لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر،خوێندنەوە بۆ زمان و شوێن و کاتی تابلۆ سەربەخۆکان دەکرێت

هەولێر , تەبارەک عەبدولمەجید

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، گوتارێک بە ناونیشانی  ئاراستەی تابلۆکان لەڕووی زمان، شوێن و کات لەسەردەمی سۆمەرییەکان تاوەکو ئێستا بەکوێ گەیشتووە، ئەم گوتارە بەسەرپەرشتی دکتۆر ئۆس جەبوری پێشکێشکرا، سەید فەتحی مەلا عەلی میوان بوو کە پۆستی ڕاوێژکاری هەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەید فەتحی لە زانکۆی بەغدا خوێنکاری بەکالریۆسە بۆ زمانی ئینگلیزی ، ماوەی سێ ساڵ کاری وەرگێڕانی کردووە  لە زمانی ئینگلیزیدا  هاوکات دبلۆمی لە زانستە سیاسییەکان هەیە، چەندین خەڵاتی گرنگی بەدەست هێناوە، ئەمساڵ کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە. گوتارەکەی کەدەربارەی مێژوو  و شارستانییەتی سۆمەریەەکان بوو لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی زۆری لێکرا و دەرگای گفتوگۆ زۆر بە چڕی کرابووە، کات و پێشکەوتن و هەوڵی خەڵکی لەسەردەمی سۆمەرییەکان تەواو سرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشابوو.

لەلای خۆیەوە دکتۆر ئۆس جەبۆری، پێشوازی لە میوان و ئامادەبووان کرد، خۆشحاڵێ خۆی دەربڕی بۆ بوونی ئەم پێشانگەیە و دەرفەت رەخساندن بۆ بەبەڕێوەبردنی چالاکییە جۆراوجۆرەکان، ئەم گووتارانە دەرگای دیالۆگ و داهێنانی خەیاڵ دەکاتەوە، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی گشتی دەربارەی ناوەڕۆکی گوتارەکە پێشکێشکرد بەتایبەت گرنگی شەڕی سۆمەرییەکان و مانای تابلۆ سەرنجراکێشەکانیان کە تاوەکو ئێستا لە هەوڵی زیاتردان بۆ شیکردنەوەی مانای تابلۆکان.

پاشان سەید فەتحی مەلا عەلی گوتی: سوپاس بۆ دامەزراوەی (المدی) کە دەرفەتی پێدام لەسەر بابەتێکی گرنگ و سەرنجراکێش بدوێم و گفتووگۆ لەسەر شارستانییەتی سۆمەرییەکان بکەم هەروەها سووپاس بۆ کتێبخانەی تەفسیر کە کتێبەکەمیان بە چاپ گەیاندووە، دڵخۆشم یەکەم کتێبم بە چاپ گەیەنرا .

پاشان گوتی دەمەوێت باسی ساڵی ١٩٨٧ بکەم کە ئەوکاتە خوێنکاری زانکۆ بووم لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە بەغدا، لەسەردەمی من بەغدا شاری هونەر و ئەدەب بوو، رۆژنامەکانی دەرەوەی وڵات دەهێنرانە بەغدا، رۆژنامەیەکیان کە لە لەندەنەوە هێنرابوو باسی  چیرۆکی پێخەمبەر نووح و شارستانییەتی سۆمەریەکانی تێدا نوسرابوو، زۆر سەرم سوڕما و بە تامەزرۆوە دێڕ بە دێڕی نووسینەکەم دەخوێندەوە، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا نەوەستاووم لە خوێنەوە لەسەر تابلۆ جیاوازەکانی سۆمەرییەکان و هەمووکاتێک توشی سەرسووڕمان دەبم بە بوونی ئەو شارستانییە پێشکەوتووە لەو سەردەمەدا.

سەید فەتحی دەڵێت، لە پێشانگەی بیرۆسوس کە تایبەت بوو بە چیرۆکی سۆمەرییەکان، ئاین و مێژوویان و باسکردنی جیهانی کۆن و شارستانییە پێشکەوتتوەکانیان، ئەو کاتە بۆ من  دەستپێکی درووستبوونی خوشەویستیم  بوو لەسەر تابلۆی سۆمەرییەکان، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

دکتۆر ئۆس جەبۆری، کە وەرگێڕانی بۆ زۆرێک لە تابلۆی سۆمەرییەکان کردووە گوتی: لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی بەریتانیا دا، مامۆستایەک باسی ئەوەی کردکە تەنها لەو مۆزەخانەیەدا، 130 هەزار تابلۆی گڵی هەن لە شەڕی وادی ڕەفیندن، دۆزراونەتەوە  زۆربەیان مێژووەکەی بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان دەگێڕدرێتەوە.

بەگوێرەی گوتەکانی جەبۆری، بەشێوەیەکی راستەوخۆ سۆمەرییەکان ناوینا لە کتێبە ئاسمانییەکاندا نەهاتووە، بەڵام لە یەکێک لە تابلۆ کۆنەکاندا هاتووە کە زاناکانی ئەو سەردەمە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ باسی درووستبوونی سەردەمی شارستانییەت دەکەن واتە سەردەمی سۆمەرییەکان، لێرەوە دەست بە لێکدانەوەی تابلۆکان کرا و هۆکارێک بوو بۆ ئاشکراکردنی سەردەمی سۆمەرییەکان و شارستانییەتیان.

لەبارەی رەچەڵەکی سۆمەریەکان زۆر بیرووڕا هەیە، هەندێک پێیان وایە  لە هندستانەوە سەریان هەڵداوە  و هەندێکی دیکە دەڵێن لە فیلنداوە یاخود یابانەوە هاتوون، ئەوەی کەزۆربەی زاناکان هاوڕان تێیدا ئەسڵی سۆمەرییەکان لە وادی ڕافیدەینەوە بووە و لە ساڵی ٦٠٠ پێش زاین سۆمەرییەکان هەبوون.

بەڵام هێشا ڕوون نیە هۆکاری ئەم گەشتە و زۆری بیرووڕایە لە چیەوە سەریهەڵداوە، هەندێک دەڵێن بەهۆی سیاسەتەوە یان ئابووری  و ژیانی کۆمەڵایەتیەوە بووە.

١٢ ساڵ پێش ئێستا لە ئەکادیمیایەکی ئەمریکا توێژینەوە بۆ رەچەڵەکی نەتەوە جیاوازەکان کراوە و تاوەکو چەند نەتەوەکان لێک نزیکن  لەوانە کورد، یەهود، ئێزیدی، فەڵەستینی، لوبنانی،عەرەب، ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست رێژەی لێک نزیکی ژنێکی کورد و یەهودی زۆر بووە کە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان جیناتیان هەیە و٢١٠٠ ساڵ پێش زاین پەیوەندی خزمایەتی و ژن و ژنخوازی لەنێوان کورد و یەهود هەبووە، و شارستانیە کۆنەکان دەرخەری ئەوەن.

Scroll to Top