له‌ به‌شىه‌كانى بڵاوكراوه‌ عه‌ره‌بييه‌كان:رووكردنه‌ خوێندنه‌وه‌ى رۆمان كه‌م نه‌بووه‌

جنان السراي

لەنێوان پەڕەکانی کتێبدا کە بەشێوەیەکی سرنجڕاکێش ڕیزکراون و ناونیشانەکانیان لە بیرو فەلسەفە و مێژوو پێکهاتوون، پانێلی بڵاوکراوە عەرەبییەکان بۆ گرنگیدان بە گووتار لەبەرزترین ئاستدایە، وەک هونەرێک کە هێشتا نەبووە بە پەنابەر، دەرگایەکەکی کراوە بۆ جیهانی نێوخۆی مرۆڤ.

لە نیوەڕۆی ڕۆژی دووەمی پێشانگا، خەڵکی لە هەموو پارێزگەکانەوە سەردانی نێو پێشانگەکەیان دەکرد، دەنگی گوتار لە ئاستێکی بەرزدابوو بە بەراورد بە پێشانگەکانی ڕابردوو، لەهەر سوچێکدا گەنجێک لەلای نووسەری دڵخوازیەوە ڕاوەستابوو بە خۆشەویستییەوە ئەیڕوانییە نووسەرەکەو چاوەڕێی واژوو بوو بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە وەک یادەوەرییەکی جوان بمێنێتەوە لەلای، یەکێك لە خوێنەران گوتی من مسڕو لوبنان و عێراق گەڕاوم بۆ ئەوەی نوێترین گوتاری نوسەرە جیهانییەکانم دەست بکەوێت.

لەم پێشانگەیە بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەوەی لە لاپەڕەکانی سۆشیاڵ میدیا دەگوترێت کە خوێنەر رۆژ بەڕۆژ لە کەمبووندایە ڕاست نییە و بگرە خوێنەر لە زیاد بووندایە بەتایبەت لە چینی گەنجان چونکە لەم سەردەمەی ئێستادا مرۆڤ زیاتر پێویستی بەوەیە هەست بە شتەکان بکات و ژیری دەستکرد لە هەوڵی نەهێشتنی هەستەکانماندایە.

رەحمە فەلاح  کە نووسەری گوتاری (ز‌و‌دتک‌ نفسي)یە و گوتارەکەی زۆرترین کڕیار و خوێنەری هەبووە، سەرەتا گوتارەکەی لە   «Old Book»

بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ بە (المدی) گوت: هێشتا خوێنەری گوتار لە ئاستێکی بەرزدایەوە بەتایبەت ئەگەر خەیاڵ و هەست تێکەڵی نووسینەکەت بکەیت.

لەهەمانکاتدا گوتی: خوێنەری گەنج زیاتر بەرەو ڕووی گوتار دێن چونکە نووسینەکان دەیانباتە جیهانێکی دیکە و کەمێک لەسەرقاڵی و نائارامی ژیان دووردەکەونەوە.

لەسەر جۆری گوتارەکان و پڕفرۆشی  لەنێو خەڵکدا، رەحمە گوتی:  گوتارە خەیاڵی و رۆمانسییەکان لە پلەی یەکەم دادەنرێت کە خەڵکی بە تامەزرۆووە دەیکڕن،  گوتارە رۆمانسییەکان لە جوانترین جۆری ئەدەبیاتن، چونکە دەربارەی کەسایەتییەکان چیرۆکێکی پڕ لە هەستیان پێشکێش دەکەن و لەرێگەی گوتارەکانەوە فێری پەیوەندییە مرۆییەکان و قوربانیدان و لێکتێگەشتن دەبن، خوێنەرە گەنجەکان زۆر لە گووتارەکانمان ڕازین  و دەڵێن لەدوای خوێندنەوەی گوتارەکانتان زیاتر دەتوانین لە کەسی بەرامبەر تێبگەین و رەفتاریان لەگەڵ بکەین.

لەهەمانکاتدا هەندێک نیگەرانین بەوەی خواست لەسەر جۆرەکانی دیکەی کتێب کەمبووەتەوە بەتایبەت فکری و فەلسەف، خوازیارین هەموو جۆرەکانی گوتار خواستی لەسەر بێت چونکە بۆ ژیانی رۆژانەمان هەموویان پێویستن و دەکرێت کەڵکیان لێ وەرگرین.

ئەمیر عەلی، لە بڵاوکراوەی یەکێتی نووسەر و ئەدەبیات لە عیراق دەڵێت: گوتار لە جۆری فکری و ڕەخنەگرانە لە نێوان گەنجا ڕەواجی نییە، سەختی تێگەیشتن لە کتێبە فەلسەفییەکان گەنجێکی کەمتر لەخۆی کۆکردووەتەوە، ئەو گوتارانەی کە بە زمانێکی سادە زۆرترین پەیام بە خوێنەر دەدات پڕفرۆشترینە.

دەستەواژە: پێویستە کتێبە سیاسی و مێژوویەکان زیاتر سەرنجیان بخەینە سەرو لە نێو گەنجەکانماندا خۆشەویستی بکەین، دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە هۆکارن کە زیاتر گەنجان لە راستی و واقع هەڵبێن و پەنا بۆ خەیاڵ ببەن تاوەکو بێ ئاگا بنن لە رووداوەکانی ڕۆژانە.

هيبە محەمەد، خوێنکاری زانکۆیە و لەنێو پانێلەکە بەدوای گوتارێکدا دەگەڕێ دەڵێت:

گوتار بۆ من تەنها خۆشحاڵی نییە، بەڵکو سەرچاوەیە بۆ فێرکاری ژیان.  دەربارەی هەستەکان دەخوێنمەوە کە تاوەکو ئێستا تاقیم نەکردووەتەوە، هەست دەکەم ئەمە وەک ڕاهێنانێک دەبێت بۆ داهاتووم کە زیاتر لە بەرامبەرەکەم تێبگەم.

لە لایەکی دیکە، تالا وعد، فرۆشیارە لە یەکێک لە دارەکان، دەڵێت رۆمانەکان زۆرترین  فرۆشیان هەیە، داواکاریەکان لەسەر گوتارەکان کەمی نەکردووە، بەڵکو زیاد بووە، بە تایبەتی ئەو گوتارانەی کە دەربارەی خۆشحاڵی، ئازار، و ناسنامە قسە دەکەن.

لێرەدا پرسیارێکی گرنگ درووست دەبێت، ئەو پەیوەندییە بەهێزە چیە کە لەنێوان  گوتار و خوێنەردا هەیە؟ ئه‌و پەیوەندیەکی بەهێزە چونکە گوتار وەک ئێمەیە، هەڵە دەکات و  داوای لێبووردن دەکات پاشان لێشی خۆش دەبێت، خەو دەبینێ و پاشان دووبارە دەست بە ژیان دەکاتەوە.

لە کۆتايیدا چەند دڵخۆشین بە بوونی خوێنەری جدی و زیادبوونی ژمارەیان،  ئەوەندەش خەمناکین کە گەنجەکانمان زیاتر بەوە ئاسوودەن لە خەیاڵدا بژین و لە ژیانی راستەقینە بەدوور بن.له‌ به‌شىه‌كانى بڵاوكراوه‌ عه‌ره‌بييه‌كان:رووكردنه‌ خوێندنه‌وه‌ى رۆمان كه‌م نه‌بووه‌

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top