
فه‌رهاد محه‌مه‌د
ماوه‌ی 17ساڵه له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی «مه‌دا» پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه و، هه‌موو ساڵێكیش ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كتێب وه‌ك سه‌رچاوه‌ی فیكر و كلتووری نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا پشتگیریی سیاسی له پشته، بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگی ڕاسته‌قینه له‌نێوان كلتووره جیاوازه‌كان بێته ئاراوه.
له پێشانگای ئه‌مساڵدا كه به ناونیشانی «جیهان به كوردی ده‌دوێت» ڕێكخراوه، 350 كتێبخانه و 60 ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و جیهانییه‌وه به زیاتر له یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار ناونیشانی جیاواز به‌شدارییان تێدا كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆری نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و جیهانیش به تایبه‌تی بۆ به‌شداریی له‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و، ئه‌و ژینگه‌یه‌شی كه ئه‌م ناونیشانه جیاوازانه‌ی له خۆی گرتووه، خۆڕسكانه په‌یامێكی ئاشتیخوازانه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌وه‌ی جیاوازییه فیكری و سیاسییه‌كانمان، جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانمان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن سه‌رچاوه‌ی هێز و ئیراده‌یه‌ك دروست ده‌كات كه مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت ئاشتیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنێت و، كۆتایی به هه‌موو شه‌ڕه‌كان بهێنێت، به تایبه‌تی كه ئێستا به‌داخه‌وه ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ریدایه.
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب، ته‌نیا خستنه‌ڕووی ناونیشانی جیاوازی كتێبه‌كان نییه، به‌ڵكو له په‌راویزی ئه‌م پێشنگایه‌دا به هاوشێوه‌ی كۆڕبه‌نده جیهانییه‌كان چه‌ندین په‌نێڵی جیاواز له‌سه‌ر پرسه فیكری و سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و، ڕایه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كات كه جیاوازییه‌كان یه‌كتری ته‌واو بكه‌ن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه یه‌كتری بسڕنه‌وه، له‌مه‌ش زیاتر به‌شداربوونی دیاری هۆیه‌كانی میدیا «بینراو و بیستراو و نووسراو» بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌فراوان خۆڕسكانه پلاتفۆرێكی ئازاد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی میدیا و سیاسه‌تمه‌داران، میدیا و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان دروست بێت و، گفتوگۆ له‌سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌واوی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه بكه‌ن، كه ئێستا ناوچه‌كه و جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌رسامییه‌كی ئه‌وتۆ دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا كه به‌شی هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌دوای كڕینی چه‌كی باش ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕ و كاولكاری، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م جوگرافییه بچووكه‌ی پێی ده‌گوترێت هه‌رێمی كوردستان، ئیراده‌یه‌كی ساسییی ئاشتیخوازانه هه‌یه كه ئامانجی ئه‌وه‌یه كۆی سه‌رچاوه فیكری و ئه‌ده‌بیه‌كان، كۆی كلتووری نه‌ته‌وه و ئاییینه جیاوازه‌كان، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ته‌نیا 20 هه‌زار مه‌تر دووجا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ڕۆژ پێكه‌وه دیالۆگ بكه‌ن و لێكتێگه‌یشتن و هاریكاری له نێوانیاندا دروست بكات.
كاتێك له‌ناو ژینگه‌ی ئه‌م پێشانگایه زیاتر له ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار ناونیشانی جیاوازی كتێب ده‌بینین، كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆی شارستانیه‌ت و كلتووری نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه ده‌كات، ئه‌وا هه‌ر ئه‌م دیمه‌نه په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات كه چیدیكه تیۆری «پێكدانانی شارستانییه‌كان» ی بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا بێجگه له وه‌هم و ترساندنی مرۆڤایه‌تی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و، ئه‌وه‌تا له‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كۆی شارستانییه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه پێكه‌وه دیالۆگ ده‌كه‌ن و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌مانوئێل كانته‌وه كاری بۆ ده‌كرێت و نه‌هاتۆته دی، كه ئه‌ویش به ده‌ستهێنانی ئاشتیی هه‌میشه‌ییه و گۆڕینی تێڕوانینی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له بری بیركردنه‌وه له‌شه‌ڕ و ئاشوب و پێكه‌وه هاریكاربن و تێگه‌یشتن و هاریكاری له‌نێوان خۆیان دروست بكه‌ن، بۆ ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌نێوان سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بێته ئاراوه، كه ئه‌مه‌ش ئامانجی پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی و ناونیشانه گه‌وره‌كه‌یه‌تی « جیهان به كوردی ده‌دوێت».