
هەولێر/ ئهلمهدا
لە نێو پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کە لە خولی ١٧ یەمینیدایە، دەنگی سوپاس و پێزانینی سەردانیکەران دەهات، دەیانگووت لێرە کتێبەکان بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە، پێشتر زۆر سەرچاوە هەبوون کە لە کتێبخانەی شارەکانمان بەدوایدا دەگەڕاین لێرە دۆزیومانەتەوە بۆیە دڵخۆشین سوپاس بۆ کردنەوەی پێشانگەیەکی لەم جۆرە.
پێشانگەکە لە بەشداریکردنی زیاتر لە ٣٥٠ بڵاوکەرەوەی کتێبی عەرەبی و کوردی و دێرینی پێک هاتبوو، ئێرە دەروازەیەکی تایبەت و گرنگە بۆ خوێنەران لە هەر تەمەنییەک بیت کتێب و بەرهەمی ناوازەت دەست دەکەوێت، بۆ کڕینی ناونیشانی کتێبە نایاب و تایبەتییەکان کە زۆرجار لە کتێبخانەکانی ئاسایی دەست ناکەون لە پێشانگەکە دەست دەکەوێت.
جۆراوجۆرى کتێب، هەموو سەردانیکەرانی راکێشاوە بۆ لای خۆی
لەگەڵ زۆرێک لە سەردانیکەران قسەمانکرد و گوتیان، ئێمە لەم پێشانگەیە دەستمان بەوکتێبانه گەیشتووە کە پێشتر قورس بوو لە کتێبخانەیەک دەست بکەوێت، لەلایەکی ديكهوە، گونجاوی نرخی کتێبەکان دڵخۆشی کردووین کاتێک ئەو هەموو ناونیشانی کتێبەش دەبینین وەک ڕۆمانەکان، کتێبەکانی مێژوو، بیرۆکەی سیاسی، فەلسەفە، زمانەکان، هەروەها کتێبەکانی گەشەپێدانی کەسایەتی و زانستی نوێ، ئێرە ناوازەیە بۆ ئێمە..
هەژار عومەر کە لە سلێمانیەوە هاتووە گوتی: زۆر ماندوو بووم لە دۆزینەوەی کتێبێکی مێژووی تایبەت بێت بە رەچەڵەکی کورد دەستم نەدەکەوت، سەردانی ئێرەمکرد و هیچ هیوایەکم نەبوو ئەو کتێبەم دەست بکەوێت کە دڵخوازمە بەس بەخۆشحاڵیەوە ئەوەتا کتێبەکە بەدەستمەوەیە و هەست دەکەم هەموو دونیام بەدەست هێناوە، لێرە لەرووی رێکخستن و ئامادەکاری وداشکاندنی کتێبەکان بەراستی ناوازەیە.
شیرینیش خوێندکاری زانکۆیە لە هەولێر دەڵێت: زۆر کات لە نێو کتێبخانەکان تەنها بۆ یەک سەرچاوەی کتێبی ئەنترۆیۆلۆجی گەڕاوم کە بۆ بەشەکەم گرنگە دەستم نەدەکەوت، ئێستا لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دوو سەرچاوەی گرنگم دەستکەوتووە.
لوقمان عەبدولغەفور (مامۆستای زمانی عەرەبیە) گوتی: من هەموو ساڵێک سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکەم بەڵام ئەمساڵ جیاوازتربوو، کتێبی رەخنەی ئەدەبیم دۆزیەوە کە لە هیچ کتێبخانەیەک دەست نەدەکەوت یاخود نرخەکەی زۆر بوو، ئێستا بەو نرخەی کە لە کتێبخانەیەک کتێبێک دەکڕیت دوو تاوەکو سێ کتێبی پێ دەکڕیت.
سۆزان حوسێن لە زاخۆوە هاتووە دەڵێت:
“دوو ساڵە بەدوای ڕۆمانێکدا دەگەڕێم کە
وەرگێراوی نووسەرێکی ئەڵمانییە، نەبوو، ئەمشەو لێرە لە بڵاوکەرەوەیەکی لوبنانی دۆزیمەوە. هەستێکی ناوازەم هەیە.
زۆرتر لە تەنیا فرۆشتنی کتێب
پێشانگە تەنیا وەک شوێنێکی پیشاندانی کتێب و فرۆشتنی نەماوە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ دونیایەکی چالاک، کە نووسەر و خوێنەر و بڵاوکەرەوەکان وتووێژی پەیوەندیدار دەکەن لەسەر باشترین بڵاوکراوەکانیان.
هەروەھا سەردانیکەران دەڵێن، ئێرە جێگەیەکە بۆ وتووێژکردن لەسەر جۆرەکانی ڕۆمان، داھاتووی کتێبی ڕەقەیی، و ئەقڵی دروستکردنەوە لە فەرھەنگ. ئەمەش ڕەخنەیەکی تەمەنیی دادەنێت، پێسانگەکە ساڵ لەدوای ساڵ سەردانیکەری روو لە زیادبوونە و داوا دەکەن ساڵی چەند جارێک بکرێتەوە، ئێرە وەک ماڵێکی رۆحی وایە بۆ ئێمە دڵخۆشین ئەم هەموو کەسە رۆشمبیرە لێرە کۆبووەتەوە..