
هەولێر:زەین یوسف
لە چوارچێوەی بەرنامەی ڕۆژانەی چالاكییەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب هۆڵی سەرەكی پێشانگاكە بەردەوام سمینارەكانی تێدا بەڕێوەدەچێت. هەر لەو ڕوەوە كۆڕێك لەژێر ناونیشانی (دووبارە پێناسەكردنی ڕۆڵی بڵاوكەرەوە لە پێكهێنانی ئایندەی ڕۆشنبیری) بۆ( فەرید زەهران) بیرمەندی میسری و سەرۆكی یەكێتی بڵاوكەرەوەكانی میسر بەسترا. ئەو دەربارەی گۆڕەپانی ڕۆشنبیری و جەماوەری پێشانگای هەولێر دەڵێت:من جیاوازی زۆرم لەگەڵ ڕۆشنبیران و بڵاو كەرەوەكاندا هەیە بە هۆكاری دووبارە كردنەوەی ئەو وتەیەی كە دەڵیت (خوێنەر نییە و گەنجان خوێندنەوەیان جێهێشتووە،چونكە هۆكارەكانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بوونەتە ئامڕازی زانینی ئەم سەردەمە وچیترهیچ یەكێك لەوان مامەڵە لەگەڵ كتێب ناكەن بەبۆچوونی من ئەم قسانە ڕاست نین،نە ئەو ژمارەیەو نە ئەو دیمەنەی كەمن دەیبینم لەو پێشانگایە ئەو قسانە پشتڕاست ناكەنەوە، من وەك نوسەرێك ژمارەو ئاماری تایبەتیم هەیە وەدەڵێم ئەو زێدەگۆییانە هیچ ڕاست نین.
ئەو زیاتر دەڵێت كە ژمارەی گەنجانی چینی ناوەڕاستی كۆمەڵگە لە هەڵكشانی بەردەوامدایەو لە زۆربەی كاتدا فێربوونی باشیان پێدەدرێت،هەر ئەوانیش حەزی زۆرزانین وئارەزووی بە ئاگایبوون و خوێندنەوەیان هەیە. وە ئەم ئارەزووەش ناوەندی جیاوازی هەیە لەوانەش كتیبی چاپكراو سەرەڕای كتێبی بیستراو ،بەڵام لە كۆتایدا پەرۆشی گەنجان بۆ زۆرزانین و ئارەزووی خوێندنەوە زیاترە.
دەربارەی ڕۆڵی نوسەر لە پێكهێنانی ئایندە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە دووبارە پێناسەی ڕۆڵی نووسەربكەینەوە ،چونكە ئاڵەنگاری نوێ ڕووبەڕووی پیشەسازی بڵاوكردنەوە بووەتەوە هەر ئەوەش بابەتی سەرەكی ئەوانەیە كەلە ئێستادا داوای دووبارە بیركردنەوەمان لەمبارەیەوە لێدەكەن.
من لێرەوە باس لە نووسەردەكەم نەك بازرگانانی كتێب كە هیچ پەیامێكی ڕۆشنبیرییان پێنییەو وەهیچ ناوەرۆكێكی دیاریكراویان نییە كە پێشكەشی خوێنەرو جەماوەری بكەن.
هەر لەم ڕوەوە دەڵێت:چەند فاكتەرێك هەن كەبەبنەمای دووبارە پێناسەكردنی ڕۆڵی نوسەر دادەنرێن كە دەتوانرێت پۆڵێنبكرێن بۆ سێ بەش: یەكەمیان پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیا دووەم ئاڵەنگارییە ڕۆشنبیرییە سەپێنراوەكان بە هۆكاری بوونمان لەم جیهانگەراییەدا بەشی سێیەم ئەو نوێخوازییەیە كەبەسەرماندا سەپێنراوە لە پێداویستییەكان و وەرگرتنی تەواوی پێداویستییەكان بەڕای ئازادو ئازادی ڕادەربڕین.
هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی چینی ناوەڕاستی كۆمەڵگا كرد، لە پڕۆسەی گۆڕانكاری و بەرهەمهێنانی زانین كە دەلێت:پانتایی چینی ناوەڕاستی كۆمەڵگە نەوەیەكی گەنجی نوێی پیشكەشكردووە هەر ئەو نەوەیەشن بوونەتە سەرەڕمی هەوڵەكانی گۆڕاكاری ناوچەكە لەو شەپۆلەی كەبە بەهاری عەرەبی ناودەبڕێت.
من لێرەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە ناكەم كە ئاخۆ ئەو شەپۆلە سەركەوتوو بووە یان شكستخواردوو ،بەڵام دەڵێم شەپۆلێك هەبووە كە هەوڵی گۆڕانكاری داوەو پێشەوایانی ئەم شەپۆلە لەناو توێژەكاندا لاوان بوون بەدیاریكراوی بۆ هەر گۆڕانكارییەك.
وەلە نێو ئەو شەپۆلەدا گۆڕانكارییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەكان بوون كەلاوان ڕۆڵێكی سەرەكییان تێدا گێڕا و تاوەكو ئێستاش لەو ڕۆڵە بەردەوامن.
زەهران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ڕەنگدانەوەی پڕۆسەی گۆڕانكاری لەسەر پڕۆسیسی بەرهەمهێنانی كتێب لە جیهانی عەرەبیدا بۆئەو سروشتە دەگەڕێتەوە كەمرۆڤ لەسەرەتادا بەشێوەیەكی ئاسایی بە خوێندنەوەی چەند كتێبێكی سادە وئاسان دەست پێدەكات لە ڕووی ناوەرۆكی مەعریفی وزمانەوانی،چونكە سروشتی نییە كەسێك لەتەمەنی 12 ساڵیدا بەرهەمەكانی هیگڵ یان فرۆید بخوێنێتەوە،بەڵكو سروشتییەكە ئەوەیە كە لەسەرەتادا چەند ڕۆمانێكی سادە بخوێنێتەوە،كە پێكهێنەری بناغەی هەڕەمی خوێندنەوەن. ئەونوسەرانەی كەڕەنگە سەدان هەزار بووبن هەر ئەوانەن كە دەیان هەزارخوێنەریان بەرهەمهێناوە كە كتێبی قوڵ وفەلسەفییان خوێندۆتەوە وەچەند هەزارێك كتێبی زۆر قوڵترو مەعریفیتریان خوێندۆتەوەو بەمشێوەیە.