
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی 17هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، رۆژی پێنج شه‌ممه 10/4/2025 له سه‌كۆی تایبه‌ت به چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، پانێڵێكی زانستی به‌ناونیشانی «وه‌رزش بۆ په‌ڕه‌پێدان و باشتركردنی ته‌ندروستی وكۆمه‌ڵگا» له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین – هه‌ولێره‌وه رێكخرا.
له‌م پانێڵه‌دا ژماره‌یه‌ك پسپۆر و ئه‌كادیمی له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و ته‌ندروستی و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شدارییان تێداكرد و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه گرنگی به لایه‌نی ته‌ندروستی و وه‌رزشی ده‌ده‌ن ئاماده‌ی پانێڵه‌كه بوون.
له‌م پانێڵه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی وه‌رزش، نه‌ك ته‌نها وه‌كو ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ توانای جه‌سته‌یی، به‌ڵكو وه‌كو ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ گه‌یشتن به هاوسه‌نگی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست و هاریكار.
وه‌رزش و ته‌ندروستی گشتی
له‌سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه، كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی مه‌غدید ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌رزش بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ستراتیژییه‌كانی ته‌ندروستی گشتی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چالاكی جه‌سته‌یی رێك‌و به‌ره‌وام كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له خۆپاراستن له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیيه‌كانى دڵ.
هه‌روه‌ها گووتی: هاندانی پراكتیزه‌كردنی وه‌رزش پێویسته له قوتابخانه و زانكۆكان ده‌ست پێبكات و به‌شێك بێت له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و، ته‌نها له چالاكییه وه‌رزشییه‌كاندا سنوردار نه‌بێت.
وه‌رزش وه‌ك ئامرازێك بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی د. سامان حه‌مه‌د سلێمان له بابه‌تێكدا تیشكی خسته سه‌ر ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رزش و روونیكرده‌وه كه ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییانه‌ی به كۆمه‌ڵ (یارییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) وه‌كو (تۆپی پی، تۆپی ده‌ست، باسكه و باله) ده‌كرێن، ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی چه‌مكه‌كانی هاوكاری و دیسیپلین و رێزگرتنی یه‌كتر، ئه‌مانه به‌های سه‌ره‌كین بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌دوای گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریدا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری پێشكه‌ش به چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد بۆ دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڵه‌وی و گرنگی دان به ته‌ندروستی گشتی.
له درێژه‌ی قسه‌كانی، ئاماژه‌ی به گرنگی وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی وه‌رزشی له ناو گه‌ڕه‌ك و شاره‌كان دا، باسی له گرنگی پشتگیری كردنی تیپه‌كانی لاوانی ناوخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌كۆی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باش له نێوان چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
رۆڵی دامه‌زراوه زانستییه‌كان
هه‌ر له‌م پانێڵه‌دا، ئه‌كادیمی نه‌واز حه‌مه نوری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌تایبه‌ت زانكۆكان رؤڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له چاندنی كلتوری وه‌رزش وه‌ك به‌شێك له شێوازی ژیان، له رێگه‌ی رێكخستنی پاڵه‌وانێتی و چالاكییه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه، هه‌روه‌ها دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك و سه‌لامه‌تی وه‌رزش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای به‌شداریكردنی قوتابیان به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری له ناو كۆمه‌ڵگادا كرد به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری وه‌رزش وه‌ك میتۆدێك بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی و به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگی ده‌روونی.
له كۆتایی پانێڵه‌كه‌دا، به‌شداربووان داوای په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی وه‌رزشی یه‌كخراو و هه‌مه‌لایه‌نیان كرد له سه‌رانسه‌ری كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای دیدێكی زانستی و به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه وه‌رزش له پێشبڕكێ و كێبڕكێكاندا به‌قاڵب نه‌گیرێ، به‌ڵكو وه‌كو به‌شێك له سیسته‌می بنیاتنانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا.