
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی 17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌و‌لێر بۆ كتێب، پانێڵێكی به‌ناونیشانی میدیای عێراقی: «كاریگه‌ری و كاریگه‌ربوون»، باس له رۆڵی میدیای عێراقی كرا.
پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنكاری پیشه‌گه‌ر نه‌بیل جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی دجله، و نووسه‌ر و راگه‌یاندنكار ئه‌حمه‌د زاویتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌چوو و رۆژنامه‌نووس تیما ره‌زا به پرسیاری میحوه‌ری سه‌باره‌ت به سرووشتی میدیا له عێراق و ئاسته‌نگه جۆراوجۆره‌كانی پانێڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
«له وڵاتێكدا سیاسه‌ت هه‌ڵگری ئازاره‌كانی مێژووه، كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری ده‌بێ به‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، نائارامییه‌كی بێ كۆتا په‌یداده‌بێ، رووداوه‌كان خێراتر ده‌بن، چیرۆكه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن، میدیاكار خۆی له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌دۆزێته‌وه: ئایا میدیاكار بكه‌ره یاخوود به‌ركاره، ئاراسته‌كراوه یاخوود رێنمایی كراوه؟، ئایا ئه‌و زوڕناژه‌نی ده‌سه‌ڵاته یاخوود ده‌نگێكی كاریگه‌ر؟، سنووری كاریگه‌رییه‌كه‌ی چییه؟»
به‌م وتانه تیما ره‌زا ده‌ستی كرد به پانێڵه‌كه, «میدیا له عێراق.. كاریگه‌ری و كاریگه‌ربوون».
میدیای عێراقی پێش ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بێ، به‌كێ كاریگه‌ر ده‌بێ؟
د. نه‌بیل جاسم ده‌ڵێ:
میدیای عێراقی وه‌ك سیاسه‌تی عێراقی وایه، نیگه‌رانی گه‌وره‌ی هه‌یه، و مێژوویه‌كی دوورودرێژی پاشه‌كشه و ئازاری هه‌یه.
هه‌روه‌ها به نیگه‌رانییه‌وه، گووتی: پێش ئه‌وه‌ی باس له كاریگه‌ری و كاریگه‌ربوون و سوودی میدیا بكه‌ین، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ره‌گ و ریشه‌ی میدیا له عێراق.
د. نه‌بیل گه‌ڕایه‌وه بۆ قۆناغی پاش 2003 كه پێشبینییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ گۆڕانكاری سیاسی و میدیایی ریشه‌یی ده‌كرد جیاواز له‌وه‌ی كه بینیمان، گووتی: «پێشبینی وابوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی و میدیایی رووبدات، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بوو».
هه‌روه‌ها گووتی: «پرۆسه‌ی دیموكراتی ته‌نها سندوقی ده‌نگدان و گۆڕینی رووخسار له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی نییه، به‌ڵكو ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی بڕبڕه‌ی پشتی دیموكراسییه، گومانی تێدا نییه ده‌یان ساڵه میدیا له ژینگه‌یه‌كی تۆتالیتاریدا ده‌بینین».
د. نه‌بیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه میدیا هێشتا له باوه‌شی ده‌سه‌ڵاته، تا ئێستاش ده‌سه‌ڵات میدیای عێراقی قۆرخ كردووه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد «ده‌بوایه گرێبه‌ستێكی سیاسس هه‌بوایه هه‌مووان له‌سه‌ری رێك بكه‌ون، له رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئازادی به میدیا بدایه بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كانی، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی نیشان دا كه «هه‌مان میكانیزمی دیكتاتۆری تۆتالیتاری سه‌ریهه‌ڵداوه».
راگه‌یاندنكار ئه‌حمه‌د زاویتی باسی له گرنگی ناونیشانی دانیشتنه‌كه كرد و گووتی: له رێگه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌وه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ ده‌خه‌ینه روو، میدیای كوردستانی و عێراقی به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕن، ئێمه به‌شێكین له میدیایه، كه تووشی فشاره سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان ده‌بن، رۆژ دوای رۆژ زیاد ده‌بن، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له جۆره‌كانی دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و ئامرازه‌كانیاندا هه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، پاشه‌كشێیه‌كی دیار له متمانه‌ی هاووڵاتی له‌م ده‌زگا میدیاییانه‌دا هه‌یه».
هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مڕۆ هاووڵاتی له رێگه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێ گووتاری نوێی دابمه‌زرێنێ و ده‌زگای میدیایی درووست بكات، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ له كه‌ناڵی ئاسمانیش كاریگه‌رتربێ، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ئه‌م جۆره میدیایه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له‌ده‌ستدانی متمانه به میدیای ته‌قلیدی زۆرتر بووه».
د. نه‌بیل گه‌ڕاییه‌وه بۆ قسه‌كردن و میدیای عێراقی به میدیایه‌كی نه‌رێنی ناوزه‌د كرد و رووداوی كوشتنی ئه‌ندازیارێكی گه‌نجی وه‌بیرهێنایه‌وه پێش هه‌فته‌یه‌ك له زیندانی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و گووتی: «تا ئه‌م ساته هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی ئه‌وه‌ی رووی داوه به روونی باسی نه‌كردووه».
ناوزه‌دكردنی میدیای عێراقی به نه‌رێنی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه «به پرۆفیشناڵ نییه، هه‌رچه‌نده هه‌موو توانایه‌كی راهێنانی به‌رز بۆ كارمه‌ندانی میدیایی دابین كراوه، له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رمایه‌ی گه‌مژه, ض ئابووري ياخوود سياسي، روونیشی كرده‌وه كه «زۆرێك له رۆژنامه‌نووسه پیشه‌گه‌ره‌كان كار له ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده قه‌ناعه‌تیان به سیاسه‌تی ده‌زگاكان نییه».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كان هه‌ن كه نابێت هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی پێشێلیان بكه‌ن، له ڕووی بابه‌ت و شه‌فافییه‌ت و متمانه‌پێكراوی و هاوسه‌نگی.
لای خۆیه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د زاویتی گووتی: زۆرێك له‌و كوشتنانه روو ده‌ده‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاكتاوكردنی سیاسی یاخوود دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، رووماڵی كردنیا له میدیای عێراقی ده‌بێته هاندان بۆ ئه‌و جۆره رووداوانه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ده‌زگاكه‌یدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن باسی ئه‌م دیاردانه نه‌كه‌ن ته‌نها له رێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداری فه‌رمییه‌وه نه‌بێ.
هه‌روه‌ه زاویتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه «كێشه‌كه له زۆری دامه‌زراوه میدیاییه‌كاندا، كه ده‌بێته هۆی درووست كردنی چوارچێوه‌یه‌كی كراوه‌ی بێ سنوور له عێراق، ده‌سه‌ڵاتێك نییه كۆنترۆڵی بكات، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك حزب، هه‌ر حزبێك خۆی به ده‌سه‌ڵات ده‌بینێ، له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵات په‌یداده‌بێ كه كۆنترۆڵی میدیای عێراقی ده‌كه‌ن