
له هه‌ڤده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب پانێڵێك به‌ناونیشانی «فه‌واز ته‌رابلسی و ئه‌زموونی وه‌رگێڕان» به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا وه‌رگێڕ حسێن عومه‌ر میوانداری نووسه‌ر، مێژوونووس، مامۆستای زانكۆ و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی لوبنانی د. فه‌واز ته‌رابلسی كرد.
حسێن عومه‌ر له ناساندنی میوانه‌كه‌یدا، ته‌رابلسی به تاكه كۆمۆنیست (ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناونیشانی كتێبێكی ته‌رابلسی) وه‌سف كرد كه شایه‌تحاڵی شۆڕشه‌كانی به‌بێ شۆڕشگێڕ بوو، تووشی نه‌خۆشی هیوای به‌بێ چاره‌سه‌ر بوو، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه فه‌واز ته‌رابلسی هه‌میشه به قو له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌دا بووه كه ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان به‌خۆیانه‌وه ده‌یانبینی، هه‌روه‌ها به قوولی كاریگه‌ر بوو به‌و پێشهاتانه‌ی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ته‌رابلسی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ژیاندا پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌و رۆیشتووه، كاتی گووتی دیموكراسی شۆڕشه.
فه‌واز ته‌رابلسی یه‌كێكه له بیرمه‌نده‌دیاره‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی، نزیكه 30 كتێبی نووسیوه، هه‌ندێكیان له‌م پێشانگه‌كه نمایش كراون بۆ واژوو كردن، چه‌ندین به‌رهه‌می گرنگی فیكری و ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕاوه، له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار وه‌ك نووسه‌ر كاری كردووه، پۆستی ئه‌كادیمی وه‌ك ماۆستای یاریده‌ده‌ر و مامۆستای میوان له زانكۆكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی لوبنان هه‌بووه، له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی رۆمانی به‌ناوبانگی «ئه‌و ده ساڵه‌ی كه جیهانی هه‌ژاند»، كه بووه جێی بایه‌خی ره‌نه‌گیر و جه‌ماوه‌رێكی زۆر.
د. فه‌واز له پانێڵه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری به‌ڕێوه‌به‌ری دانیشتنكه‌ی سه‌باره‌ت به تێڕوانینی بۆ وه‌رگێڕان و ئایا هێشتا «وه‌سوه‌سه و خولیایه« وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندبوو؟، قسه‌كانی ده‌ست پێ كرد و گووتی: به‌ڵێ، وه‌رگێڕان هێشتا وه‌سوه‌سه‌یه بۆ من، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك پیشه‌یه‌كی لاوه‌كی پراكتیزه‌م كردووه، ئه‌م وه‌سوه‌سه‌یه بریقه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه؛ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا زیادی كردووه، و نه‌گۆڕاوه بۆ پیشه، و ئه‌مه‌ش سوودمه‌نده، چونكه په‌رۆشی و په‌یوه‌ندی ویژدانی نێوان وه‌رگێڕ و ئه‌و ده‌قانه‌ی كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات ده‌پارێزێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی وه‌رگێڕان، ته‌رابلسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌زموونه‌كه‌ی له رۆژانی خوێندنی ئاماده‌ییدا ده‌ستی پێ كردووه، كاتێك ده‌ستی كردووه به وه‌رگێڕانی ده‌قه‌كان له زمانی عه‌ره‌بی بۆ زمانی ئینگلیزی، یه‌كه‌م هه‌وڵی خۆی وه‌بیرهێنایه‌وه كه بریتی بوو له وه‌رگێرانی شیعری «خه‌م له تیشكی مانگدا»، دواتر شیعرێكی سیاسی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب نزار قه‌بانی وه‌رگێڕا و دوایی ناردی بۆ قه‌بانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاتنه ناو دونیای وه‌رگێڕان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییتر له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌دا هاته‌وه، و ده‌قه‌كانی تایبه‌ت به ماركیسیزم و سۆسیالیزم وه‌رگێڕاوه، جگه له ئه‌ده‌بیاتی بزوتنه‌وه رزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.
د. فه‌واز ته‌رابلسی له قسه‌كانیدا گووتی: «وه‌رگێڕ نووسه‌رێكی دیكه‌یه«، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕان له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز و خۆشه‌ویستی بووه، زیاتر له رێبازێكی پیشه‌ییه، و گووتی: من ئاماتۆر (هاوی) نه‌ك وه‌رگێڕێكی پیشه‌یی و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 16 كتێبم وه‌رگێڕاوه، به‌خۆم ناڵێم وه‌رگێڕ، وه‌رگێڕان بۆ من خولیایه‌كه نه‌ك پیشه و شانازی به په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌كه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كه‌م و هاوسۆزی و هاوده‌نگی نێوانمان به‌رز ده‌رخێنم.
ته‌رابلسی باسی له قه‌یرانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له جیهانی عه‌ره‌بیدا كرد و پێی وایه بڵاوكردنه‌وه قه‌یرانێكی راسته‌قینه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
زیاتر گووتی: «قه‌یرانی گه‌وره‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، ئاشكرایه كه زیاده‌ڕه‌وی كردن له وێناكردنی شته‌كان درووست نییه، هه‌ندێك ده‌ڵێن عه‌ره‌ب ده‌ستیان به خوێندنه‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كردووه، ره‌نگه هه‌ندێك راستی هه‌بێت له‌وه‌دا كه ئه‌وان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی شته به‌سووده‌كانن».
سه‌باره‌ت به تێڕوانینی بۆ رۆڵی وه‌رگێڕ، گووتی: وه‌رگێڕ ته‌نها گه‌یاندنی مانا نییه، به‌ڵكو كه‌سێكه كه زمانه‌كه ده‌ژێنێ و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كا، له‌گه‌ڵ قووڵبوونه‌وه‌یان له زمانه‌كه، لێهاتوویان گه‌شه ده‌كات، ئه‌گه‌ر تاكه ئامانج به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێك بێت كه وه‌ك ئه‌وه‌ی به زمانی ره‌سه‌ن نووسرابێت بخوێنرێته‌وه، ئه‌وا پێویستی به پیشه‌گه‌رییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كتێب هه‌ن بۆ وه‌رگێڕان شیاو نین، روونیشی كرده‌وه كه هه‌ندێ به‌رهه‌میان پێ دراوه یان بیری له وه‌رگێڕانیان كردووه، به‌ڵام به هاوكاری زمانه‌وانی پاشه‌كشه‌ی كردووه، روونیشی كرده‌وه «هه‌ندێك كتێب پشت به ساده‌یی زۆر یان ده‌ستكاری زمانه‌وانی قورس ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش زایكردووه وه‌رگێڕانیان بۆ زمانی عه‌ره‌بی گرنگ نه‌بێت».
ته‌رابلسی باسی له واقیعی وه‌رگێڕان له جیهانی عه‌ره‌بیدا كرد، په‌شیمانی خۆی له نه‌بوونی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌رفراوان له وه‌رگێڕانی پیشه‌یی ده‌ربڕی و گووتی «جێگه‌ی داخه كه ئێمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له به‌رهه‌مهێنانی جیهانێك له وه‌رگێڕی پیشه‌یی، یاخوود كۆمه‌ڵه‌یه‌كی باش له پسپۆرانی ئه‌م بواره«.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی وه‌رگێڕه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بیدا بژێوی ژیانیان له وه‌رگێڕان دابین ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك په‌راوێزێك له پاڵ كاره سه‌ره‌كییه‌كاندا پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، روونیشی كرده‌وه «ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌رگێڕان وه‌ك خولیایه‌ك یان كارێكی لاوه‌كی كاری وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن و پاره وه‌رناگرن كه بتوانن پشتی پێ ببه‌ستن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كوالیتی وه‌رگێڕان و گه‌شه‌پێدانی وه‌ك پیشه‌یه‌ك كه بوونی هه‌یه«.