
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی 17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، پانێڵێكی رۆشنبیری به‌ناوی «مێژووی كورد، پرسی ناسنامه«. كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخرابوو و تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و هۆگرانێكی زۆری مێژوو و ناسنامه‌ی گه‌لی كورد ئاماده‌بوون.
پانێڵه‌كه كه له هۆڵی سیمیناره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌كۆیه‌كی زانستی پێكهێنا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر وێستگه مێژوویه گرنگه‌كانی ژیانی كورد، له بنه‌چه كۆنه‌كانیه‌وه تاكو سه‌رده‌می عوسمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر پێكهێنانی شوناسی كورد.
شۆناسی له روانگه‌ی مێژوو و به‌ڵگه‌وه
سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه به وتارێكی نووسه‌ر و توێژه‌ر سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش ده‌ستی پێ كرد، كه پوخته‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كورد پێشكه‌ش كرد به پشت به‌ست به به‌ڵگه‌ی مێژووی و زمانه‌وانی، هه‌روه‌ها باسی په‌یوه‌ندی كورد به شارستانییه كۆنه‌كانی ناوچه‌كه‌وه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه «شۆناسی كورد هه‌رگیز نه‌بووه‌ته قورسایی یاخوود ده‌خیل، به‌ڵكو ریشه‌ی له قوڵایی مێژووه، له رێگه‌ی ناوی شانشینه‌كان و نووسرا و ئاسه‌وار و زمانه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی كه درا بۆ سڕینه‌وه و شاردنه‌وه‌ی، هه‌ر به زیندویی مایه‌وه.
حه‌مه‌ڕه‌ش ده‌شڵێت «له كۆنه‌وه تا سه‌رده‌می نوێ كورد سه‌ره‌ڕای پارچه‌پارچه‌بوون و دابه‌شبوونی سیاسی، له جوگرافیایه‌كی ئاڵۆز و مێژووی تێكه‌ڵاودا چالاك مایه‌وه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پاراستووه«، جه‌ختی له گرنگی هۆشیاری مێچوویی كرده‌وه له به‌هێزكردنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌ت له نێو نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
سه‌رده‌مه مێژووییه‌كان… خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی قووڵ
د. ئیبراهیم موحیدین بابه‌تێكی شیكاری پێشكه‌ش كرد تێیدا باسی له مێژووی كورد له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان كرد، و به تایبه‌ت تیشكی خسته سه‌ر سه‌رده‌می عوسمانی كه به یه‌كێك له گرنگترین سه‌رده‌مه مێژوویه‌كانی گه‌لی كورد زانیی.
د. ئیبراهیم باسی له بارودۆخی كورد له سه‌رده‌می عوسمانی كرد، به‌تایبه‌ت له سوریا و كاریگه‌ری ئه‌م مێژووه له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی گه‌لی كورد.
هه‌روه‌ها باسی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی و رۆڵی گرنگی كورد له رووداوه مێژووییه‌كانی وه‌كو شه‌ڕی چاڵدیران له نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی كرد و چۆن كورد سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌ی پاراست.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌ڕوی كورد بووه‌وه و ده‌بێته‌وه له پاراستنی زمان و ناسنامه‌كه‌یدا» وه پێی وایه سه‌رده‌می عوسمانی له شایسته‌ترین قۆناغه مێژووییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌و پێشهاته سیاسی و شۆناسانه‌ی كه به‌دوایدا هات.
ئاماده‌بووان و كارلێكی بینه‌ر
پانێڵه‌كه كارلێكی (تفاعل) ئاماده‌بووانی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه وای كرد ئاماده‌بووان پرسیار بخه‌نه‌ڕوو و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنێتی به‌ستنه‌وه‌ی رابردوو به ئێستا و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی شۆناسی كوردی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه كلتووریی و جیهانگیرییانه.
هه‌ر له پانێڵه‌كه تیشك خرایه سه‌ر گرنگی مێژوو له دامه‌زراندنی شۆناسی گه‌لان» به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد كه ده‌یان ساڵه به‌ده‌ست هه‌وڵی وه‌ده‌رنان و په‌راوێزخستنه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌شداربووان كۆكبوون له‌سه‌ر پێویستی پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه مێژووییه‌كان و فراوانكردنی بازنه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی. نه‌ك ته‌نها له ناو دامه‌زراوه كلتوورییه‌كان» به‌ڵكو له میدیا و په‌روه‌رده‌شدا.
17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر ئه‌مساڵ پێ ده‌چێت ته‌نها بۆ نمایش كردنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌كان نییه، به‌ڵكو فه‌زایه‌كی فیكری نوێبوونه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گفتوگۆكردنی پرسه‌كانی بوون و شۆناس له ساتێكی مێژوویی گرنگ له ژیانی كورد.