كەشێكى زیندووی ڕۆشنبیری:بەشداریكردنی جەماوەری لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراقەوە

هەولێر/ ئه‌لمه‌دا

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب لە ڕۆژێكی نوێیدا تەوژمێكی ڕۆشنبیری بەرچاوو ئامادەبوونێكی جەماوەری فراوانی بەخۆیەوە بینی كە گیانێكی ڕاستەقینەی لە گەورەترین نمایشی ڕۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان وعێراقدا بەرجەستەكرد، تیایدا چەندین چالاكی جۆراو جۆر لە كۆڕی فیكری و گفتوگۆی ئەدەبی سازكران وێڕای چەندین سەردانی چڕی قوتابیان لە قوتابخانەكانی شاری هەولێر،سەرەڕای هاتنی سەدان كەس لە هاونیشتمانیان كە لە پارێزگاكانی دیكە هاتبوون و لە نێو داڵانەكانی پیشانگاكە هاتوچۆیان دەكردو كارلێكیان لەگەڵ ناوەرۆكە دەوڵەمەندە رۆشنبیرییەكانییان دەكرد.

سیمیناری جۆراوجۆرو گفتوگۆی بەرهەمدار لە هۆڵی سەرەكی سیمینارەكان كە زنجیرەیەك لە كۆڕی ڕۆشنبیری تیادا بەستراو چەندین بابەتی جۆراوجۆری تێدا گەنگەشە كران بە بەشداری كۆمەلێك لە ئەكادیمی و نوسەرو ڕۆشنبیران كە گفتوگوكانیان كاریگەرتر كرد بە بۆچوون و شارەزاییان.

قوتابی قوتابخانەكان لە میوانداری كتێبدا لەمڕۆژەدا زۆر جیاواز دەردەكەوتن  بەسەردانیكردنی چەندین گروپی قوتابی قوتابخانە جیاوازەكانی هەولێر كە لە نێو داڵانەكانی خانەكانی بڵاوكردنەوە هاتوچۆیان دەكرد، قوتابییەكان زیاتر كارلێكیان لەگەڵ ئەو كتێبانە دەكرد كەبە تایبەتی ئامادەكرابوون بۆ تازە پێگەیشتوان و نەوجەوانان.بەشێك لە مامۆستایان پێداگیرییان لەسەر ڕێكخستنی كۆڕی بچوكی خوێندنەوە دەكرد لە نێو داڵانەكانی پێشانگا. وەك دەستپێشخەرییەك كە ئامانجی پاڵپشتیكردن بوو لە كلتوری خوێندنەوە لە تەمەنێكی زوودا.

هەر لەمڕوەوە یەكێك لەسەرپەرشتیارانی پەروەردەیی گوتی:ئێمە ئەم پێشانگایە بە هەلێكی زێڕین دادەنێین بۆ ناساندنی جیهانی كتێب بە قوتابییەكانمان و ڕاستەوخۆ بەستنەوەیان بە سەرچاوە ڕۆشنبیرییەكان دوور لە بەرنامە تەقلیدییەكەی خویندنیان لە قوتابخانە.

سەردانیكاران لە دەرەوەی شاری هەولێر

لە سیما دیارەكانی ئەمڕۆژە هاتنی بەرفراوانی هاونیشتمانیان بوو لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك و كەركوك و تەنانەت بەغدادیش،كە ڕێڕەوەكانی پێشانگاكە پڕببوون لە خێزان و گروپی لاوان كە سەرسامی خۆیان دەردەبڕی بە هەمەجۆری كتێبەكان و بەردەستبوونی ناونیشانی دەگمەنی كتێبەكان.

یەكێك لە سەردانیكاران كە خەڵكی كەركوك بوو دەلێت:»چەندان كیلۆمەترمان بڕیوە بۆ ئەوەی لەو پێشهاتە گرنگە ڕۆشنبیرییە ئامادەبین و ئەوەی بەدوایدا دەگەڕاین لە كتێب دۆزیمانەوە كە بە ئاسانی نەماندەتوانی لە شاری خۆمان پەیدایبكەین.

تەوژمەكە بەردەوام بوولە نێو داڵانەكانی خانەی بڵاوكردنەوەی كوردی و عەرەبی،ڕەفەكان پڕبوون لە سەردانیكاران كە بەدوای كتێبە مێژووی و ئەدەبی و هزرییەكاندا دەگەڕان و هەندێك لە كتێبەكان هیچ دانەیەكیان لێ نەمابوو لە ئەنجامی زۆری خواست لەسەریان لە نێوەندی كارلیكی گەورەی نێوان نوسەران و خوێنەران.

چالاكییەكانی ئەمڕۆژەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب ئەوەی سەلماند كە پێشانگاكە تەنها سەكۆیەك نییە بۆ فرۆشتنی كتێب ،بەڵكو پانتاییەكە بۆ گفتوگۆ، بەیەكگەیاندنی نەوەكان،پاڵپشتی ڕۆشنبیری كۆمەڵگەیی. بەم ئامادەبوونە فرەڕەنگە و چالاكییە بەردەوامە پیشانگاكە درێژە بە قوڵكردنەوەی شوێنەكەی دەدات وەك یەكێك لە دیارترین چالاكییە ڕۆشنبیرییەكانی ناوچەكە.

Scroll to Top