
نورعبدولقادر
لە نێو جەرگەی هەولێردا و لەسەر خاکی کوردستان، هەنگاوی گەورەو گرنگ دەنێت بۆ پێشکەوتنی کلتور، نەتەوە جیاوازەکان لەسەر یەک زمان رێککەوتوون ئەویش زمانی کتێبە ، لە پێشانگەکەدا کتێبەکان بە بێدەنگی دەدوێن، کلتوری نەتەوە جیاوازەکان لەنێو پەرەکانی کتێبی شعر، چیرۆک ئەدەب بەدی دەکرێت.
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر تەنها چالاکیەکی ئەدەبی نەبوو بەڵکو بووە گۆرەپانی کۆکردنەوەی بیرە جیاوازەکان و گەشتێک کە هەموو سنوورەکان دەبرێت.
زیاتر لە 300 چاپخانە، هەزاران کلتووری جیاوازی لە کتێبەکاندا بەچاپ گەیاندووە.
لە یەکێک لە سوچەکانی پێشانگەکا، گەنجێکی سوری وەستابوو کە لە بیستەکانی تەمەنیدا بوو، کۆمەڵێک پەرتووکی منداڵانی پێبوو کە بەچاپی گەیاندبوو، ئەو نووسەری کتێبەکان نەبوو بەڵام پردی گەیاندنی تاریکی بوو بۆ رووناکی،دوای چەندین ساڵ مانەوە لە کەمپی ئاوارەکان دەستی بە ظاپکردنی پەرتووکی منداڵان کردووە بۆ ئەوەی هیوا بۆ منداڵە لێقەوماوەکان بگەرێنێتەوە و کە دوانمان گوتی چەندین ساڵە بەهیوای ئەوەم بەشداری لە پێشەنگەیەکی وا گرنگ و پێشکەوتوودا بکەم بەڵام دەرفەت نەدەرەخسا بۆم ئەمرۆ زۆر دڵخۆشم کە بەخەونەکەم گەشتووم و بەسەر ئاستەنگیەکانی ژیاندا سەرکەووتم.
لە درێژەی گوتەکانیدا گوتی دەمەوێت بە شێوەیەکی جوان لە مێشکی منداڵەکاندا بمێنمەوە و گەشبینانە لە داهاتوو بڕوانن هەموو ئەو خەونانەی کە من بە منداڵی هەمبوو نەهاتنە دی ئەوان بیهێنە دی.
لە رۆژی یەکەمدا هاونیشتمانیان چۆن پێشوازیان لە دروشمی (جیهان بە کوردی دەدوێت) کرد؟
لە یەکەم رۆژی چالاکیەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لەهەولێر، دروشمی جیهان بە کوردی دەدوێت بابەتی سەرەکی گوتەی میوانەکان بوو، کە بە هەیەجانێکی زۆر و گەشبینیەوە بۆ پێشانگەکە هاتبوون.
ئەم دروشمە لەلایەن سەردانیکەرانەوە پێشوازیەکیی زۆری لێکرا و زمانی کوردی بە زمانێکی دەوڵەمەند دەزانن و شانازی هاونیشتمانیان بە زمانی کوردیەوە لە چاوەکانیاندا دەبینرا.
هاونیشتمانیان هاورابوون کە دروشمی جیهان بەکوردی دەدوێت تەنها لە چوارچێوەی دروشمێکدا نامێنێتەوە بەڵکو نامەیەک بوو بۆ هەموو جیهان کە زمانی کوردی پارێزگاری لە مانەوەی دەکات.
یەکێک لە سەردانیکەرەکان دەڵێت: ئێمە هەموومان هەست بە پەیامی ئەم دروشمە دەکەین و لە ناخی هەمووماندا زمانی کوردی کە زمانی دایکە جێگەیەکی تایبەت و گرنگی هەیە، پارێزگاری لە کلتورو شوناس و مێژوومان لەرێگەی چاپکردنی دەیان کتێبی کوردی دەبێت، ئێستا خوێنەرێکی زۆر هەن کە گرنگی بە مێژووی وڵاتەکەمان دەدەن.
سوعاد مامۆستایە و خەڵکی سلێمانیە و سەردانی پێشانگەکەی کردووە و دەڵێت درووشمەکە هەنگاوێکی نوێیە بۆ بەرەو پێشبردنی زمانی کوردی.
ئێمە دەمانەوێت زمانی کوردی شوێنی لەریزبەندی زمانەکانی جیهاندا هەبێت و خەڵکی بە گرنگی بزانن کە فێری زمانەکەمان بن.
لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەل عاد شتات خاوەنی یەکێک لە چاپەمەنییەکان گوتی: من هەست دەکەم وەرگێران لە نێوان زمانیعەرەبی کوردی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی کلتورمان چونکە لەرێگەی وەرگێرانە وە بیروورای نێوان نەتەوەکان ئاڵوگۆڕدەکرێت بەمەش زیاتر ئاشنای کلتوری یەکدی دەبین.
دروشمی جیهان بەکوردی دەدوێت تەنها بە دروشمی نامێنێتەوە بەڵکو دەبێت بە پردێک لە نێوان خەونی کورد و راستی ئێستای جیهاندا، ئێستا دوای چەندین ساڵ پێشانگەی کتێب لە گەولێر بووە بە دەنگێکی گرنگ لە ناوچەکەدا و هیوادارین زمانی کوردی و کلتور و فەرهەنگمان بە جیهاندا بڵاو ببێتەوە.