
رؤژى 13ی 4ى 2025 لە یادی 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، له ڕێوڕەسمێكی شایستەدا كتێبی (هەولێر لە لوتكەی شارە پیرۆزەكان) بڵاو كرایەوە.
ئه‌و ڕێوڕەسمه كه به چاودێریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی ژمارەیک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی (پ. د. ك) وکەسایەتیی دیاری سیاسیی كورد عەدنان موفتی و ژماره‌يه‌ك له پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی ديارى هه‌ولێر بوو، به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد.
دواتر پارێزگاری هەولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێيدا دهستخۆشیكرد له ئاماده‌كارانی کتێبه‌كه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی خزمه‌تكردنى شاری هه‌ولێر ناویانه. دووپاتیكرده‌وه، كه ئامانج وكاری ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تكردنی ته‌واوی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێره.
ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌ش گووتى:
(ئه‌م كتێبه به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێ، كۆی زانیارییه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ولێر له بواره‌كانی مێژوویی و سیاسی و كەلتووری و ئابووری و جوگرافی، شوێنەواری و جیۆلۆجی و کوردۆلۆجی، به گشتی ئینسکلۆپیدیای دەستپێکی ژیانه لە شاندەرهوه تاوەکوو حکومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاری گشتییە لەسەر شاری هەولێر، کە لە ڕێگەی هاوبەشی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی کوردستان بە توێژینەوەی زانستی و دیکێۆمێنت تیشک خراوەتە سەر سەرجەم سێکتەرەکان و بە وردەکارییەوە زانیاری لەسەر مێژووی هەنووکەی شاری هەولێرى تێدا بڵاو کراوەتەوە)
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه «هه‌ولێر لانکه‌ی شاره‌ستانییه‌تی دێرین و فه‌لسه‌فه و ڕووناک‌بیری، خودان وشه‌ی پاک و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تیی ڕه‌سه‌نی كوردی بووە.» هه‌روه‌ها تیشکی خستە پلان و ئەجیندا ستراتیژییەکانی شاری هەولێر، کە بە جێبەجێکردنیان هەولێر هەنگاوو بازێکی گەورە دەدات بەرەو قوولبوونەوە لە شارەستانییەتی شارە پێشکەوتووەکان …
دواتر، قه‌لغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر و چه‌ند برگه‌یه‌كی هونه‌ری و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكۆمێنتاری پێشكه‌ش كرا.