سەرۆک بارزانی: ساڵ لەدوای ساڵ پێشانگەی کتێب پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

رۆژی چوار شەممە9-4-2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی، خولی 17‌مینى پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە ھەولێر کردەوە، کە ساڵانە بەهاوکاری وەزارەتی رۆشمبیری ولاوانى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێت لەدوای بڕینی قردێلەی کردنەوەی پێشانگەکە، سەرۆک بارزانی بەیاوەری ژمارەی لە بەرپرسانی سیاسی بەشە جیاوازەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە .

سەرۆک بارزانی پیرۆزبای کردنەوەی پێشانگەکەی کرد، دڵخۆشی خۆی بە ئامادەبوونی میوانەکان دەربڕی و گوتارێکی پێشکه‌شکرد.

لە گوتارەکەیدا گوتی: ئەمە خولی حەڤدەهەمی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبە لە ھەولێر، گەورەبوونی ئەم پێشانگەیە ساڵ لەدوای ساڵ بەروونی دەبینرێت سوپاسی رێکخەران و دامەزراوەی ( المدى) وفەخری کەریم دەکەم کە ئەم پرۆژەیەیان بە شێوەیەکی باش ئەنجامدا.

لەدرێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: ساڵ لەدوای ساڵ دەبینین پێشکەوتنێکی زۆر لە پێشانگەکەدا هەیە، هەرچەندە رۆژ بەرۆژ تەکنەلۆژیا لە پێشکەوتندایە بەڵام کتێب ھەر دەمێنێتەوە بۆ هەموو کاتێک و سەردەمێک گرنگی کتێب وەکو خۆی دەمێنێت، وەکو لە شعرێکی موتەنەبیدا هاتووە له هەموو کاتێکدا بەهێزترین هاورێی مرۆڤ کتێبە.

سەرۆک بارزانی بەگرنگیەوە گوتی: هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە ڕێگەی بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و ئازادی رادەربڕین وقبووڵكردنى جیاوازی ئاینی و مەزگەبی رەخساندووە لە کۆتایی گوتەکەیدا گوتی: بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەم پێشانگەیە و بە تایبەتی دامەزراوەی (المدى) کە ھەموو کات چالاکی کەلتووری ھەڵدەبژێریت و باشترین پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات، و بەختەوەرین کە هەزاران ناونیشانی کتێبمان لە 350 بڵاوکەرەوە و 22 وڵاتی جیهان هەن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top