منداڵان کە دێنە پێشانگە، بە کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆرەوە ده‌ڕۆنه‌وه‌

هەولێر/ جینان ئه‌لسەرای

لەسەر زەویە زۆرەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، کۆبوونەوەی پیاوان و ژنان لەنێو کتێبەکاندا ڕەنگی جیاوازی لە پێشانگەکە درووستکردبوو، ئەفسووناوی بوو ئەم هەموو خوێنەرەمان دەدی، شوێنێک بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بە هەزاران کەسی جیاواز رووی تێدەکات هەیە دەڵێت تاوەکو پێشانگەکە بەردەوام بێت هەموو رۆژێک سەردانی دەکەم نەکا کتێبێک هەبێت بەرچاوم نەکەوتبێت چالاکیەک هەبێت لێی بێبەش بم تاوەکو ئێرە هەبێت ئێمە لێرەین، ئەمە جیهانی ئێمەیە و کتێب هاوڕێمانە، لەنێو کتێبەکان نەتەوەیەکی نوێ دەبینین کە نە جیاوازی بیرووڕا، دین، مەزهەب کاریگەری لەسەر کۆبوونەیان دەکات تەنها خۆشەویستی کتێبەکان نەتەوە نوێکە درووست دەکات، خۆیان ناویان ناوە نەتەوەی هاوڕێ کتێب..

طەها، خوێندکاری پۆلی شەشەمی بنەڕەتیە و دەڵێت::

“ من پەیوەندییەکی توندم بە کتێبی ئەنەمیەوە هەیە. بۆیە فێری وشەی یابانی بووم. کاتێک خۆشم لە پیاوەکانی کتێبەکە دەدیەوە، دەستم بە فێربوون و خونەوە و نووسینی زمانی یابانی کرد، ئەنەمیەکان وەک هاوڕێم وان و زۆریان لێوە فێرەبم.

ئەمیر، مامۆستای کتێبخانەی شبعادە و دەڵێت:

“ کتێب تەنها خۆشحاڵی نییە، فێربوونە، فەلسەفەیە، پۆلیسییە و تەربیتییە. مەبەستی فێربوون و تێگەشتن هەموومانی کۆکردووەتەوە.

ڕووداوە فەرهەنگییەکەی ئەم ساڵی هەولێر، مانای خوێندنەوە بۆ نەتەوەی نوێ درووست کرد. کتێبی وەک یەکەم سەرچاوەی زانستە،  چیرۆکە وێنەییەکان، ڤیدیۆ و یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش، بۆ بەرەوپێش بردنی فێرکاری و فەرهەنگ بەکاردێن.

    لە کۆتایی ڕۆژەکەدا، لەنێوان کتێبە کۆنەکان و کتێبە دیجیتاڵەکان، قۆناغی نوێ هەیە کە گەنجەکان بەخەیاڵەوە جێگیر دەکەن، کتێبە کۆنەکان دەبوو خۆمان وێنەی بۆ بکەین لە نێو هزرماندا باڵام کتێبە دیجیتاڵیەکان راستەوخۆ وێنای بۆ کراوە، لەم سەردەمەشدا هەردووکی پێویستە هەبن و جیهانێکی نوێ درووست بێت لەلای خوێنەر.

Scroll to Top