
رۆژى هەینی 11ـی نیسانی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب كه بەناونیشانی ( جیهان بە کوردی دەدوێت) له چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025 وه لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە کرایەوەو، له كاتى سهردانيكردنى پێشانگهكهو لێدوانێكى رۆژنامهوانى ڕاگەیاند: بەنێو پێشانگەکەدا گەڕام، کتێبی زۆرم بینی، لەوانە ڕۆمان و کتێبە ئیسلامییەکان، كووتى: لە کتێبە ئیسلامییەکان مەلا کوردەکان دەستیان کردووەتەوە لەوەی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە سەیری پرسی کورد بکەن. ههوهها گووتى: دیارە بۆشاییەک لەو بوارەدا هەبووە، بۆیە پڕیان کردووەتەوە.. لەبارەی پێشانگەکەش دەڵێت: پێشانگایەک بەم شێوەیە، بەم هەموو بەشدارییە، لەوپەڕی چەپ، تاکوو ئەوپەڕی مەزهەبی، کارێکی زۆر باشە و تەنها ئەوە لە هەولێر مومکینە، لە کوردستان مومکینە، چونکە لە کوردستان خەڵک ئازادە چ کتێبێک دەکڕێت و چ کتێبێک دەخوێنێتەوە.