
لە ڕۆژی دووەمی حەڤدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، پۆل پۆل و بە هەزاران کەس لە تەمەنە جیاوازەکان سەردانی پێشانگەکەیان کرد و بەدڵخۆشیەوە کتێبی دڵخوازی خۆیان دەکڕی و دەیان گوت ئەم داشکانەی لەسەر کتێبەکان هەن بۆ ئێمە زۆر گرنگر، ودهتوانین زیاتر لە چەند کتێبێک بکڕين، و کتێبەکان هەمووی گرنگن کە داشکاندنی بۆ کراوە بۆیە ساڵ بە ساڵ بە تامەزرۆیيەوە چاوەڕی ئەم پێشانگەیەین.
دڵشادى ئەکادیمی، یەکێك بوو لەوانەی لە پێشانگەکە بەشداربوو گوتی: هەموو ساڵێک دێم بۆ ئەم پێشانگەیە، بەڵام ئەمساڵ لەڕووی رێکخستەنوە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەڕووی شوێن و خستنەڕووی کتێبەکان شوێنەکان فراوانتر کراون، ناونیشانی زۆر گرنگ لە پێشانگەکەدا هەیە بەتایبەتی لە بواری فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان، کە ئەو جۆرە کتێبانە کتێبی دڵخوازی منن، زۆربەی نرخەکانیش داشکاندنی تاوەکو نیوەی بۆکراوە.
شێرکۆ قادر کارمەندێکی حکومیە و لەرۆژی یەکەمی پێشانگەکەوە لەوێیە گوتی: ئەم شوێنە زۆر گرنگ و تایبەتە، دەتوانم بە دڵخۆشییەوە منداڵەکانم بهێنم بۆ ئێرە و کتێبی جۆراو جۆری فێرکاریان بۆ بکڕم، نرخەکانیش هاوڕێی گیرفانمانە کە توانیوومە زیاتر لە دە کتێب بۆ منداڵەکانم بکرم.
لەولاشەوە رۆژان عەبدولڕەحمان خوێندکاری کۆلیژى ئەدەب دەڵێت»باشترین شت کە بینیم گرنگییەکی زۆر بە کتێبی کوردی دراوە بەتایبەت لە بواری چیرۆک و شعر، داشکاندنەکانی ئەم پێشانگەیە یارمەتیدەرە کە بتوانین زۆرترین کتێب بکڕین.
هیوا رێباز خاوەنی ئاگاداریی فەرهەنگی دەڵێت: لەزۆربەی وڵاتانی دنیاوە بەشداری لەم پێشانگەیە کراوە و نمایشی کتێبی جۆراو جۆر دڵخۆشی کردووم، ئەو کتێبە جیهانیانەی کە وەرگێڕانی بۆ کراوە و نرخەکەی داشکێنراوە سەرنجم زۆر رادەکێشیت، ساڵ بەساڵ زیاتر سەرسامی ئەم پێشانگەیەم.
داشکاندنەکان هۆکاری سەرەکیی ڕاکێشانی سەردانکەران بوو
سۆران یەکێک لە سەردانيکەرانی پێشانگەکە بوو گوتی:
من تەنیا بۆ سەیرکردن نەهاتووم، بەڵکو بۆ ئەوەش کە گرنگی بەو بڵاوکراوانەش بدەم کە لێرەهەن،
لەم دۆخەی ئێستادا نرخەکان و داشکاندنەکان زۆر باشن، هۆکارێکی سەرەکییە کە زۆرترین کتێب بکڕین دڵنیام تاوەکو رۆژی کۆتای پێشانگەکە بە دەیان هەزار کەس سەردانی ئێرە دەکەن و سوودمەند دەبن.
چالاکییەکانی نێو پێشانگەکە
لە ڕۆژی دووەم، چالاکییە جیاوازەکان وەک واژوو کردنی کتێب و سیمینارە كۆلتووریەکان ئەنجامدرا ، بە بەشداری هەزاران کەس ، بهتایبەت گەنجان.
لەکۆتایی، گەیشتنە ئەوەی زۆربەی سەردانیکەران قسەیان لەسەر ئەوە بوو کە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر گرنگی بە ئەزموونی كۆلتووری تەواو پێشکەوتوو دەدات و ناوەڕۆکی گرنگ پێشکەش دەکات، رێکخستنی باش و نرخە گونجاوەکان، وەک گەورەترین ڕووداوی ساڵ لە چوارچێوەی كۆلتووری کوردی و عێراقی دەبینرێت.