
17هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه ئاماده‌بوونی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان له‌م پێشانگه‌یه.
له نێو گۆشه‌كانی پێشانگه‌كه كه بۆنی كاغه‌ز له‌گه‌ڵ شه‌ونمی پیته سه‌ره‌تاییه‌كان و پێكه‌نینی منداڵان تێكه‌ڵ به چرپه‌ی خوێنه‌ران ده‌بێ، ئومساڵ دیمه‌نێكی ناوازه، به‌ڵام دڵخۆشكه‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه، منداڵانی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، به هه‌نگاوی بچووك، به‌ڵام به متمانه به‌خۆبوون له نێو پێشانگه‌كه دهسووڕێنهوهتهماشای كتێبه‌كان ده‌كه‌ن و به وردی هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان نوقمی سه‌ركێشییه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كه‌ن، حه‌زه‌كانیان داده‌گیرسێنن و خولیای خوێندنه‌وه‌یان به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه.
بینینی منداڵێك كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشووه و سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك بوو، یان كچێك كه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا باسی كتێبێك ده‌كات كه هه‌ڵیبژاردووه، دیمه‌نێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو وه‌ك بڕگه‌یه‌كی گرنگ له ناو پێشانگه‌كه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌هاته به‌رچاو.
ئه‌مساڵ رێكخه‌ران گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به دیزاین كردنی شوێنی تایبه‌ت له پێشانگاكه به هزر و بیری منداڵان و گه‌نجانی هه‌رزه‌كار داوه، وه رێكخستنی وۆرك شۆپی چیرۆكگێڕان و نمایشی كارلێككارانه و دانیشتنی خوێندنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ، شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه دیزاین كراوه كه خوێندنه‌وه ببێته ئه‌زمونێكی خۆش و هه‌ستیار، نه‌ك ئه‌ركێكی قورس له قوتابخانه.
یه‌كێك له رێكخراوانی پێشانگه‌كه ده‌ڵێت: «ئه‌مساڵ ویستمان منداڵان هه‌ست بكه‌ن به‌شێكن له رووداوه كلتوورییه، نه‌ك ته‌نها سه‌ردانیكه‌رێكی بچووك كه دایك و باوكیان یاوه‌ری بكه‌ن»،»ئێمه كۆشكهكانمان به ره‌نگی سه‌رنجڕاكێش دیزاین كرد، كتێبی گونجاو بۆ ئاسته جیاوازه‌كانی ته‌مه‌ن، چالاكییه كارلێككاران كه پیت ده‌كه‌نه چیرۆك و لاپه‌ڕه‌كان ده‌كه‌نه سه‌ركێشی», ئامانج له‌مه‌ش چاندنی خووی خوێندنه‌وه‌یه له ژینگه‌یه‌كدا كه هانی منداڵان بدات كتێب وه‌كو هاوڕێ بزانێت، نه‌ك بارگرانی.
له گۆشه‌یه‌كی بچووكی شوێنی تایبه‌ت به منداڵان نووسه‌رێك وه‌ستابوو وبه ده‌نگی به‌رز چیرۆكه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه، شووبووه ناو هزری منداڵه‌كان، له‌گه‌ڵیاندا پێده‌كه‌نی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێیاندا پرسیار بكه‌ن و ته‌نانه‌ت كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ش بگۆڕن، ئه‌زموونێكی ناوازه‌بوو كه له ناو دیواره‌كانی پۆلی خوێندن رووی نه‌دابوو، به‌ڵام لیره‌دا پێده‌چوو وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌سی له نیوان منداڵ و كتێبه‌كه‌دا درووست بكات.
كچێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به ناوی «جوان» ئاماژه‌ی به‌و ئه‌زموونه كرد و گووتی «چیرۆكێكم خوێنده‌وه كه باس له كچێك ده‌كات شاره‌كه‌ی له مه‌ترسی رزگار ده‌كات، هه‌ستم كرد من پاڵه‌وانه‌كه‌م! به‌ڕاستی چیرۆكه‌كه‌م به‌دڵ بوو و ویستم زیاتر بیخوێنمه‌وه», باوكی جوان ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه پێشانگه‌كه خۆشه‌ویستی كۆنی كچه‌كه‌ی بۆ كتێب گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان زاڵ بوون به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یدا.
دیمه‌نێكی تریش هه‌مان چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه، كوڕێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان داوا له دایكی ده‌كات له بری یارییه‌ك كه خه‌ونی پێوه بینیوه، دوو كتێب بكڕیت و ده‌ڵێت «یارییه‌كه ده‌شكێت، به‌ڵام چیرۆكه‌كه له مێشكمدا ده‌مێنێته‌وه»، ته‌نها ئه‌م رسته‌یه به‌سه بۆ وه‌سفكردنی ئه‌وه‌ی كه پێشانگه‌كه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه به‌سه‌ر منداڵاندا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌مساڵ به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی قوتابخانه‌كان بوو له پێشانگه‌كه، سه‌ردانی فه‌رمی بۆ قوتابیانی پۆله جیاوازه‌كان رێكخراوه، قوتابییان به‌شدارییان له كۆڕی خوێندنه‌وه و پێشبڕكێی رۆشنبیری و وۆرك شۆپی بچووكی كتێب كردووه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی كتێب وه‌ك ئامرازێك بۆ چێژوه‌رگرتن و زانین.
مامۆستایه‌كی قوتابییه‌كان ده‌ڵێت: «ته‌ماشای قوتابییهكانمم ده‌كرد وه‌كو پێشتر نه‌بوون، له‌گه‌ڵ كتێبه‌كاندا كارلێك ده‌كه‌ن»، «هه‌ندێكیان ئه‌ده‌به دڵخوازه‌كه‌ی خۆیان دۆزییه‌وه، هه‌ندێكیشیان بۆ یه‌كه‌مجار عاشقی شیعر بوون»، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م جۆره بۆنانه تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر گرنگی تێكه‌ڵ كردنی چالاكییه كلتوورییه‌كان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، «وێنه‌كیشان و ره‌نگه‌كانی ناو كتێبی منداڵان ته‌نها توحمه جوانكارییه‌كان نیین، به‌ڵكو ئامرازێكی په‌روه‌رده‌یی كاریگه‌رن كه بره‌و به خۆشه‌ویستی خوێندنه‌وه له‌لای منداڵان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن», ره‌نگه گه‌شاوه و گرافیكه سه‌رنجڕاكێشه‌كان مه‌راقی منداڵان ده‌ورژێنن و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن له چیرۆكه‌كه تێبگه‌ن و به ئاسانی به‌دوای رووداوه‌كانیدا بگه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونی خوێندنه‌وه چێژبه‌خشتر و كاریگه‌رتر ده‌كات، ئه‌م لایبهنه بینراوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان داوای كتێبی زیاتر بكه‌ن و هانی دایك و باوكانی داوه بۆ كڕینی كتێبه‌كانیان، وه‌كو د‌رك كردن له گرنگی كتێب بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌یاڵی منداڵان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زمانه‌وانی و زانستییه‌كانیان له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه»ز
به‌ڵام ئایا چالاكییه‌كی ساڵانه به‌سه بۆ هاندانی خوویه‌كی به‌رده‌وام؟
هه‌ندێك كه‌س ئاماژه به گرنگی فراوانكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ساڵكه بگرێته‌وه، دایكێك ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌ی پێویستمانه ته‌نها پێشانگه نییه، به‌ڵكو ژینگه‌یه‌كی به‌رده‌وامه: نوێكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان، یانه‌كانی خوێندنه‌وه، هاندانی خێزان و پشتگیری میدیایی».
مامۆستایه‌ك ده‌ڵێت: «منداڵێك كه ئه‌مڕۆ حه‌زی له كتێبه، ره‌نگه سبه‌ینێ له‌بیری بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌دۆزێته‌وه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ خویندنه‌وه له‌گه‌ڵی بێت، خوێندنه‌وه تۆیه‌كه كه پێویستی به كه‌سێكه رۆژ له‌دوای رۆژ په‌روه‌رده‌ی بكات و ئاوی بدات، نه‌ك فیستیڤاڵێك ساڵانه جارێك رێكبخرێت، و پاشان پشتگوێ بخرێت».
له‌كۆتایی رۆژه‌كه‌دا له پێشانگه ده‌رده‌چێت و ده‌بینێت منداڵێك كتێبێكی له‌باوه‌ش گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ونێكی له‌باوه‌ش گرتبێ، بریقهیهك له چاوه‌كانیدا وه‌كو هیچ شتێكی تر نه‌بوو، بریقهیهك ده‌ڵێت خوێندنه‌وه سیحرێكی به‌رگه نه‌گیراوی هه‌یه، پێشانگه‌ی كتێب ته‌نها بازاڕێكی كلتووری نه‌بوو، به‌ڵكو په‌نجه‌ره‌یه‌كی هیوا بوو به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه ده‌خوێنێته‌وه و ده‌نووسێت و خه‌ون ده‌بینێت.