
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێك لە سەردانیكارانی پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب بوو لە هەولێر، میرانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كتێب دەرگایەكی بچووكە بۆ جیهانێكی گەورە. گوتیشی: من ئەگەر دەرفەتم هەبێت، لە هەموو بوارێكدا كتێب دەخوێنمەوە، چونكە هیچ كتێبێك بێ سوود نییە، هەموو كتێبێك سوودی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر زیانیشی هەبێت بێگومان سوودێكی هەر تیایە، وەك چۆن هەموو شتێك سلبیات و ئیجابیاتی هەیە، بۆیە لەدیدی مندا هیچ كتێبێك بێ سوود نییە.
فازڵ میرانی لە بەشێكی دیكەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەكەیدا گوتی: من ناڵێم بیركاری و انپزیشكی دەخوێنمەوە، بەڵام لەبارەی ئابووری و شیعر و مێژوو دەخوێنمەوە.