هەولێر..لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە و داهاتوو ده‌نووسێته‌وه‌

هەولێر/ نور عەبدولقادر

 پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بۆ پێنجەمین ڕۆژ بەردەوامی هەیە، دیمەنێکی فەرهەنگی پڕ لە ژیان و هێز دەبینین، ئەمساڵ پێشانگەکە هەزاران سەردانیکار لە هەموو تەمەنییەکان روویانتێکرد. بە تایبەت منداڵان بەشی جوانترینی سەردانیکەران بوون، لە کاتی پێشانگەکەدا گەشتەکانی قوتابخانە بە شێوەی ڕێکخراو ڕێکدەخران و خوێندکارەکانیان دەهێنایە ئێرە، زۆر بەسەرنجراکێشیەوە کتێبی منداڵانیان دەخوێندەوە و خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە دەکرد.

لەماوەی ئەم پێنج رۆژەدا، بەدەیان قوتابخانەی سەر بە هەولێر و ناوچەکانی دیکە سەردانی پێشانگەکەیان کرد. پاسەکانی قوتابخانە لە بەیانی زوو پڕ بوون لە خوێندکار و دڵەکانیان پڕ بوو لە شەوق بۆ کتێب و چیرۆک و ڕەنگ و زانست. چاوەکانیان زۆر گەرم بوو کە لە نێوان بنکەکاندا دەهاتن و دەچوون، لاپەڕەی کتێبەکان دەگەڕان و پرسیاریان لە فرۆشیار و چاودێرەکان دەکرد بۆ کتێبێک کە گونجاوە بۆ تەمەنییان .

منداڵەکان پۆل پۆل ریزدەبوون و لەگەڵ مامۆستاکانیان گەشتیان لە نێو بنکەکان دەکرد، بە شێوەیەکی بەرچاو هاوشێوەی یەکدی بەدوای کتێبێکدا دەگەڕان بۆ تەمەنیان بگونجێت یاخود وێنەی کاریکاتێکتی جۆراوجۆری پێوە بێت، بۆ ئەوان وێنەکان لە نووسین زیاتر سرنجراکێش بوو ، وێنەی دایناسوڕ و کەروێشک و پڵنگ پێکەنینی لەسەر لێوەکانیان درووست کردبوو..

لە بنکەی کتێبە تایبەتیەکانی منداڵاندا، دیمەنەکە پڕ بوو لە ژیان. چیرۆکە وێنەییەکان، کتێبە ڕەنگاو ڕەنگەکان و ڕۆمانە سادەکان سەرنجی منداڵەکانی ڕاکێشا بوو. هەندێکی تر دانیشتن بەسەر زەویی و لەنێو کتێبەکان دەگەڕان، یان گوێیان بۆ چیرۆکێک دەگرت کە لەلایەن نووسەرێک یان مامۆستایەکی خۆبەخش دەخوێنرا، هەندێک بنکەی بڵاوکردنەوەی کتێب، وەرشەی وێنەکشانی بۆ خوێندنی منداڵان ڕێکخست، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە بەرهەم هێنان و پەیوەندیدانیان پەیوەست بکەن بە ژیانی کتێب و نووسین.

 مامۆستای قوتابخانەیەک دەڵێت:

“ئەم سەردانە قازانجێکی فێرکارییە بۆ خوێندکارانمان. مەبەستمان نابێت خوێندکاران لەم جۆرە چالاکیانە بێبەش بکەین، خوێندکاران تەنها لە نێو پۆل فێری خوێندن نابن ئەم گەشتانە زۆر پێویستە منداڵ ژیرتر دەکات دڵخۆشیان دەکات و چاویان بەڕووی دونیادا دەکرێتەوە ئینجا دونیایەک کە پڕ کتێب و زانیاری بێت، لێرە منداڵەکان زیاتر باوەڕیان بەخۆیان دەبێت.

روقیە خوێنکارێکی پۆلی پێنجی بنەڕەتیە و گوتی:

“ من زۆر دڵخۆشم لەنێو کتێبەکان، کتێبێکم کڕیوە سەبارەت بە کچێک کە سەفەر دەکات بۆ دنیایەکی گەورە و دەمەوێ کە گەورەبووم چیرۆکی گەشتەکانم بنووسم.

سەردانەکان تەنها سنووردار نەبوون بە قوتابخانە کوردییەکان، بەڵکو قوتابخانە عەرەبییەکانیش بەشداریان کرد، جۆمان دەرکەوت هەولێر دەرگای بەڕووی هەموولایەکدا کردووەتەوە کاتێک بابەتەکە فێرکاری بێت بە خۆشحاڵیەوە لە رێگە دوورەکانەوە دێین.

ڕێخەرانی پێشانگەکە مەودایەکی فراوانیان بۆ سەردانی قوتابخانەکان دابین کرد، شوێنی تایبەتیان بۆ منداڵان ، هاوکات نرخی کتێبەکان بۆ خوێنکاران جیاواز بوو کە هەموو خوێنکارێک دەیتوانی کتێبی دڵخوازی بکڕێت.

یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگەکە گوتی: من دەڵێم منداڵی ئەمرۆ خوێنەرێکی زۆر باشە و لەساڵانی داهاتوو ئەم جیلە دەبینین کە چەند مێشیان بەڕووی جیهاندا کراوەیە و زۆر لە تەمەنی خۆیان زیاتر زانیاریان لەسەر بابەتەکان هەیە.

Scroll to Top