مه‌رج و ئه‌حكامه‌كان
-
- پێویسته هه‌موو ده‌زگاكان جا گشتی یان تایبه‌تیی، كوردی یان عێراقی یان عه‌ره‌بی یان هه‌رێمی یان نێوده‌وڵه‌تیی بن كه ئاره‌زوومه‌ندی به‌شداری كردنن، له ڕێی ماڵپه‌ری پێشانگا خۆیان تۆمار بكه‌ن تاكو واده‌ی كۆتایی 20 كانوونی دووه‌می 2025
- پێویسته ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شداربوو له پێشانگا دانه‌یه‌ك له چاپكراوه‌كانی ئه‌مساڵیان بۆ كارگێڕی پێشانگا بنێرن
- – كارگێڕی پێشانگا بۆی هه‌یه داواكاری به‌شداربوونی پێشكه‌ره‌كان رِه‌ت بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ره‌تكردنه‌وه بخاته‌ڕوو
- كارگێڕی پێشانگا پابه‌نده به لیسته ڕه‌شه‌كان كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی عه‌ره‌ب یان یه‌كێتییه لۆكالییه‌كان به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، دوای نوێكردنه‌وه‌شیان پێیانه‌وه پابه‌ند ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان له میانه‌ی پێشانگاش بێت
- – كارگێڕی پێشانگا تاكه لایه‌نی په‌یوه‌نداره سه‌باره‌ت به‌هه‌موو پرسه‌كانی پێشانگا، مافی بڕیاردانی كۆتایی و چاره‌سه‌ركردنی گشت ناكۆكییه‌كانی هه‌یه، هیچ لایه‌نێك بۆی نییه لاری بوون له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌رببڕێت
- له‌سه‌ر لایه‌نی پێشكه‌شكه‌ری به‌شداربوون پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 75 چاپكراوی بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌كی بیانی و 50 چاپكراوی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی لۆكالی هه‌بێت و بۆ ئه‌م ساڵیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 چاپكراوی نوێی هه‌بێت
- وه‌رگرتنی خانه‌كانی ناو پێشانگا بۆ بڵاوكه‌ره‌وه‌ی لۆكالی له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه و بۆ بڵاوكه‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بیش له رۆژی دووشه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كاركردنیش له خانه‌كان له كاتژمێر 12ی شه‌و له ڕۆژی پێش كردنه‌وی پێشانگا كۆتایی دێت
- به‌پێی رێنماییه‌كانی كارگێڕی پێشانگا، پێویسته هیچ كارتۆنێك به‌داخراوی له‌ناو خانه‌ی پێشانگاكه دوای رێكخستنه‌وه‌ی كۆتایی به‌جێنه‌هێڵدرێت، به پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین له‌خانه‌كه بیبه‌ینه ده‌ره‌وه و دوای كۆتایی هاتنی پێشانگا ڕاده‌ستی بكه‌ینه‌وه
- كارگێڕی پێشانگا بۆی هه‌یه ئه‌و خانه‌یه دابخات كه كاره‌كانی رێكخستنی پێش كردنه‌وه‌ی پێشانگا ته‌واو نه‌كردووه و به‌شداربوونی بڵاوكه‌ره‌وه‌كه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
- بۆ پاراستنی یه‌كخستنی شێوه و دیزاینی خانه‌كانی پێشانگا، كارگێڕی پێشانگا هه‌موو پێداویستییه‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی به‌رده‌ست كردووه (مێز، ره‌فه، چه‌رچه‌ف، ناوی خانه‌كان، ده‌فته‌ری پسووله‌كان، باج و كیس)، بۆیه تكا ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به كه‌لوپه‌لی به‌رده‌ست و هیچ كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لێك له‌ده‌ره‌وه‌ی پێشانگا نه‌هێننه ژووره‌وه
- پابه‌ند بوون به پێدانی دوو پسووله‌ی فرۆشتن به كڕیار یه‌كێك به ڕه‌نگی سپی و ئه‌وی دیكه به ڕه‌نگی سه‌وز و نووسینی ناونیشانی ته‌واوی كتێبی فرۆشراو و ژماره‌ی دانه‌ی فرۆشراو و ژماره‌ی خانه ، هه‌ر كتێبێك به‌بێ پسووله‌ی هاوشێوه فرۆشرابێت ده‌گه‌رێنرێته‌وه.
- بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری، به‌درێژایی ڕۆژ داواكاری هێنانی كتێب له كۆگاكان وه‌رده‌گیرێن و له ڕێی كارگێڕی پێشانگاوه دوای كۆتایی هاتنی ده‌وامی فه‌رمی كتێبه داواكراوه‌كانتان پێده‌درێت
- هه‌ر كارتۆنێك له كۆگاكان داده‌نرێت پێویسته كه‌شفی به‌كۆگاكردنی له‌سه‌ر بێت كه به‌ته‌واوی ده‌قاوده‌قی ناو كارتۆنه‌كه بێت
- هه‌ر خانه‌یه‌كی چاپ و بلاوكه‌ره‌وه بۆیه هه‌یه ته‌نیا 20 كارتۆن له كۆگا دابنێت
- له سه‌عات 9ی به‌یانییه‌وه رێی به بڵاوكه‌ره‌وه‌كان ده‌درێت بچنه ژووره‌وه، سه‌عات 10 به‌یانی تاكو 8 ئێواره ده‌وامی فه‌رمی پێشانگایه، جگه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌یینی و شه‌ممه كه ده‌وام تا 10ی ئێواره‌یه
- كارگێڕی پێشانگا به‌رپرس نییه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ر كتێبێك كه وروژێنه‌ری فیتنه‌ی تائیفی و ره‌گه‌زپه‌رستی لێده‌ری بیروباوه‌ڕه پیرۆزه‌كان بێت
- نمایشكردنی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و په‌ڕاوگه و كوپ و جلوبه‌رگ له‌ناو پێشانگا رێگه‌پێدراو نییه
- پابه‌ندبوون به نرخی سه‌ر لیسته‌كان كه له ماڵپه‌ڕی پێشانگا دانراون، بڵاوكه‌ره‌وه‌كانیش پابه‌ندن به ئه‌نجامدانی داشكان به رێژه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له 25%.
- له‌باری زێده‌ڕۆیی كردن له نرخی كتێبه‌كان كارگێڕی پێشانگا گۆڕانكاری له نرخه‌كان ده‌كات بێئه‌وه‌ی بۆ بڵاوكه‌ره‌وه‌كه بگه‌ڕێته‌وه
- پێویسته بڵاوكه‌ره‌وه‌كان پابه‌ند بن به‌نمایشكردنی كتێبه‌كانی ناو لیسته‌كانیان كه له‌ماڵپه‌ڕی پێشانگا دایانناوه، كارگێڕی پێشانگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر كتێبێك قه‌ده‌غه بكات كه له‌ناو لیسته‌كه بوونیان نه‌بێت
- كارگێری پێشانگا به‌رپرس نییه له پێنه‌دانی فیزه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌و باره‌ی كه بڵاوكه‌ره‌وه دواكه‌وت له ناردنی زانیارییه داواكراوه‌كان له واده‌ی خۆیدا، كه دوای هه‌فته‌یه‌ك له ڕێكه‌وتی قبوڵكردنی به‌شداربوون كۆتایی دێت
- كارگێڕی پێشانگا به‌رپرس نییه له پێنه‌دانی فیزه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له باری لێكچوونی ناوه‌كان یان هه‌ر هۆیه‌كی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و توانایدا بێت
- پێویسته بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌شداربوو كه بریكارنامه‌ی ده‌زگا و خانه‌ی چاپی وه‌رگرتوه له‌پێشانگا، داواكاریی بریكاربوون پێشكه‌ش بكات به فۆڕمی تایبه‌ت، واده‌ی كۆتایی ڕۆژی یه‌كی مانگی شوباته، فۆڕمه تایبه‌تییه‌كه له ماڵپه‌ڕی پێشانگا ، بۆ هه‌ر بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌كیش هه‌یه ته‌نیا دوو بریكارنامه وه‌ربگرێت
- ناردنی بریكارنامه‌ی واژۆ و مۆركراو له خانه‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی له واده‌ی دیاریكراودا ده‌بێت و دوای ئه‌م واده‌یه‌ش كارگێڕی پێشانگا بۆی بریكارنامه‌كه قبوڵ نه‌كات
- دوای گه‌یشتنی بریكارنامه‌ی ناردراو به‌ده‌ستی كارگێڕی پێشانگا و مۆركردنی به مۆری پێشانگا، بریكارنامه‌كه به قبوڵكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، ئینجا ده‌توانن كتێبه‌كان باربكه‌ن و بۆ پێشانگای بینێرن
- وه‌رگرتنی ڕسووماتی بریكارنامه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی یه‌كه‌می پێشانگا ده‌بێت، بۆ بریكارنامه‌ی یه‌كه‌م 50 دۆلار و بۆ بریكارنامه‌ی دووه‌م 100 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، به پێچه‌وانه‌وه بریكارنامه‌كه به‌هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت
- كارگێڕی پێشانگا بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ یاخود داوای لێبوردن بكات له‌سه‌ر هه‌ر بریكارنامه‌یه‌ك و نمایشی هه‌ر كتێبێك قه‌ده‌غه بكات كه بریكارنامه‌ی نه‌بێت
- دوا واده بۆ پێدانی كرێی به‌شداربوون رۆژی 1ی ئاداره و كارگێڕی پێشانگا بۆی هه‌یه به‌شداربوون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه كرێیان نه‌داوه
- دوا واده بۆ كشانه‌وه له به‌شداریكردن دوو مانگ به‌ر له‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه و به پۆستی ئه‌لیكترۆنی نامه‌ی كشانه‌وه له به‌شداری كردن بۆ كارگێڕی پێشانگا ده‌نێردرێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌شداربوو پابه‌ند ده‌كرێت به‌پێدانی گشت پابه‌ندییه داراییه‌كانی له‌سه‌ری چه‌سپاوه
- خانه‌ی چاپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌شداربوو كه تایبه‌تن به كتێبی منداڵان پابه‌ندن به نمایشكردنی كتێب و هۆكاره فێركارییه‌كان، نمایشكردنی یاریی و په‌ڕاوگه‌ش ڕێگه‌پێدراو نییه
- كارگێڕی پێشانگا بۆی هه‌یه ئه‌و خانه‌یه دابخات له كاتێكدا كه كتـێبی ته‌زویر و كۆپی كرا‌و نمایش بكات یاخود یاریی به نرخه‌كان بكات بۆ زیاتر له یه‌ك جار
- ده‌ستهه‌ڵگرتن یاخود گۆڕینه‌وه‌ی خانه له‌لایه‌ن بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌شداربوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر لایه‌نێك بێت ڕێگه‌پێدراو نییه
- پابه‌ند بوون به نه‌گۆڕین یاخود ده‌ستكاری نه‌كردنی ره‌فه و مێز و چه‌رچه‌فه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵنه‌واسینی له‌زگه و تابلۆ له ڕووكاری خانه
- نمایشكردن و هه‌ڵواسینی وێنه و دروشمی سیاسی و ئایینی له‌ناو خانه و ڕاڕه‌وه‌كانی پێشانگا ڕێگه‌پێدراو نییه
- پێڕاگه‌یاندنی كارگێڕی پێشانگا له هه‌ر چالاكیی یاخود رێوڕه‌سمی واژۆكردن كه بڵاوكه‌ره‌وه ئاره‌زووی هه‌یه ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كارگێڕی پێشانگا
- بڵاوكه‌ره‌وه بۆی هه‌یه 8 كارتۆن بۆ هه‌ر یه‌ك مه‌تر دووجا بار بكات و بۆ پێشانگای بنێرێت
- له باری پێنه‌دانی پابه‌ندییه داراییه‌كان له‌لایه‌ن بلاوكه‌ره‌وه، مافی كارگێڕی پێشانگایه كتێبه‌كاندا گلبداته‌وه و داوی یه‌ك مانگیش ده‌ستی به‌سه‌ریاندا بگرێت
- سوپاسی هاریكاری و تێگه‌یشتنتان ده‌كه‌ین له پێناو پشكداری كردن له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بۆنه ڕۆشنبیرییه
<