کتێب ژیانی گۆڕین، ئەو کەسانەی سەردانی پێشانگەی کتێب دەکەن چیرۆکی خۆیان لەگەڵ کتێب دەگێڕنەوە

لەم سەردەمەی کە رووداوەکان زۆرن و سەرقاڵی کاری رۆژانە بەرۆکی تاک بەتاکی کۆمەڵگەی گرتووە، کتێب وەکو رووناکییەک وایە کە خەڵکی بە گەشبینیەوە دەرواننە ئایندە و دیدگەیان بۆ داهاتوو جیاوازتر دەبێت.

کتێب جیهانێکە نەدەبینرێت و نەدەشتوانرێت دەستی لێبدرێت، ئەمە گوتەی زۆربەی ئەو کەسانە بوون کە سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبیان کرد لە هەولێر، کتێب توانیوێتی جیهان بینینێکی جیاواز و فراوان بۆ خوێنەران درووست بکات کە بیروورایان تەواو گۆڕانی بەسەر هاتووە و بە گەشبینیەوە لە ئایندە دەروانن و دەڵێن ئەگەر هەر مرۆڤێک توانای گەشتکردنی نەبوو بۆ ئەوەی ئاشنای کلتوور و فەرهەنگی جیاواز بێت دەبێت کتێب بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بیروورای فراوان بێت .

ئەحمەد یەکێک بوو لەو کەسانەی سەردانی  پێشانگەکەی کردبوو گوتی من خەڵکی بەغدادم  و بەردەوام کتێب لە نێو دەستەکانمدایە و دەتوانم بڵێم بووە بە هاورێی تەمەنم، لە کاتی لێدوانەکەیدا بۆ (المدی) گوتی لەسەرەتای دەستپێکردنم بە خوێنەوە تاوەکو ئێستا چەندین کتێبم خوێندۆتەوە و تەواو بیروورام گۆراوە، ئێستا دەتوانم چێژ لە سات بە ساتی ژیانم وەربگرم و بۆ ئێستا بژیم، لەکاتێکدا لە رابروو تەواو کەسێکی گۆشەگیر بووم بەرەوام خەفەتم بۆ ئەو کارانە دەخوارد کە تێیدا سەرکەوتوو نەدەبووم، قورسای ژیان تەواو بێزاری کردبووم تاوەکو دەستم بە خوێندنەوە کرد زانیم من کەسێکی بەبەختم و ژیان بە ئاستەنگییەکانیەوە جوانە.

لەهەمانکاتدا سارە کە خەڵکی موسڵەو مامۆستایە  لە سوچێکی پێشانگەکە نوقمی نێو کتێبەکان ببوو بە خۆشەویستیەوە دەیروانیە بەرگی کتێبە دڵخوازەکەی خۆی  و پێی گوتین کە دەستم کرد بە خوێندنەوەی  کتێب بەتواوەتی رەفتارم لەگەڵ خوێنکارەکانم گۆڕانی بەسەر هات ئێستا زۆر بە شێوەیەکی باش و پڕ خۆشەویستی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەرامبەرەکەم دەکەم،ئێستا زیاتر لە هەست و بیروورای بەرامبەر تێدەگەم هەرگیز نەمدەزانی کتێب ئەوەندە کاریگەری هەیە لە گۆڕینی بیروورامان.

لەولاشەوە خالد گوتی من خوێنەری کتێبی مێژوویم و سەرسامم بە مێژووی خۆمان و گەلانی جیهان کتێب بەجۆرێک پێناسەی رووداوەکانت بۆ دەکات وەکو بڵێیت لەو سات و کاتەدا ژیان دەکەیت، لەرێگەی کتێبەوە شارەزای کلتوورو فەرهەنگی زۆربەی وڵاتانی جیهان بووم.

لەکاتی گەشتکردن لە نێو پێشانگەکەدا بۆمان دەرکەوت کتێب تەنها چەند لاپەرەیەکی نوسراو نییە،بەڵکو دەرگایەکی پڕ گەشبینیە  و هۆکارێکی راستەقینەیە بۆ گۆرانکاری بنچینەیی لە مرۆڤەکاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top