
لەسەردەمی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە جیهان رودەدات، بەتایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرددا، چەند پرسیارێک دێتە پێش سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران و نووسەران لە قۆناغی داهاتوودا. ئەوانەی ڕۆشنگەری و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیان گرتۆتە ئەستۆی خۆیان، چۆن دەتوانن لەگەڵ جیهانێکدا کارلێک بکەن کە ڕۆژانە لە گۆڕاندایە؟ ئایا لە سەردەمی خێرایی و کورتکردنەوەدا هێشتا وشەی نووسراو قورسایی هەیە؟
نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕێدان ئەحمەد لە لێدوانێک بۆ پاشکۆی ئەلمەدا ئەلمەدا، پێی وایە ڕۆڵی نووسەر چیتر تەنیا لە ڕاپۆرتکردن یان گێڕانەوەدا سنووردار نییە، بەڵکو بووەتە بەرپرسیار لە داڕشتنی هۆشیاری و لێکدانەوەی گۆڕانکارییە گەورەکان. هەروەها دەڵێت: «نووسەران ئەوەی پێشینەکان گواستیانەوە دەیگوازێتەوە، سوود لە ئەزموونەکەیان وەردەگرێت و دەرەنجامە نوێیەکان دەخەنەروو، بۆ ئەوەی بیانگوازنەوە بۆ نەوەی نوێ، هەریەکەیان بەپێی پسپۆڕییەکەی، بەڵام ئەم ئەرکە ئاسان نییە بەرامبەر ئەو بڕە زۆرەی زانیاریی لەبەردەستدایە و خێرایی وەرگرتن کە سروشتی پەیوەندی نێوان خوێنەر و دەقەکەی گۆڕیوە.
دەشڵێت، «جیهان ئەمڕۆ شایەتی گۆڕانکاری ڕیشەیی بە تایبەت لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرددایە، ئەمەش ئەرکی نووسەر ئاڵۆزتر دەکات». ئێستا زانیاری بۆ هەمووان بەردەستە، بەڵام ئەوەی کەم بووە شیکاری قووڵ و توانای بەستنەوەی داتاکانە. لێرەدا گرنگی ئەو ڕۆشنبیرە ڕاستەقینەیە هەیە کە تەنیا پرسیارەکان دووبارە ناکاتەوە، بەڵکو هەوڵدەدات بەشداری لە داڕشتنی وەڵامەکاندا بکات.
ڕەنگە گەورەترین نیگەرانی کاریگەری وپەرەسەندنەکانی زیرەکی دەستکرد بێت لەسەر ژیانی مرۆڤ. ئەو دەڵێت «ئێستا خەڵک لەبری ئەوەی بچنە لای پزیشک پرسیار لە زیرەکی دەستکرد دەکەن سەبارەت بە تەندروستی خۆیان»، ئەمە ئاماژە بە دابەزینی کارلێکی مرۆڤەکان دەکات لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا. ئەم گۆڕانکارییە پرسیاری قووڵی ئەخلاقی سەبارەت بە چارەنووسی زانستە مرۆییەکان و زانستەکان و لەبارەی شێوەی ئەو کۆمەڵگایانە دەوروژێنێت کە ڕەنگە لە ژێر قورسایی ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە خێراترەدا سەرهەڵبدەن.
لە لایەکی دیکەوە ئەحمەد پێی وایە «خوێنەر و نووسەران لە ژێر ڕۆشنایی ئەم پێشکەوتنەدا هەمان زەحمەتی و ناڕەحەتی دەچێژن». لە کاتێکدا خوێنەران لەناو قووڵایی ناوەڕۆکی دیجیتاڵیدا دەخنکێن، نووسەران خۆیان لە نێوان ژاوەژاوی پلاتفۆرمە کراوەکاندا ڕووبەڕووی تەحەدای پاراستنی دەنگیان دەبنەوە. بۆیە داوا دەکات «سۆشیال میدیا نەکرێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی نەوەکان، بەڵکو بکرێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ و دیالۆکی ئاست بەرز».
ناوبراو ئەسەفی خۆی دەربڕیەوە لە بڵاوبوونەوەی کۆمێنتی ڕووکەش و نەرێنی لەسەر بابەتەکانی زانستی و فیکری و دەڵێت « زۆر دڵتەنگ دەبم کاتێک کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە کە شەرمەزارکەرن بۆ رۆشەنبیری و کەمی زانیاری». هەروەها جەخت لەسەر پێویستی «دابەشکردنی ڕۆڵەکان لە کۆمەڵگەی رۆشەنبیری بە شێوەیەکی سیستماتیک» دەکاتەوە، ڕەخنە لە هەندێک تاک دەگرێت کە «سەرەڕای نەبوونی ئامرازی فیکری پێداگری لەسەر ئامادەبوون دەکەن».
بەرامبەر دەنگی ڕۆشنبیرەوە، خوێنەر «عەلی مستەفا» باس لە ڕوانگەی وەرگر دەکات و دەڵێت «وەک خوێنەران بەدوای کەسێکدا دەگەڕێین کە ڕێگاکەمان لە نێوان جەنجاڵی دیجیتاڵیەدا ڕووناک بکاتەوە. لە کاتێکدا زیرەکی دەستکرد وەڵام پرسیارەکانمان دەداتەوە، بەڵام پێویستمان بە کەسێکە لەگەڵمان بیربکاتەوە نەک لە جیاتی ئێمە.» دەشڵێت «هەندێکجار هەست دەکەم نووسەر پێویستە زیاتر بێت لە نووسەرێک؛ دەبێت ڕێبەرێک بێت، شیکارێکی بە توانا بێت کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ مێشکی ماندوو و سەرقاڵدا بکات».
مستەفا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندی نێوان خوێنەر و نووسەر پێویستی بە نوێبوونەوە و کارلێککردن هەیە. «ئەوە بەس نییە نووسەر بنووسێت و چاوەڕێی فیدباک بکات، هەروەها پێویستی بە بەشداریکردنە لە گفتوگۆکەدا، بەتایبەتی لەگەڵ نەوەیەکی نوێ کە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز بیردەکاتەوە».
لە کۆتاییدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئاڵەنگاریەکانی بەردەم نووسەران و ڕۆشنبیران تەنیا تەکنیکی نین، بەڵکو ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیشن. ئایندەمان پێویستی بەوەیە کە ڕۆڵێکی گرینگتر بگێڕن، لەسەر بنەمای ڕەخنە و شیکاری و داهێنان، بەبێ ئەوەی ئەو رووکەشە مرۆییە لەدەست بدەن کە هەمیشە کرۆکی نووسینی ڕاستەقینە بووە.