
هەولێر/ زەین یوسف
هۆڵی سیمینارەكان لە پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ كتیب بەردەوامە لە ڕاكیشانی سەردانیكاران لە چوارچێوەی كۆڕە جۆراوجۆرەكان، ئەمجارە كۆڕێكی لەژیر ناونیشانی مێژووی پارتە كوردییەكانی عێراق لە نێوان هیواو ویستدا بۆ نوسەرو لێكۆڵەر نادیە سهلاحهدين عەبدولشافی سازكرد كەڕۆژنامەنوس ڕۆستەم مەحمود بەڕێوەیبرد.
لە قۆناغی هەرەسی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دامەزراندنی حیزبە نەتەوەییە كوردییەكان نادیە دەڵیت:»بناغەی ئەم پارت و بزوتنەوانە درێژكراوەی ئەو ڕێكخستنە سیاسیانە بوون كە لە كۆتاییەكانی هەرەسی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی هەبوون وكاریگەر بوون بە بزاوتی سیاسی لە ئەوروپا لەو كاتەدا لاوی كورد ئاگاداری ئەو بزاوتە سیاسییە بوو لە ئەوروپا لە رێگای زەمالەكانی خوێندن ئەوەش بووە مایەی پەیدابوونی وشیاری بە زمان و نەتەوەیی كوردی كە ڕەنگدانەوەی لە گوزارشتكردن بە بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری كورد دەكرد لەو ماوەیەی كە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بەدەست لەناوچوونی ڕۆشنبیرییەوە دەیناڵاند»
نادیە زیاتر دەڵێت:»كوردەكان لەو ماوەیەدا هاتنە ڕیزی كۆمەڵە سیاسییە توركییەكانى كە هەوڵی ڕووبەرووبوونەوەیان دژی گەندەڵی دەدا و سەركەوتووش بوون تیایدا بۆ بەدیهێنانی لەڕێگای بڵاوكردنەوەی وشیاری ڕۆژنامەگەری لەسەردەستی بنەماڵەی بەدرخانییەكان لە دەرەوەی وڵات ،لەگەڵ كۆتایهاتنی جەنگی یەكەمی جیهان و دابەشكردنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بەسەر فەڕەنساو بەریتانیا،لەم ماوەیەدا حكومەتی بەریتانیا بە توندی ڕووبەڕووی هەر بزاوتێكی سیاسی دەبۆوە بۆیە كورد هیچ پانتاییەكی بەدەستنەهێنا تەنها لە ڕێگای ئەم كۆمەڵە ڕۆشنبیریانە نەبێت».
دەربارەی دۆزی كورد لە ماوەی پاشایەتی گوتی:»لە ماوەی نێوان ساڵانی 1922-1926 پێنچ كۆمەڵە دروستبوون و كەمنەبوون هاوكات كۆمەڵەی خۆیبوونیشی هاتە سەر ،دوای ڕێككەوتنی لۆزان سەركوتكردن دەستی پێكردو ئەم كۆمەڵە سیاسیانە مۆڵەتی كاری سیاسیان بەدەست نەهێنا ،بەڵام مۆڵەتی كاری جڤاكی و ڕۆشنبیریان بۆ گەلی كورد بەدەستهێنا».
هەروەها لە ماوەی ڕاپەڕینی دووەمی بارزان و لەگەڵ دروستبوونی كۆماری كوردستان لە مهاباددا كوردەكان گەشتنە ئەو بڕوایەی كە كۆمەڵە سیاسییە ڕۆشنبیرییەكان خواستەكانیان بەدیناهێنیت وپێویستە لەسەریان پارتێكی سیاسی پێكبهێنن كە پارتی دیموكراتی كوردستان بوو هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بیری شیوعیەت لە ناو كۆمەڵگەی عێراقی و گۆڕەپانی سیاسی لە كوردستان
كەئەوەش دەرچەیەكی پێدان بۆ ئەوەی كەشێكی دیموكراتی بێنێتە كایە كە كورد بەشێك لە مافەكانی بەدەستبهێنیت كە لێیان زەوتكرابوو لە ڕیكەوتنی لۆزان و لێكەوتەكانی ،لەگەڵ سیاسەتی سەركوتكردن لەلایەن حكومەتی عێراقی كە نەك تەنها كورد بەڵكو تەواوی عێراقییەكانی گرتبۆوە.»
نادیە سهلاحهدين ئاماژەی بەوەدا»كە حیزبی شیوعی عێراقی لەسەرەتای دەركەوتنی لە ساڵی 1934هیوایەكیان بەدیكرد ،بەڵام دواتر هەڵمەتی سەركوتكردنی حیزب و دەستگیركردن دەستی پێكردو لەوكاتەدا چەند سەركردەیەكی كوردی لە لیژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی دەركەوتن و لە هەوڵی دامەزراندنی چەند شانەیەكی شیوعی لە كوردستان بوون وئەم كارەش بووە مایەی پەرەسەندنی بیری دیموكراتی لەناو كۆمەڵگای كوردی و هیوای دامەزراندنی حیزبی پێدان وەك حیزبی شیوعی عێراقی.»
نادیە ڕوونیكردەوە كە»پارتەكان لەو ماوەیەدا بەیەكڕیزی لەگەڵ یەكتردا پاڵپشتی ڕاپەڕینی دووەمی بارزانیان كرد سەرەڕای پانتایی بنكەی جەماوەری ڕەوتی عەشایری لە كوردستان كە بووە خاڵی دەستپێك بۆ قۆستنەوەی ئەو تەوژمە لەلایەن پارتەكان لەسەر ئاستی شەقام و جەماوەری كوردی.»