
له درێژه‌ی به‌ڕنامه‌ی پانێڵه‌كان له 17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب پانێڵێك بۆ سیاسه‌تمه‌داری فه‌له‌ستینی یاسر عه‌بد ره‌به به‌ڕێوه‌چوو، له‌م پانێڵه كه د. محه‌مه‌د ئیحسان به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، یاسر عه‌بد ره‌به باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌له‌ستین و كورد و یه‌كتربڕینه‌كانی ناسنامه و خه‌بات له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هه‌رێمایه‌تییه‌كان كرد.
سه‌ره‌تا عه‌بد ره‌به ئاماژه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب و كورد و گرنگترین وه‌رچه‌رخانه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كرد و گووتی: «ئه‌م پێشانگایه و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌لمه‌دا)هاوكاره له درووستكردنی پرد له‌سه‌ر ئاستی كلتووری و مه‌عریفی نێوان دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد و دۆزی دیموكراسی له عێراق و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌وه بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له نێوان خه‌باتی سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌دیاری كراویش گه‌لانی عه‌ره‌بی، له‌وانه‌ش گه‌لی فه‌له‌ستین له پێناو ته‌واوكردنی رزگاری نیشتمانی و پێشكه‌وتنخوازی».
هه‌روه‌ها گووتی: «یاده‌ورییه‌كان پڕه له په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لی كورد، ئه‌گه‌ر پرسیار له فه‌له‌ستینییه‌كان بكه‌یت ده‌رباره‌ی كورد، وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێیان ده‌بێت (سه‌ڵاحه‌دین)، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له ئازادكردنی قوسدا كرد، سنووری بۆ هێرشی خاچ په‌رستان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین دانا، هه‌روه‌ها بۆ رزگاركردنی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین له قۆناغێكدا كه ته‌واوی رۆژاوا هاوكاربوون بۆ داگیركردنی ئه‌م شوێنه، بۆ داگیركردنی ئه‌م نیشتمانه و گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندی و كاره‌كته‌ری و ئینتمای بۆ ناوچه‌كانی تر».
جه‌ختیشی كرده‌وه كه «سه‌ڵاحه‌دین له فه‌له‌ستین دیارده‌یه‌كی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو قۆناغێكی گرنگی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی فه‌له‌ستین بوو، به‌شێك له پشتیوانی سه‌ڵاحه‌ین ئه‌وه بوو كه هه‌ندێك هۆزی كوردی له فه‌له‌ستین نیشته‌جی كرد و تا ئه‌مڕۆش ئه‌و هۆزانه ماون».
روونیشی كرده‌وه: «له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك هه‌بووه له نێوان بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری فه‌له‌ستین و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه خه‌باتیان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه گه‌لی كورد تووشی بوو، نه‌ك له وڵاتێك، به‌ڵكو له چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌بوو، هه‌ندێكی ئاشكرا نه‌بوو، هه‌ندێكیان ده‌توانرا جارجاره رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ رژێمی عه‌ره‌بی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق له‌و كاته به‌ربه‌ستیان درووست كرد كه وابكات نه‌توانین ئه‌ركه‌كانمان به‌جێبهێنین بۆ پشتگیری له خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ بكه‌ین، چ له ناوه‌وه‌ی عێراق، یاخوود له وڵاتانی تر».
هه‌روه‌ها گووتی: «لێكچوونێكی زۆر له نێوان ئه‌م دوو گه‌له‌دا هه‌یه، هه‌ردوو گه‌ل شه‌ڕیان كردووه و تا ئێستاش خه‌بات ده‌كه‌ن دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و ریشه‌كیشی له خاك و نیشتمان و بۆ نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین، تا ئاستی مافی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر خاكی نه‌ته‌وه‌ییمان، ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی ئێمه و خه‌باته‌كه‌مان یه‌ك ده‌خات، هه‌روه‌ها دیدگای نه‌وه‌كانی خه‌باتگێڕانی فه‌له‌ستینی له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌باتكارانی كورد له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ نه‌ك ته‌نها له رێی ئه‌و میراته‌مان كه له مێژووی رابردوو وه‌رمان گرتووه«.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لای عه‌بد ره‌به واتای چیی؟، گووتی: «7ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ره‌نجامی دۆخێك بوو كه قووڵتر ده‌خولایه‌وه ناو ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه، دوای چه‌ندین ته‌قینه‌وه كه له سه‌ره‌تای سه‌ده و پێشتر روویدا، غه‌زه وه‌كو زیندانییه‌كی ئیسرائیلی بوو، له پێش داگیركردنی له ساڵی 1967، ئه‌م زیندانه له پاش داگیركردن خۆی له زه‌وییه‌كی ته‌سك بینییه‌وه، كه ناگاته 360كم چوار گۆشه، ئیسرائیل له ناو دڵی ئه‌م زه‌وییه چێنراوه، ئه‌م زه‌وییه كه وه‌كو ده‌ڵێن چڕترین دانیشتوانی له‌خۆ گرتووه له جیهان، ئیسرائیل خه‌ڵكی خۆیی نیشته‌جێ كردووه لێی، له‌گه‌ڵ ته‌سكی ناوچه‌كه، باشترین ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی بڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی له‌سه‌ری بنیات بنێ، و چه‌ندین خاڵی سه‌ربازی له سنووری میسر باشووری غه‌زه تا سنووره‌كه‌ی له باكور دامه‌زراندووه، ئه‌م زیندانییه بچووكه بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان كه ژماره‌یان گه‌یشته دوو ملیۆن كه‌س»