گەشتیارانی عەرەبی و بیانی سەردانی پێشانگەکە دەکەن

گەشتیارانی عەرەبی و بیانی و هاووڵاتی نێوخۆی عێراق لە رۆژی دووەمی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، سەردانی پێشانگەکە دەکەن و بە سەرسامییەوە دەڕواننە ئاستی پێشکەوتنی پێشانگەکە و بەرزی ئاستی کتێبە نێوخۆی و جیهانییەکن کە لە رووبەرێکی فراواندا  نمایشکراون.

ئەم پێشانگەیە تاوەکو١٩-٤-٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا زیاتر لە ٣٠٠ بڵاوکراوە لە ٢٢ وڵاتی دونیاوە بەشداریان تێدا کردووە، نزیکەی ١،٥ ملیۆن ناونیشانی جۆراوجۆر نمایشکراوە لەبواری ئەدەب، زانست، فکرو فەلسەفە و… هتد، کە جوانترین ناوەڕۆک بۆ خوێنەران فەراهەم دەکات.

سەردانیکەران و گەشتیاران رازین لە ڕێکخستن و چاکسازی پێشانگەکە و جۆراوجۆری كۆلتووری پیشاندراوی ئێرە، بە تایبەتی ئەو تێگەیشتنە به‌رزه‌ی کە  بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێوان كۆلتووری عەرەبی و کوردیدا هەیە . هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو ژنان بەشداری پێشانگەکەیان کردووە و سەرسامن بە کتێبە کوردیيه‌كان و فەلسەفييه‌كان و ئایننیەکان.

جیهان بە کوردی دەدوێت، ئەم درووشمە دەبێتە جیهانی و سەردانیکەرانی بیانی دەڵێن : لە وڵاتی خۆمان بە شانازییەوە رووداوەکانی ئەم پێشانگەیە دەگێڕینەوە و به‌ دۆست خزم و براده‌رانمان دەڵێين کوردستان خوێنەری باشی هەیە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ئەوانی دانەبڕیووە لە کتێب..

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top