
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بواری خوێندنەوە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هاونیشتمانییەکی زۆر لە تەمەنە جیاوازەکان گرنگی بە خوێندنەوە دەدەن، بەتایبەتی جۆری کتێبی ئەدەبی. لەنێو ئەدەبیاتیشدا رۆمان بەشێوەیەکی بەرچاو خواستی لەسەربووه، بەجۆرێک کتێبە ئەدەبییەکانی وەک شعر و شانۆ و گوتاری تێپەڕاندووە.
ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ توانای نووسەرەکە، کە دەتوانێت لەرێگەی رۆمانەکەیەوە جیهانێکی تەواو لە ڕووداو و کاریکاتێری خەیاڵی دروست بکات، خوێنەر مەودای خوێنەوەی چیرۆکی نێو رۆمانەکە لە دونیا داببڕێت و تێکەڵی چیرۆکەکە بێت و لەگەڵیا بژێت بۆیە ئێستا لە نێو گەنجان بەتایبەتی خوێنەری رۆمان پێشەنگی هەموو کتێبەکانی دیکەیە.
لەم بارەیەوە، دکتۆر و نووسەر بەهنام عەتاڵڵا لە گفتوگۆیەکدا گوتی: ڕۆمان تەنها جۆرێکی کتێبی ئەدەبی نییە، بەڵکو هۆکارێکی گرنگە بۆ راکێشانی خەڵک و تێکەڵکردن و وابەستەکردنی خوێنەر بەخۆیەوە بەخۆرێک کە خوێنەر عاشقی چیرۆکەکانی نێو رۆمانەکە دەبن و هەست دەکەن بەشێکن لە ئەکتەرانی نێو رۆمانەکە بۆیە سەرەتا کە کەسێک دەیەوێت دەست بە خوێندنەوە بکات لە رۆمانەوە دەست پێدەکات پاشان دەچێتە سەر خوێندنەوەی جۆرەکانی دیکەی کتێب، رۆمان زۆر بە ئاسانی دەتوانێت پەیامی مرۆيی و کۆمەڵایەتی بگەیەنێت بە خەڵک.
زۆر گەنج وهەتا بهتهمهنهكانیش ئێستا ڕۆمان دەخوێننەوە، من هەمشە دەڵێم ئەوە بخوێننەوە کە دڵتان دەیەوێت بەس دامەبڕێن، ئەگەر ساڵی کتێبێکیش بێت یان پۆستەر و نووسراوەکانی سەر شەقام بێت دڵنیام رۆژێک نوسینێك سەرەنجت رادەکێشێت و دەتکات بە هاوڕێی کتێب، بۆیە هیوادارم گەنجەکانمان دەست بە خوێندنەوە بکەن، ئەگەر تاوەکو ئێستاش چەند کتێبێکى خوێندۆتەوە ئامانج بێت ئەمساڵ زیاتری بکەیت.
لە لایەکی دیکە، دکتۆر نههله کەمال ئەسعەد، مامۆستای کۆلیژی کشتوکاڵ و دارستان لە زانکۆی کەرکووک، سەبارەت بە ئەزموونی خوێندنەوەی تایبەتی خۆی گوتی: خۆم ئارەزووی خوێندنەوەی کتێبە ئاینییەکان و باوەڕنامەکان دەکەم، ئێستا چەندین جۆرو سەرچاوەی ئاسان هەیە کە خوێنەر بە ئاسانی لە کتێبە ئایننیەکان تێبگات و لە ژيانى رۆژانەدا بەکاری بهێنێت.
هەروەها وتی: لە ماوەی ڕابردودا زۆر چاوەڕوانی کتێبەکانی فەخری کریم بووم، چونکە نووسەرێکی تایبەتە، لە خوێنەر نزیکە و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە جوان و ئازادانە بانگەشەی خەڵک دەکات بۆ ناسینی ئايننی ئیسلام و هیچ هەستێکی نەرێنی لەلای خوێنەر درووست ناکەت.
هاشم شەفیق، نوسەرێکی گەنجە توانیوێتی خوێنەر ببات بۆ گەشتێکی مەعنەوی و جوگرافی لەسەر زەوی.
ئەو دەڵێت، دەمەوێت بە جیهاندا بگەرێم و شارەزايی زیاتر بەدەست بهێنم و ببم بە نوسەرێکی دیار لە نێو خوێنەردا.
لە کۆتاییدا دەڵێم بخوێننەوە تا دەتوانن بخوێننەوە هەموو زانیارییەک لەرێگەی خوێندنەوە بەدەست دێت، خۆت دەتوانیت رێگەکەت دیاری بکەیت ئایا کەسێکی هۆشیار و تێگەشتوو دەبیت کە هەوڵی بەدەست هێنانی خەونەکانت دەدەیت یاخود گلەيی لە رۆژگار دەکەیت کە کارەکانت بەپێی پێویست بەرێوە ناچێت.