مەسعود بارزانی: فەرهەنگ و رۆشنبیری بنەمای سەرەکین بۆ لێکتێگەیشتنی نەتەوە و گەلان

د.محمد خدر مولود

رۆژی چوارشەممە 9ی نیسانی2025 سەرۆک مەسعود بارزانی حەڤدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە. ئەم ساڵ حەڤدەمین ساڵە لەدوای یەک سەرۆک بارزانی شریتی کردنەوەی ئەم پێشانگا فەرهەنگی و رۆشنبیرییە دەپچڕێنێ ودەیکاتەوە. ساڵانە دەزگای (ئەلمەدا) کە ئەم پێشانگانە نێودەوڵەتییە بۆ کتێب لە هەولێری پایتەختی کوردستان رێکدەخات سەدان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەوکتێبخانەوناوەندنی رۆشنبیری وئەکادیمی وڕاگەیاندن وبڵاوکردنەوە و چاپی ولاتانی عەرەبی و ناوچەکە دێنێتە نێو هۆڵی پێشانگاکە سەرباری چەندین دەزگاو بڵاوکراوە و کتێبخانەو ناوەندی رۆشنبیری و ئەکادیمی کوردی سەدان و هەزاران ناونیشانی کتێب دێننە کوردستان و ئاشنای خوێنەرو رۆشنبیرانی کورد و میوانانی دەکەن.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب سەرباری نمایشکردنی کتێبی تازە و گەیاندنی دوا بابەتە ڕۆشنبیری و هزرییەکان لە رێگای کتێب و چاپەوە، دیدارو سمینارو کۆڕو پانێلەکانی ڕۆژانەی پێشانگاش دروستکردنی جۆرێکی ترە لە پەیوەندی ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕکردنی بابەتە هزرییە سەردەمییەکان و یەکتر ناسینی زیاتری ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد لە لایەک لەگەڵ یەکتری و ئاشابوون و ناسینی زیاتریش لەگەڵ رۆشنبیران و نووسەرانی غەیرە کورد و عەرەبی عێراقی.

ئەم ساڵ لە رۆژی چوارشەمە 9 ی نیساندا، وەک ساڵانی پێشوو سەرۆک بارزانی دوای کردنەوەی پێشانگایەکە چەندین ناونیشانی کتێبی داواکراوی خۆی هەبوو، لە پێشانگایەکە دەستی کەوت و چەندین ناونیشانیش لە لایەن خاوەن دەزگا کانی چاپ و چاپەمەنییەکان پێشکەشی کرا.

ئەوەیان ئەوەدەگەینێ کە سەرۆک مەسعود بارزانی، خوێنەرێکی وردی کتێبە وسات و کاتی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی کتێب و بابەتە ڕۆشنبیری و فەرهەنگییەکان تەرخان دەکات. چونکە لە دیدو بۆچوون و تێگەیشتنی بەرێزیان باتەخی کتێب و بەهای کتێب زیندووە و بەردەوامی ژیانی تێدایە.هەربۆیە لە وتاری ئەو رۆژەی

پێشانگایەدا ئەو وتەیەی شاعیری گەورەی عەرەب (موتەنەبی) بەم جۆرە لە وەسفی کتێب و بایەخی کتێبدا گوتی:

هەرچەندە دونیا بەرەوپێش بچێیت،تەکنەلۆژیا بەرەو پێش بچێیت ئەوفەرموودەیەی

شاعیری گەورەی (موتەنەبی) ئەو حەقیقەتە بە زیندوویی دەهێلێتەوە کە دەڵێیت: خیرو خلیس فی زمان کتاب، قیمەتی کتێب، ئەهمیەتی کتێب بەهیچ شێوەیەک لاناچێ، بەردەوام دەبێ و بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

لای سەرۆک بارزانی کتێب و خوێندنەوە، راستیەکی رۆشنبیری وفاکتەرێکی بەهێزی پەیوەندی مرۆڤ و ڕایەلەی پتەوی لێکتێگەیشتنی گەلان و نەتەوەکانی جیهانە. بەرێزیان ئەم تێگەیشتن و هزربینی خۆی بۆ هۆکارو فاکتی فەرهەنگی و رۆشنبیری بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و هزری مرۆڤایەتی، لە رۆژی پێنجشەممە 10ی نیساندا لە پێشوازی کردنی بەرێزیان لە ژمارەیەک ئەدیب و نووسەرو کەسایەتی عەرەب کە بەمەبەستی بەشداری لە حەڤدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب سەردانی هەولێریان کردبوو لە گوتەیەکدا ئەو فاکتە گرنگەی درکاند و رۆشنایی خستە رۆڵی زانایان و ئەدیبانی گەورەی کورد لە خزمەتکردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و گەلانی ناوچەکەو فەرهەنگ و رۆشنبیری وەک بنەمایەکی لێکتێگەیشتنی نێوان نەتەوەو گەلانی ناوچەکە وەسف کرد.

کەواتە لە هزر و بیری سەرۆک مەسعود بارزانی کتێب بەهاو بایەخی گرنگی خۆی هەیە و فەرهەنگ و رۆشنبیری بنەمای لێکتێگەیشتن و ئاشنابوونی زیاتر و پەیوەندی مرۆڤانەی نەتەوە و گەلانە.

ئەوانەی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی لە نزیکەوە دەناسن ئاشنان کەوا سەرۆک بارزانی خوێنەرێکی زیرەک و وردی کتێب و رۆشنبیریێکی هێمن و دوور لەریکلام و خۆدەرخستنە. بەرێزان پەروەردەو گۆشکراوی ئەدەبیاتی بەرزی کوردی و نەتەوە و گەلانی ناوچەکەو جیهانە.. هەر لە شیعرو ئەدەبیاتی مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی یەوە تا کتێبە مێژوویی و سیاسییەکان.

بۆیە گەر وەک پێویست بووبێ لە گوتارە سیاسییەکانی دا لە بۆنە جیاجیاکاندا شیعرو وتەی ئەدیب و نووسەران و شاعیرانی ناوداری بەنموونە هێناوەتەوە.

لەوانە وتەی تاگوربیرمەندی هیندی وەرە تا ئەم وتەیەی موتەنەبی شاعیری ناوداری عەرەب. ئەی کێ هەیە لە ئێمەمان ئەو دێرە شیعرەی مەلای جەزیری شاعیری ناوداری کوردی زیاتر لە هزرو بیردا نەچەسپیبێ..؟ کاتی سەرۆک بارزانی بۆ خۆنەچەماندنەوە و ئیرادە بەرزی لە قۆناغی پاش 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 لە زۆربەی وتارە سیاسییەکانی ئەم دێرە شیعرەی مەلای جزیری بە نموونە دەهێنایەوە و بەدەنگێکی پڕ باوەڕ و ئیرادەی زوڵاوە دەیگوت:

پشت نادەین دوو هەزار خەنجەر و تیرو ڕم و خشت

مە سەر دانییە ڕێ و ب خودێ بەستیە پشت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top