
پانێڵه گفتوگۆیه‌كان له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب به‌رده‌وامه، ئه‌م جاره پانێڵێكی گفتوگۆ به‌ناونیشانی «رۆڵی سه‌ركرده له نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی بازرگانی و لاوان سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كان و ده‌سكه‌وت»، له‌م پانێڵه كه به‌ڕێز مسته‌فا ئه‌لشیخ به‌ڕێوه‌ی برد، به‌ڕیزان د. مسته‌فا ئه‌لعانی و د. فائز تاها سالم قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.
سه‌ره‌تا د. فائز باسی له سه‌ركرده‌ی هونه‌ری و رۆڵی كرد و گووتی: سه‌ركردایه‌تی له چه‌مكه گشتییه‌كه‌یدا و كۆنترۆڵ كردن و ئه‌دای باش و جگه له توانای زۆری تر كه پایه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی سه‌ركرده، هه‌روه‌ها ده‌بێ له كه‌سایه‌تی سه‌ركرده هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌بێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و قه‌یرانه‌كان، هه‌روه‌ها متمانه به‌خۆبوون كه سیفه‌تی گرنگن.
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی جیاوازه له بوارێكه‌وه بۆ بوارێكی تر، چ له بواری سه‌ربازێ بێ یاخوود سیاسی یاخوود كلتووری و هونه‌ری بێ، وه‌كو ده‌زانین له هونه‌ردا ده‌رهێنه‌ر گه‌وره‌ی كاره‌كه‌یه، لێره‌دا مه‌به‌ستمان دیكتاتۆری نییه،، به‌ڵام كاتێ له كارێكی هونه‌ری كار ده‌كه‌ین، هه‌موومان وه‌كو گفتوگۆ ده‌كه‌ین وك‌و ئه‌كته‌ره‌كان، نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به دیدێكی هاوبه‌ش بۆ كار ده‌رچین، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موومان بڕوا به ده‌رهێنه‌ر ده‌ده‌ین، چونكه سه‌ركرده‌مانه له كار.
هه‌روه‌ها گووتی: كه‌سایه‌تی سه‌ركرده ده‌بێ دیكتاتۆر نه‌بێ، زۆرجار ده‌بینین كارێكی هونه‌ری شكست دێنێ، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركرده تایبه‌تمه‌ندی دیكتاتۆری توندڕه‌وی هه‌یه، سه‌ركرده ده‌بێ داهێنه‌ربێ، له‌كاره‌كه‌ی شكست نه‌هێنێ و ده‌بێ سه‌رۆكی ده‌زگا خۆبه‌زلزان نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌وانی تر بكات له بیرۆكه‌كانی و تیمێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ناو دامه‌زراوه‌كه‌یدا درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌نبێ ئه‌وه كاره‌كه ده‌بێته دیكتاتۆرییه‌كی كوێرانه و ده‌ره‌نجامی شته‌كان لاواز و شكست ده‌بن و بوفیرۆدان رووده‌دات.
بۆیه كه‌سایه‌تی سه‌ركرده ده‌بێت له رێگه‌ی خوێندنه‌وه و ناسینی ئه‌زموونی ئه‌وانی تره‌وه وشك نه‌بێت، وشك بوون واته مردن.
له‌لای خۆیه‌وه، د. مسته‌فا ئه‌لعانی باسی له سه‌ركرده‌ی بازرگانی كرد و گووتی:
سه‌ركردایه‌تی بریتییه له توانای هه‌ماهه‌نگی و ئاراسته كردنی هه‌وڵه‌كانی تاكه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كه سه‌ركرده یان رێكخراو دیاری كردووه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ركرده توانای په‌یوه‌ندی كردنی كاریگه‌ره و بڕیاردان، جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان سه‌ركرده و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، به‌ڕێوه‌بردن واته جێبه‌جێ كردنی دیدگا و ئاڕاسته‌كانی سه‌ركرده، له‌كاتێكدا سه‌ركرده فه‌زا و بواری فراوانتره بۆ «داهێنان و جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه»
هه‌روه‌ها گووتی:
بازرگانی له داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت دیدگایه‌كیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر باس له كۆمپانیای گشتی پیشانگه‌كان بكه‌ین ئه‌وه كۆمپانیایه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چالاكییه بازرگانییه‌كاندا ده‌كات، چ له رێكخستنی پیشانگه یان خزمه‌تگوزاری بازرگانی كه له هاورده و هه‌نارده خۆی ده‌گرێته‌وه.دیدگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه چۆن به‌دی بهێنرێت، له رێگه‌ی ئه‌م چالاكییه پیشانگه‌یانه‌دا، رۆشنایی و دابین كردنی ده‌رفه‌ت له‌م كه‌م مه‌كۆ ئابورییانه و پێشه‌نگه تایبه‌تمه‌نده‌كان، ئه‌م پرۆسه‌ی رێكخستنه چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ئایا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ر نییه كه دیدگه‌یه‌كی هه‌بێت؟
روونیشی كرده‌وه، « له‌وكاته‌وه ئه‌ركی كاركردنمان له كۆمپانیای گشتی بۆ پیشانگه‌كان گرته ئه‌ستۆ، حه‌زمان كردووه كه‌ره‌سته‌ی كاریگه‌رمان هه‌بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی پیشه‌سازی پیشانگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نیشانده‌ری ئه‌رێنییان هه‌بێ، بۆ نموونه له میانی دانیشتنی پێشانگه‌ی به‌غدا، شاهیدی پێوه‌ره چۆنایه‌تییه‌كان بووین، له‌وانه‌ش زیادبوونی 30%ی ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی به‌شدارییان له دانیشتنی پێشوودا كردبوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی پێشوو»
هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم زۆرێك له بۆنه‌كان به‌م فۆرمه‌وه ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن به‌بێ هه‌وڵی تاكه‌كان و ئه‌و تیمه‌ی كه شه‌و و رۆژ له‌م كۆمپانیایه‌دا كارده‌كه‌ن، جگه له رۆحی خۆبه‌خشی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك و هه‌موو ته‌كنیك كارێك و هه‌موو كارمه‌ندێك و كارگێڕێك، له‌كۆتاییدا، به‌هۆی كاری ئه‌و كه‌سانه‌وه، سه‌ركه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌رمان به‌ده‌ست هێنا