
له‌گه‌ڵ ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی ئەمڕۆ لە جیهاندا ڕوودەدەن، پێشانگە کولتوورییەکان بوونەتە وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پەیوەندی نێوان گەلان و بیرۆکەکان، كه‌سانێك پێیان وایە ئەم پێشانگه‌یانە تەنیا سەکۆی نمایش‌کردنی کتێب نین، بەڵکو فەزای ئاڵوگۆڕی کلتوور و بیروڕاکانن، دوور لە هەر جۆرە دوورخستنەوە و پەراوێز خستنێک.
كه‌ناڵی ئه‌لمه‌دا له په‌راوێزی 17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، چه‌ند لێدوانێكی له كه‌سانی پسپۆر و هه‌واداران كتێب و میوانانی پێشانگه‌كه سه‌باره‌ت به «ئایا بیرۆكه‌ی جیاواز له پێشانگه‌كه به‌ده‌رده‌كرێ», وه‌رگرت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەدا، ڕوقەیه کەنعان كه لە ئوردنەوە هاتووه گووتی: «پێشانگە ڕۆشنبیرییەکان بوونه‌ته دەرفەتێکی زێڕین بۆ تیشك خستنه سه‌ر سه‌رجه‌م بیرۆکە و گفتوگۆكان، روقه‌یه پێی وایە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی مێشکی خەڵک بە قەدەغەکردنی هەندێک کتێب یان سەرکوتکردنی بیرۆکە كارێكی درووست نییه، بەتایبەتی لە سه‌رده‌می بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و ئاسانی گه‌یشتن بە هەموو جۆرە بابه‌تێك لە سەرانسەری جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، «بەریەککەوتنی بیرۆکەکان له‌وانه‌یه‌ی هەندێک جار ببێتە هۆی ده‌ركه‌وتنی بیرۆکەیەک له‌سه‌ر سەر بیرۆکەیەکی دیکەدا ئەمەش بەشێکە لە کارلێکی کلتووری درووست، بۆیە دەبێت ئەم پێشانگه‌یانە بە به‌هێزی و درەوشاوەییه‌وه بەڕێوەبچن، له‌گه‌ڵ دابین كردنی ئامرازی ڕێکخراوەیی یارمەتی خوێنەران بدات به گه‌یشتن بەو کتێبانە كه گرنگتره لایان، له‌جیاتی ڕێگری کردن لەوەی کە ڕەنگە هەندێک كه‌س بە نەشیاو بزانن».
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کتێبانەی لە هەندێک وڵات‌دا نمایش دەکرێن، کەوتوونەتە ژێر یاسای ڕێکخراوەیی کە دڵنیای دەدەن لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆک لە چوارچێوەیەک كه گونجاو بێ لەگەڵ کۆمەڵگه‌دا، ئاماژەی بەوەشکردووە، کتێبەکانیان بە زۆری كاره‌كته‌ری کلتووری به‌سه‌ریا زاڵه و هەندێکیان باسی لایەنە سیاسی و ئایینییەکان دەكەن بەبێ ئەوەی ئاماژه بە بابەتگەلێکی هەستیار یان مشتومڕاوی بدەن.
لای خۆیەوە، موعاویە ئەلحامەدی سوری، خاوەنی دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیه و بەشدارە لە پێشانگه‌کەدا، ڕایگەیاند، «هەموو کتێبەکان کەوتوونەتە ژێر سانسۆرەوە، به‌ڵام هیچ حاڵەتێکی سەرکوتکردنی بیرۆکەکان یان قەدەغەکردنی کتێبێکی دیاریکراومان تۆمار نەکردووە»، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی پێشانگه‌کان بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زیادکردنی ژمارەی خوێنەرە، نەک وروژاندنی مشت‌ومڕ.
موعاویە جەختی لەوە کردەوە کە «جیاوازی بیروڕا دۆستایەتی تێک نادات»، وه گووتی: «خوێنەرانی عەرەبی ئەمڕۆ زیاتر هۆشیار و پێگەیشتووتر بوون لە هەڵبژاردنی ئەو کتێبانەی کە گرنگه لایان و بیرکردنەوەکانیان دەوڵەمەندتر دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هه‌مه‌جۆری کتێبە نمایشکراوه‌كان ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ڕێکخەرانە بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوەڕۆک کە كه بگونجی له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان.
سەبارەت بە «لیان»، توێژەری ڕۆشنبیری، ئاماژەی بەوەدا کە بینینی پێشانگە کلتوورییەکان لە ئه‌مڕۆدا زیاتر بوونەتە پێویستییەک نەک چالاكییه‌كی وه‌رزی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی هۆشیارتر و کردنەوەی ئاسۆی خوێنەران بۆ بینینی دیدگای جۆراوجۆر.
هه‌روه‌ها گووتی: «گەڕان بەدوای جیاوازەکاندا بە مانای وەرگرتنی نییە، بەڵکو یارمەتیدەرمانە بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی فراوانتر لە جیهانی دەوروبەرمان».
لە لایەکی دیکەوە خالد، گەنجێکی هه‌واداری خوێندنەوەیه، گووتی: «بۆ من پێشانگه‌کە تەنها کڕینی کتێب نییە، بەڵکو پەیوەندییه لەگەڵ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و گوێگرتن لە پانێڵه‌کانە کە رۆشنبیریم دەوڵەمەند تر دەکەن، باوەڕم بە قەدەغەکردنی کتێب نییە؛ بەڵکو باوەڕم وایە خوێنەر بابه‌تێك هه‌ڵده‌بژێرێ كه له‌گه‌ڵی ده‌گونجێ».
ڕوونیشی کردەوە، «پێشانگه‌کان هەوڵدەدەن سه‌رجه‌م تێڕوانین و بیرۆکەكان لە چوارچێوەیەکدا بخرێنەڕوو کە ڕێز لە تایبەتمەندییە کولتوورییەکانی هەر کۆمەڵگەیەک بگرن، هەروەها ئامانجی سەرەکیشیان فراوانکردنی بازنەی زانست و هاندانی گەنجانە بۆ خوێندنەوە و تێکەڵبوونە لەگەڵ پرسە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی شارستانی و ئاشکرا.
زۆرێک لە ڕۆشنبیران و ئەوانەی گرنگی به کاروباری ڕۆشنبیری دەدەن كۆكن لەسەر ئەوە کە ئەنجامدانی ئەم جۆرە بۆنەیە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دەرفەت بۆ تاکەکان دەڕەخسێنێت بۆ گەڕان بەدوای ئەزموونە فکرییە جۆراوجۆره‌كان، ئه‌مه‌ش توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنیان لە کەسانی تر بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا بۆشاییە کلتووری و فکرییەکان بەرەو فراوانبوون دەچن.
لە کۆتاییدا، پێشانگە کلتوورییەکان وەک ده‌لاقه‌یه‌كی کراوە دەمێننەوە بۆ جیهانێکی فراوانتری لێکتێگەیشتن و لێبوردەیی، بوارێكی فراوانتر بۆ ئاڵوگۆڕی زانست و دڵنیایی به‌وه‌ی کە جیاوازی بیروڕا دۆستایه‌تی تێک نادات، بەڵکو بناغەی پێشکەوتن و گەشەسەندنی کۆمەڵگه‌کانن.