پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر..ساڵێکى جیاواز بۆ پەیوەندى كۆمەڵایەتى عەرەبى-كوردى

نووسەر: سۆزان تاهیر

دەستپێکردنی چالاکیەکانى پێشانگەی نێودەوڵەتى کتێب لە ھەولێر بە بەشدارى فراوانى نووسەر و بڵاوکراوەکانى ناوخۆیى و عەرەبى بەڕێوەچوو، لەگەڵ هاتنى خەڵکێکی زۆر بۆ سەردانى پێشانگەکە. ئەم پێشانگەیە گرنگییەکی زۆری هەیە بەهۆی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسانکاری کردن بۆ بڵاوکردنەوە و نمایشکردنی کتێبەکان لە پێشانگەکەدا.

لەم بارەیەوە نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد سۆران عەزیز دەڵێت: پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی کەلەپوور و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان کەلەپووری کورد و عەرەب.

هەروەها لەبارەی چالاکییەکانی نێو پێشانگەکە گوتی: ئەوەی سەرەنجی راکێشاوم گرنگییەکی زۆر بە وەرگێڕان و چالاکی جۆراوجۆر دراوە لە نێو پێشانگەکە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی هزری نووسەر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نووسەران بەتایبەت لەکاتی ئێستادا کە کەلەپوور لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەندێک لە گرفتدایە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ بەهێزکردن و پشاندانی کارەکانیان.

هاوکات سالار عوسمان بەڕێوبەری كؤشكى فەرهەنگی لە سلێمانی دەڵێت: کردنەوەی بەردەوامی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر گرنگ و پێویستە بەتایبەت کۆبوونەوەی نووسەر لەیەک شوێندا بۆ نوێکردنەوەی فەرهەنگ و ئاڵوگۆڕکردنی بیرووڕایان.

هەروەها لە پێشانگەکە توێژەران و قوتابیان دەتوانن دەربڕینی تایبەت بە خۆیان هەبێت کە لە هیچ جێگەیەکی دیکە ئەو دەرفەتە ناگونجێت، چالاکییە بەردەوامەکانیش لەلایەکی دیکەوە گرنگییەکی زیاتری بە پێشانگەکە داوە کە بەهەزاران کەس رۆژانە روو لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بکەن.

گرنگى زمانى كوردى

لەوبارەیەوە شاعیری کورد ئاریان ساڵح گوتی: پێشانگەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لە کات و ساتی خۆیدا هاتووە، پێویستە ئەم دەرفەتە بەکار بهێنین بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی نێوان عەرەب و کورد و هاوڵاتیان، ئێستا سەردەمێکی جیاوازە و فەرهەنگی نێوان عەرەب و کورد گرنگی زۆر هەیە بۆ جێگیرکردنی ژیانی هاوبەش و رەخساندنی دەرفەتی لێکتێگەیشتن لە نێوان خەڵکی هەردوولا، رێزگرتن و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات.

لەکۆتایدا دەڵێم: ئەمساڵ جیاواز دەبێت بەهۆی پشتگیریکردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن جیهانەوە و درووشمی «جیهان بە کوردی دەدوێت» لەنێو خەڵکدا ڕەنگدانەوەی تەواوی بەخۆیەوە بینیوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top