
له دووه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی 17هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، رۆژی پێنجشه‌ممه 10/4/2025 دیارده‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش له هۆڵه‌كانی پێشانگاكه به‌دیده‌كرا، ئه‌ویش زۆری خواستی باوكان و دایكان بوو بۆ كتێبی منداڵان كه به زمانی كوردی چاپكراون.
له پێشانگای ئه‌مساڵدا، ئه‌م كتێبانه بوونه‌ته جێی سه‌رنج له چه‌ندین شوێنی ناو پێشانگاكه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی داشكاندنی باش و جۆراوجۆری ناونیشانی كتێبه نمایشكراوه‌كان
له سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ناو پێشانگاكه و چالاكییه‌كی خێرادا ئه‌جێندای ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان به‌دی ده‌كرا، له نێوان حه‌ز و ئاره‌زوو و گرنگی دانی خێزانه كورده‌كان كه به‌دوای كتێبی په‌روه‌رده‌یی و دڵخۆشی به‌زمانی كوردی ده‌گه‌ڕان، دوور له كاریگه‌ری شاشه و تابلێته زیره‌كه‌كان، كه بوونه‌ته مایه‌ی فشاری ده‌روونی بۆ دایك و باوك و منداڵان، به تايبه‌تيش كه رۆژانه بۆ ماهوهیهكی دوور و درێژ سه‌رقاڵ ده‌بن پێيانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه به‌دی ده‌كرا چه‌ندین قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كردووه.
كتێبی كوردی منداڵان.. جێگره‌وه‌یه‌كی هێمنانه
ميهرنۆش ئه‌سه‌دی، نوێنه‌ری ده‌زگای چاپ و په‌خشی كلاریس رایگه‌یاند:
خواست له‌سه‌ر كتێبی منداڵان له پێشانگاكه‌دا بۆ ئه‌مساڵ باشه، دایكان و باوكان هه‌ستیان كردووه به گرنگی دوورخستنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له ته‌له‌ڤزیۆن و په‌یوه‌ندی كردن به كتێبه‌وه.
هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه كتێبی په‌روه‌رده‌یی و یاری فیكری پێشكه‌س به منداڵان ده‌كه‌ین كه هانده‌ری بیركردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی خه‌یاڵن، له هه‌مان كاتدا ته‌مه‌ن له رووی دیزاین و ناوهڕۆك و زمانه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرین، نرخه پاڵپشتییه‌كان و داشكاندنه‌كان یارمه‌تیده‌رن بۆ راكێشانی سه‌ردانیكه‌ران.
چاپكراوه نوێیه‌كان به زمانێك نزیك له منداڵ نووسراون
له‌لای خۆیه‌وه، سه‌نگه‌ر زراری له ده‌زگای چاپ و په‌خشی فام رایگه‌یاند:
ده‌زگاكه‌یان بۆ ئه‌مساڵ گرنگی داوه به چاپكردنی زنجیره چیرۆكی كورت بۆ منداڵان به زمانی كوردی ئاسان، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش و وێنه‌ی جوان پێشكه‌شكراوه.
هه‌روه‌ها گووتی: ئامانجمان منداڵی كورده له له منداڵییه‌وه په‌یوه‌ست بێ به زمان و كلتوورهكهیهوه، هه‌روه‌ها خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له كتێب وه‌كو هاوڕێیه‌كی رۆژانه، نه‌ك ته‌نها ئامرازێكی په‌روه‌رده‌یی ووشك.
منداڵ پێویستی به ناوه‌ڕۆكێكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌ی بێت
بابان ئه‌نوه‌ر له ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه یه‌كێك له ته‌حه‌داكانی هه‌ره‌به‌رچاو له ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی كوردیدا كه‌می ناوه‌ڕۆكه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌ی ناوخۆیی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كورده، ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌ستیان كرده‌وه به درككردن به په‌ره‌سه‌ندنی ئاره‌زووی خێزانه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان، ئه‌مه‌ش وایكرده‌وه به‌رهه‌می به‌سوود تر پێشكه‌شبكه‌ن.
گووتیشی: كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كتێب ده‌كه‌ین كه منداڵان فێری چه‌مكه‌كانی ژیانی رۆژانه بكات، وه‌كو كاری هه‌ره‌وه‌زی و رێزگرتن و ناسنامه‌ی رۆشنبیری، له رێگه‌ی كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانیه‌وه، به زمانێك لێی تێ‌بگا و كارێكی له‌گه‌ڵدا بكات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پشتیوانی دامه‌زراوه‌یی بۆ پێشخستنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، یاران ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ و په‌خشی مهم و زین روونی كرده‌وه كه به‌شێك له كتێبه‌كانی پێشانگاكه له چیرۆكه‌كانی كلتووری كوردی وه‌رگێڕاون به‌شێوازێكی سه‌رده‌مییانه و سه‌رنج راكێش و بۆ منداڵان ئاسان كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كلتووره‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به حیكه‌مه‌ت و پێگه‌ی په‌روه‌رده‌یی، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین بیگوازینه‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ به زمانی خۆیان و به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ هۆشیارییان بگونجێت، ئه‌م جۆره كتێبه هه‌م له‌لایه‌ن دایك و باوك و هه‌م منداڵانه‌وه په‌سه‌نده.
ره‌نگ و دیزاین.. هاندانی منداڵ بۆ خوێندنه‌وه
له‌لای خۆیه‌وه، هه‌ڵۆ فه‌ریق له ده‌زگای چاپ هو بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌فه‌ڕ رایگه‌یاند، كه دیزاینی كتێبی منداڵان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له راكێشانی مندالان بۆ خوێندنه‌وه، روونی كرده‌وه كه ده‌زگاكه‌یان وێنه‌كێشی تایبه‌تی دامه‌زراندووه بۆ دابینكردنی بینراوه‌ی كارلێكار كه منداڵان سه‌رقاڵ ده‌كات و وای لێ ده‌كات ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه چیرۆكه‌كه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان گرنگی به كوالێتی چاپ و گرافیك و شێوازی ده‌ربڕین ده‌ده‌ن، چونكه له‌م قۆناغه‌دا كتێب ده‌بێت ركابه‌ری شاشه بكات له رووی سهرنجڕكێشانهوه، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌توانرێ كاتێك كاره‌كه به هۆشیاری و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م دیارده چالاكه له رۆژی دووه‌می پێشانگاكه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی كورد چیتر لایه‌نێكی په‌راوێزی پیشه‌سازی چاپ و بڵاوكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو بوارێكی ئومێد به‌خشه، جێی بایه‌خی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، دایك و باوكانه به‌هه‌مان شێوه، له‌كاتێكدا پێویستی به ئامرازی په‌روه‌رده‌یی راسته‌قینه زیاد ده‌كات كه له‌كات به‌سه‌ربردنێكی خێرا تێده‌په‌ڕێت و له‌یه‌ك كاتدا عه‌قڵ و خه‌یاڵ په‌روه‌رده ده‌كات.
ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هیوادارن ئه‌م شه‌پۆڵه گرنگی دانه به‌درێژایی پێشانگاكه به‌رده‌وام بێت، هاندانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی پرۆژه‌ی ستراتیجی بۆ پشتیوانی كرد له‌به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش كردنی كتێبی منداڵانی كوردی له‌قوتابخانه و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان.