بڵاوکراوە نوێیەکان لە بواری یاسا و مێژوو…بايه‌خى زياتريان پێده‌درێ

جینان ئه‌لسەرای

لەهەر سوچوو قوشبنێکی نێو پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، کاتێک بۆنی لاپەڕە کۆن و تازەکانت بەسەردا دێت،تەنها کتێبی رۆمانەکان سەرەنجی رانەدەکێشایت، بەڵکو چەندین شوێنی دیکەی لێبوو کە خەڵکی تێیدا کۆببوەوە و گفتووگۆی کلتووری لێ دەکرا، خەڵکی لە بواری یاسا، مێژوو، فەرهەنگی جیاواز سەرەنجی راکێشابوون، لە هەموو شوێنێکی عێراقەوە رۆژانە خەڵکی دێنە نێو پێشانگەکە، بە کتێبی دڵخوازیان ئاشنا دەبن.

پێشانگەکەی ئەمساڵ لە نێو هزی تاک بەتاکی سەردانیکەراندا دەمێنێتەوە کە لە هەموو ناوچەو شوێنێکی عێراق هاتبوون، کتێب دەرگایەکی رووناکی بەڕووی خوێنەراندا کردبووە ، چالاکییەکان زیاتر خەڵکی لە نێو پێشانگەکە دڵخۆش کردبوو، سەردانیکەران تەنها بۆ کڕینی کتێبێکی دیاریکراو نەهاتبوون بەڵکو لەگەڵ ئاشنا بوونیان بە بەرگی کتێبی بوارەکانی دیکە لە کۆتایدا دەیانگووت چیدیکە خۆمان وابەستەی یەک جۆر لە کتێب ناکەین مرۆڤ دەبێت شارەزای لە چەندین بواردا هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ چالاکییەکان و بوونی گفتووگۆی چڕدا بزانین باسی چی دەکرێت، ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر مێشکمان فراوان بکەین دەرگای ژیانمان بەڕووی روناکیدا بکەینەوە.

ئەیاد حەسەن گوتی: پێشتر داواکاری زۆر لەسەر کتێبە ئاساییەکان نەبوو، بەڵام ئێستا خەڵکێکی زۆر لەدەوری کتێبە ئاساییەکان دەبینین، خەڵکی دەیانەوێت لەبارودۆخی ئێستا تێبگەن و مافی خۆشیانە بەتایبەت لەوڵاتێکی وەکو عێراق کە کێشە سیاسییەکان بەرۆکی تەنها چینێکی کۆمەڵگەی نەگرتووە بەڵکو تاک بەتاکی کۆمەڵگە بەر ئەم کێشانە دەکەون.

ئەیاد بەردەوام بوو و گوتی: هەندێک کتێب وەک یاسای تاوان، دەق و جێبەجێکردن و تێگەیشتنی ماف و دەستووری عێراقی خوێنەرانیان دیاریکراو بوو کە دەمانبینی بەس مامۆستای زانکۆ یاخود زوێنکاری یاسا بەدوای ئەوکتێبانەدا دەگەڕان ئێستا دەبینین لە هەموو چین و توێژەکان دەیانەوێت زانیارییان لەسەر ئەو بوارە هەبێت.

لەبارەی بڵاوکراوەکان ئامینەگوتی: ئێمەکتێبە مێژووییە کۆنەکان دووبارە چاپ ناکەینەوە، بەڵکو دەگەڕێین بەدوای ئەو کتێبانەی  کە دەستنیشانی ڕووداوەکان دەکەن و پرسیار دروست دەکەن و هزرمان زیاتر فراوان دەکەن.

هاوکات لەسەر کتێبە یاساییەکان ئامینە گوتی، ئێستا خەڵکی زیاتر دەیەوێت بزانێت لەدەستووری عێراقدا تاوەکو چەند گرنگی بە ژنان دراوە و دەنگیان دەگەیەنرێت بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان، دەستووری ئێستا و رابردوو تاوەکو چەند گۆڕانکاری بەسەر هاتووە، ژنان لە کوێی گۆڕانکارییەکانن، ئەمانە هەمووی پرسیارن خەڵکی دێنە ئێرە چاوەڕێن وەڵامیان دەسکەوێت، مێژوو تەنها بۆ ڕابردوو نیە  بەڵکو تێگەیشتنە لە ئێستا و داهاتوو.

ئەحمەد توفیق، خوێنەریەک لە موسڵ، وتی:

“ من بە تایبەتی سەرجەم کتێبەکانم پەیوەندی بە دەوڵەتی عثمەنی و دەستپێکی سەدەی بیستە.   دەمەوێت سەرچاوەیەکی جیاواز بدۆزمەوە لەوەی لە قوتابخانە فێرمان کردووە. کتێبەکان دۆزیمەوە کە گواستنەوەی بەشداریی ئەو کەسانە دەکەن کە ھەقیقی لەو ڕووداوانە دەبون. ئەمە نزیکترە بە خەڵک و راستییەکی زۆرتری هەیە.”

ئەحمەد کە لە بواری مێژوودا دەخوێنێت گوتی: مێژوو بیرمان قوڵتر دەکات تاوەکو بزانین لە ڕابردوو  جیمان کردووە و ئێستا بەچی گەیشتووین، کێشەکانی ئێستا لەسەر بنچینەی ڕابردوو درووست بوون، لەسەرمانە بزانین تاوەکو چەند دەتوانین هەڵەکانی ڕابردوو باش بکەینەوە.

د. زین العابدین، مامۆستای مێژووی نوێ لە زانکۆی بەغدا،

 ئەم کتێبانەی ئەمڕۆ لە پێشانگەکە بینیم گرنگن بۆ ڕێگەدان بە توێژینەوەی زانستی و پەیوەندی خوێندکاران بە نووسراوە نوێکان. زۆری ئەم کتێبانە پێداچوونەوەی ڕەخنەییان کردووە بۆ ئەو شتانەی بە وشەیەک دەژمێردرێت، و گەشەپێدانی بیرۆکە فکرییەکی سەربەخۆ بۆ خوێندکاران درووست دەکات

یاسا و مێژوو ناچارە هەبن لە زۆربەی کتێبەکاندا، چونکە هەردوو بابەتەکە دەربارەی ناسنامە، ماف، دەسەڵات، و کۆمەڵگا قسەدەکەن.

خوێنەریەک، کە کتێبێکی دەربارەی دادوەری ساڵی ١٩٦٣ پێبوو گوتی:

“وەک کتێبی پۆلیسییە، بەڵام هەموو شتەکانی تەواون، و تۆش بەشداریت لە مێژوو، هەروەها ئەگەر نەبوویت لەو کاتە پێویستە ئێستا هەبیت.

رامیل، خوێنەریەکی دیکەیە گوتی: چ سوودێک لە خوێندنەوەی هەزاران رۆمان دەبینین کاتێک کتێبێکی مێژووی نەخوێنینەوە دەربارەی ئەوەی شارەکانمان بۆچی گەیشتووە ئەم ئاستە نزمە و چۆن بەرزی بکەینەوە رووناکی بکەینەوە هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەکەینەوە، بۆیە لەکۆتایدا دڵخۆشین کە فریای ئەوە کەوتین سەردانی ئەم پێشانگەیە بین و ئاشنای زۆر جۆر کتێب بین هاوکات بۆ ئایندە بڕوانین و کار بکەین تاوەکو وڵات پێشبخەین.

Scroll to Top