
هەولێر / زەین یوسف
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بەردەوامە لە سازکردنی چاڵاکی جیاواز و بەستنی کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر. ئەمجارە سیمینارێک بەناونیشانی «ڕۆڵی هونەر لە دەوڵەمەندکردنی ناسنامەی نەتەوەیی» بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا هونەرمەندی میسری نازلی مەدکوور بەشداربوو،ناوبراو لەلایەن ماریان دەحدوحەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامدراوە.
مەدکۆر باسی لە ڕۆڵی هونەر کرد لە دەوڵەمەندکردنی شوناسی کولتووری و وتی: هونەر ڕۆڵی هەیە لە دەوڵەمەندکردنی شوناسی نەتەوەیی، چونکە یەکەم: شوناس دەپارێزێت، دووەم، بەهێزی دەکات، سێیەمیش بەدی دەهێنێت، هونەر شوناس دەپارێزێت،واتە ئەوەی گەلان ئەزموونیان کردووە دەیپارێزێت، ئەو ڕابردووەش دەگوازێتەوە کە گەلێک لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی دیکە ژیاوە، وە هەستی شانازی کردن بۆ ژیان بە گەلەکان دەبەخشێت کە لەگەڵ داب و نەریتی خۆیاندا ژیاون، لە لایەکی دیکەوە هونەر پەرە بە شوناس دەدات کاتێک هونەرمەند تەکنیکە مۆدێرنەکان بەکاردەهێنێت، جوانی نوێ بۆ ئەو شتانە زیاد دەکات کە گەلان لە کاتەکانی دیکەدا تێیدا ژیاون.
ئاماژەی بەوەشکرد»بوونی مۆزەخانەکان گرنگن، چونکە کۆگایەکی فیزیکی ناسنامەی مرۆڤەکانن، ئەمەش وادەکات نەوەی نوێ بزانن مرۆڤەکان لە سەردەمەکانی پێشوودا چۆن ژیاون. بۆیە هونەر گرنگیەکی زۆری هەیە لە یارمەتیدانی گەلان کە ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی جیهاندا. کاتێک ناسنامە لەڕێگەی هونەرەوە پەرەی پێدەدرێت، گەلان دەتوانن بچنە ناوهزری باوی مرۆڤایەتی بەگشتی.
مادکۆر ڕوونیشیکردووەتەوە، «هونەر دەتوانێت پەرە بە کولتوور بدات و نەک تەنها بیپارێزێت،چونکە هونەرمەند دەگەڕێتەوە بۆ بنەچەی خۆی و مێژووی کۆن و هەوڵی بەدیارخستنی هەندێک لەو شتانە دەدات کە زەمەن شاردویەتییەوە. هونەرمەند بە بەکارهێنانی ئامرازە نوێیەکان کە پێشتر بەکارنەهێنراون، وەک سینەما و نمایشی درامی بە شێوەیەکی مۆدێرن و هەندێک تەکنیک و ئامڕاز، چ لە هونەرە بینراوەکاندا یان تەنانەت لە مۆسیقادا. ئەمەش جۆرێک لە دەرخستن بەدەستدەهێنێت بۆ شێوەی شوناسی کۆن… هەروەها هونەرمەند بە شوناسی ناخ و عەقڵی بەکۆمەڵیش بەدیار دەخات،
هەروەها باسی لە هونەر کرد وەک ئەرشیف و چۆن هونەر بە هەموو فۆرمەکانییەوە ئێستا بە ڕابردوو و پاشان بە داهاتووەوە دەبەستێتەوە و وتی، «ئەرشیف بۆ خودی شوناس زۆر گرنگە و هونەریش لە ڕێگەی گەڕان بەدوای ڕابردوو و بەکارهێنانی ڕابردوو بۆ دەرخستنی هەندێک لەو چەشنە کۆنەپەرستیانەی کە بە هەندێک گەلەوە گرێدراون، بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەی ڕاستەقینە دەکات، هونەریش هەندێکجار هەموارکردنەوەیەک پێشکەش بە بایۆگڕافیای (سی ڤی) هەندێک لە گەلان دەکات، سیڤیەک کە بە هۆی کۆلۆنیالیزمەوە سڕاوەتەوە، بەم چەشنە هونەر یارمەتیدەرە بۆ ئاشکراکردنی گێڕانەوەی ڕاستەقینە و هێنانە بەرچاویان و لەگەڵ ئەوانیشدا ڕووبەڕووی چەشنە چەقبەستووەکان دەبێتەوە».
دەشڵێت: هونەرمەند دەبێت بە دوای ناسنامەکەیدا بگەڕێت، وشەی (ناسنامە)ش وشەیەکی زۆر لاستیکییە و بە تەنهاهیچ مانایەکی نییە، هونەر بەدەست نیشانکراوی داب و نەریت و مەزاج و دەنگ و بۆن و ڕەنگەکانە، هەموو شتێکی تێدایە واتا و ئاماژەی خۆی هەیە، هەر هونەرمەندێکیش مەزاج و مەزاجێکی تایبەتی خۆی هەیە. هونەرمەند دەبێت لە بەدوای بنەچەی خۆی لە ڕابردوودا بگەڕێت بۆ ئەوەی بە تەواوی نەتوێتەوە لە حاڵەتێکی جەلاتینیدا بۆ ئەم ناسنامەیە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەدەی بیستەم، هونەرمەندی وەک هونەرمەند «بەیا» لە جەزائیرەوە دەدۆزینەوە، کە ڕووی لە هونەری ئەمازیغی کردووە و چەند هێما و شێوەیەکی لێ وەرگرتووە، لە مەغریبیشدا هونەرمەند «شوعەیبیە» هەیە کە بەرەو شێوە میللیەکاندا چووە، لە عێراقدا هونەرمەند «مەدیها عومەر» و «شاکر حەسەن ئەلسەعید»یش دەدۆزینەوە کە بەرەو نووسینی عەرەبی چوون و جوانییەکانیان دەرخست و قوتابخانەی خۆشنووسی عەرەبیان دامەزراند.