخان كرد بۆ پاڵپشتی كردنی ڕۆشنبیرانی كه‌مده‌رامه‌ت و به ساڵاچوون و نه‌خۆشه‌كان، هه‌روه‌ها سندووقه‌كه خه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی ڕۆشنبیره نه‌خۆشه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆیی.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای زاموا بۆ ڕیكلام و ڕاگه‌یاندن ساڵی 2004
- یه‌كێكه له كۆمپانیای پێشكه‌وتوو و جیاوازه‌كان له بواری ڕیكلام كردن له عێراق. چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی زاموا له خۆیی ده‌دوێ كه بووه‌ته یه‌كه‌می بێڕاكه‌به‌ر له بواری ڕیكلام كردن له شه‌قامی عێراقی. له‌و ساته‌وه‌ش كۆمپانیاكه بواری كاركردنی فراوانتر كرد و توانی باشترین خزمه‌تگوزاری جیهانی بۆ كۆمپانیا و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كان و كڕیارانی پێشكه‌ش بكات له شه‌قامی عێراقی له‌وانه: ئاسیا تیلیكۆم، زه‌ین تیلیكۆم، كۆڕه‌ك تیلیكۆم، بیبسی، كادبری، گریت وۆل بۆ ئوتومبێل، جگه‌ره‌ی دایڤیدۆڤ، هایه‌ر بۆ ئه‌لیكترۆنییان، ئێل جی بۆ ئه‌لیكترۆنیان، قه‌ڵه‌می یونیبۆل.
- ده‌رچوواندنی گۆڤاری نێرگز ساڵی 2004
- نێرگز گۆڤارێكی مانگانه‌ی تایبه‌ت به ژنانه، بایه‌خ به ڕه‌وشی ژنان ده‌دات و جەخت له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی مافی مرۆڤ و مافی مه‌ده‌نی ده‌کات و پیشه‌گه‌رانه و به چاودێرییه‌كی ڕاسته‌قینه پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گوازێته‌وه، پشت ده‌به‌ستێ به كۆله‌كه‌كانی سه‌ركۆی ئازاد له تاوتێ كردن و خستنه‌ڕوو و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای (نهار المدینة) بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندن ساڵی 2005.
- كۆمپانیاكه كاری پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جۆراوجۆر ده‌كات به‌و پێیه‌ی ئه‌و بواره‌ی كاركردنه نزیكه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ڕاگه‌یاندن.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای (ناسنا) بۆ گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه ساڵی 2006:
- كۆمپانیاكه‌كه ئامانجییه‌تی جوله‌ی گه‌شتیاری چالاك بكات بۆ كه‌رتی میدیایی جۆراوجۆر و خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌ست بكات سه‌ره‌ڕای به بازاڕكردنی گرووپه‌كانی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
- ئه‌نجامدانی ڕۆژه‌كانی مه‌دا (نهارات المدی) ساڵی 2006:
- له شاری به‌غدا مه‌دا زنجیرییه‌ك چالاكی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆشنبیری سه‌ركوتكراو و په‌راوێزخراو، كردنی به ئامڕازێك بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عێراقی نوێ. چالاكییه‌كانی مۆركێكی ته‌حه‌دی كردنی تیرۆر و شكاندنی ته‌وقی تیرۆری وه‌رگرت، گۆڕه‌پانی دیكه‌ی فراونتری راكێشاوه بۆ چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری، ئه‌و چالاكییه تاقانه‌یه بایه‌خ به داهێنان و داهێنه‌ران ده‌دات و ته‌كریم و ستایشییان ده‌كات.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنی ساڵی 2006
- مه‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی داوه به به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنی، بۆیه‌ش (كۆمپانیای مه‌دا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنی) دامه‌زراندووه. ئه‌م كۆمپانیایه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌رهه‌مده‌هێنێت ده‌رباره‌ی كه‌ساییه‌تییه عێراقییه‌كان كه پشكدارییان كردووه له كۆله‌كه‌كانی ڕۆشنبیری و زانیاری و سیاسی له عێراق بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه تا ببنه چرایه‌ك بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتووه.
- داهێنانی ورشه‌ی (گفتوگۆ ده‌كه‌ین) ساڵی 2008:
- ده‌زگا شێوازێكی مۆدێرینی داهێنا بۆ به‌شداری كردنی كه‌سایه‌تییه دیموكرات خوازه‌كان له ڕۆشنبیران و سیاسته‌وان و به‌رپرسه باڵاكان بۆ به‌رگرتن له پرسه گه‌وره‌كان كه ڕووبه‌ڕووی وڵات و پڕۆسه‌ی سیاسی و پرسه دیموكراتییه‌كان ده‌بێته‌وه، له‌نێو ئه‌و شێوازانه دیداره‌كانی (گفتوگۆ ده‌كه‌ین) و مێزی بازنه‌یی ئابووری و ڕۆشنبیری بوو. ئه‌م وه‌رشه‌یه پێیوایه ئه‌م دیداره گفتوگۆییانه له‌نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی و ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، كه له‌میانه‌ی كۆڕبه‌نده رێكخراوه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چوون كه هه‌ردوو هه‌فته جارێك سازده‌كران، به‌زۆریش پرسه جێ بایه‌خ و قه‌یرانه‌كانی شه‌قامی عێراقی له‌و دیدارانه‌دا ده‌خرانه‌ڕوو كه هاوڵاتیانی عێراقی به‌شێویه‌ه‌كی گشتی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌یانناڵاند، ناوی (گفتوگۆ ده‌كه‌ین) له‌م دیدارانه نرا.
- كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب ساڵی 2008
- مه‌دا له‌میانی درێژه‌دان به هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب، ساڵانه زۆرینه‌ی خانه و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی عێراقی و ژماره‌یه‌كی زۆرتر له ده‌زگا و خانه چاپ و بلاوكردنه‌وه‌كانی بیانی تیایدا به‌شداری بكه‌ن، ده‌زگای مه‌دا له‌ڕێی ئه‌و پێشانگایه‌وه پاڵپشتی زانكۆ و كۆلێژه عێراقییه‌كانی كرد به‌دابینكردنی كتێبی زانستی تایبه‌تمه‌ند ئه‌ویش به‌هاندانی ده‌زگا به‌شداربووه‌كان بۆ به‌خشینی كتێب كه ده‌زگا حكومی و مه‌ده‌نییه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كرد.
- ده‌رچوواندنی گۆڤاری (حیوار سپۆرت) ساڵی 2008:
- گۆڤارێكی مانگانه‌ی وه‌رزشییه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌رده‌چێت، بایه‌خ ده‌دات به پرسه وه‌رزشییه ناوه‌خۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كانی یارییه جۆراوجۆره‌كان له پێشیاندا تۆپی پێ.
- دامه‌رزاندنی بنكه‌ی مه‌دا بۆ راپرسی رای گشتی ساڵی 2008:
- بنكه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده به وه‌رگرتنی راپرسی رای گشتی، له سۆنگه‌ی بایه‌خپێدانی ده‌زگای مه‌دا به رووماڵكردنی بۆچوونه‌كانی رای گشتی دامه‌زراوه له‌گشت جومگه و چالاكییه زینده‌گییه‌كانی عێراقی نوێ له ئاسته‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌روونزانی ئه‌ویش له‌پێناو یارمه‌تیدانی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ بڕیاردانی دروست بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی عێراقی.
- ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی (تاتۆ)ی ڕۆشنبیری ساڵی 2009:
- ڕۆژنامه‌یه‌كی مانگای ڕۆشنبیرییه ناوه‌ڕاستی هه‌موو مانگێك ده‌رده‌چێت، ژماره‌ی یه‌كه‌می له ئاداری 2009 ده‌رچوو. ڕۆژنامه‌كه بایه‌خ ده‌دات به بابه‌ت و پرسه ڕۆشنبیرییه‌كان له ته‌واوی كایه‌كانی زانیاری.
- كردنه‌وه‌ی ماڵی (مه‌دا) له شه‌قامی موته‌نه‌بی ساڵی 2009.
- ده‌زگای مه‌دا ماڵی مه‌دای بۆ ڕۆشنبیری و هونه‌ری كرده‌وه له شه‌قامی مێژوویی موته‌نه‌بی كه ناسراوه به‌وه‌ی شه‌قامی ڕۆشنبیرییه له عیراق. كه لێكۆڵه‌ره‌وه و ڕۆشنبیران و شاعیران له‌و شه‌قامه كۆده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تیش له ڕۆژانی پشووی هه‌فته و ته‌واوی ڕۆژانی هه‌فته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ده‌زگای مه‌دا چالاكی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و چالاكی هه‌فتانه له ڕۆژانی پشوو له‌و ماڵه‌دا سازده‌كات، یادی كه‌ساییه‌تییه دیاره‌كانی مێژوویی عێراق زیندوو ده‌هێلرێته‌وه وكه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی میدیایی لۆكاڵی عه‌ره‌بی ڕووماڵی ده‌كات
- ده‌رچوواندنی پاشكۆ هه‌فته‌ییه‌كان ساڵی 2009
- ده‌زگای مه‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ڕۆژانه‌ییه‌كه‌یدا شه‌ش پاشكۆ ده‌رده‌كات تایبه‌ت به كایه‌كانی: ڕۆشنبیری، كه‌سایه‌تییه‌كان، ئابووری، یادگه‌ی عێراقی، وه‌رزشی، به قه‌باره‌ی نیوه‌یی و به هه‌شت لاپه‌ڕه.
- پاشكۆی په‌ڕه‌كان
- پاشكۆی یادگه‌ی عێراقی
- پاشكۆی ڕۆژگارێك بوو
- پاشكۆی مه‌ناره‌كان
- پاشكۆیی عێراقییه‌كان
- پاشكۆی وه‌رزشی مه‌دا
- دامه‌زراندنی بنكه‌ی مه‌دا بۆ مه‌شق پێكرد و په‌ره‌پێدان ساڵی 2021.
- ده‌زگای مه‌دا بنكه‌یه‌كی بۆ مه‌شق و په‌ره‌پێدان داهێنا كه هۆڵی گه‌وره‌ی ته‌رخان كردووه كه شوێنی زیاتر له 60 كه‌سی تیا ده‌بێته‌وه و هه‌مووهۆكاره پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ دابین كراوه بۆ ئه‌نجامدانی خولی مه‌شق پێكردنی میدیاكاره گه‌نجه‌كان له گشت لقه‌كانی میدیا.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئه‌لخیول بۆ ڕیكلامكردن و ڕاگه‌یاندن ساڵی 2011:
- كۆمپانیایه‌كی میدیایی تایبه‌تمه‌نده له ساڵانی دواییدا كار ده‌كات له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ڕیكلامی كه پشكداری كرد له په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ڕیكلامی له كوردستان.
- دامه‌رزاندنی ده‌وگای هه‌واڵی ئه‌لمه‌دا ( مه‌دا پرێس) ساڵی 2012
- ده‌زگایه‌كی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌گه‌ره، له‌سه‌ر شێوازی ده‌زگا هه‌واڵییه جیهانییه‌كان كارده‌كات له‌ڕووی دروستكردنی هه‌واڵ و شیكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له میانی خستنه‌ڕووی ڕا و رای به‌رانبه‌ر.
- وێسگه‌یی رادیۆی مه‌دا ساڵی 2012
- مه‌دا ئێف ئێم ره‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆحی فره‌ڕه‌نگی و دینامیكی عێراقه، بابه‌تگه‌لێكی هونه‌ری و داهێنه‌رانه پێشكه‌ش ده‌كات و رووی له گشت چیت و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به په‌خشكردنی گۆڕانی و مه‌قام و گۆرانییه گه‌نجانه‌ی سه‌رده‌میانه به‌ڕوحێكی گه‌نجانه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی گه‌وره‌ی په‌خشه‌كه‌ی بۆ به‌نامه‌ی كاتبه‌سه‌ر بردن و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یانیان و ئێواران، كه ته‌كه‌ز ده‌كاته سه‌ر داهێنان و زینده‌گی وه‌ك فاكته‌رێكی هێز كه كه‌شی مه‌دا پێی جیاده‌كرێته‌وه.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای (بورجه‌كانی مه‌دا) بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی سنووردار ساڵی 2013.
- له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013 كۆمپانیاكه كرایه‌وه، ئامانج له‌و كۆمپانیایه وه‌به‌رهێنان بوو له سه‌رمایه‌كان له بواره‌كانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی و ئینشائی و كاره‌بایی و میكانیكی
- كردنه‌وه‌ی كه‌نالی ئاسمانی ئه‌لمه‌دا ساڵی 2014
- ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌دا كارده‌كات له پێناو پته‌وكردنی پایه‌كانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هاكانی ده‌وله‌تی مه‌ده‌نییه‌تی دادپه‌روه‌ر، دوو له ته‌واوی شێوه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی تائیفی و ئینتی و ئایینی، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی هاوڵاتی بوون به‌بێ جیاكاری یاخود جیاوازی كردن له نێوان هاوڵاتیان، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له
- زانكۆی ئه‌لمه‌دا:
- له ژێر دامه‌زراندن دایه و هێشتا رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌كاربوون ته‌واو نه‌كراون.
- كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وله‌تی به‌غدا بۆ كتێب له سالی 2020 ه‌وه:
- ده‌زگای مه‌دا ساڵانه له ساڵی 2020ه‌وه تاوه‌كوو ئێستا له شاری به‌غدا ده‌یكاته‌وه له پێناو فراوانكردنی بازنه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا نێوده‌وله‌تییه‌كانی كتێب.
- كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وله‌تی به‌سڕه بۆ كتڵی له ساڵی 2020 ه‌وه.
- ده‌زگای مه‌دا ساڵانه له ساڵی 2020ه‌وه تاوه‌كوو ئێستا له شاری به‌سڕه ده‌یكاته‌وه له پێناو فراوانكردنی بازنه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا نێوده‌وله‌تییه‌كانی كتێب.