- ژماره‌ی بریكاریی رێگه‌پێدراو ته‌نیا دوو بریكارییه بۆ هه‌ر خانه‌یه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، بڕی (200$) دوو سه‌د دۆلار بۆ بریكاریی یه‌كه‌م وه‌رده‌گیرێت، بۆ بریكاریی دووه‌میش بڕی (300$) سێ سه‌د دۆلار وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر كتێبێك كه له لیستی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه نه‌بێت كه له‌خانه‌كه‌یدا نمایشكراوه، ئه‌وا به بریكاریی هه‌ژمارده‌كرێت و رسوماتی بریكارنامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
- خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نمایشكه‌رێك یان زیاتر بكاته بریكاری خۆی (جا هاوڵاتی بیانی یاخود عه‌ره‌ب بیت)، هه‌رچی خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیین مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌نیا یه‌ك نمایشكه‌ر به‌بریكار بگرن.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و نمایشكه‌ره‌ی كه بریكارنامه‌ی دراوه‌تێ له‌لایه‌ن ده‌زگا و خانه‌كانی چاپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌شدار بوو له پێشانگا، داواكاریی به‌شداریكردن پێشكه‌ش بكات به پێی فۆرمی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته به‌ر له رێكه‌وتی : 1/2/2023، فۆڕمه‌كه به هه‌موو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌رده‌سته له ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی پێشانگا.
چه‌ند تێبینییه‌ك له كارگێڕی پێشانگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب.
- پابه‌ند بوون به نرخی فه‌ڕمی كتێبه‌كان و پێشكه‌شكردنی داشكانێك له 25% كه‌متر نه‌بێ.
- هێنانه ژووره‌وه‌ی مێز و ره‌فه و ستاند له ده‌ره‌وه‌ی پێشانگاوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
- پابه‌ندبوون به واده و كات و رێكه‌وته دیاریكراوه‌كانی كارگێری پێشانگا (واده‌كانی به‌شداریكرن، باركردنی كتێب، ڤیزه، ناردنی لیستی ناونیشانی كتێبه‌كان)، به‌داوای لێبوردنه‌وه چاوپۆشی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌ین و به‌هه‌ندی وه‌رناگرین كه له‌دوای كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ده‌ستمان ده‌گات.
- داواكردنی به‌شداریكردن له پێشانگا، ته‌نیا له دوای دانی كرێی خانه‌كه ده‌چه‌سپێت و هه‌ژمارده‌كرێت.
كارگێڕی پێشانگا له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا ناچار ده‌بێ خانه‌كان دابخات.
1- نمایشكردنی ئه‌و كتێبانه‌ی ئاژاوه و فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری یان مه‌زهه‌بی ده‌وروژێنن له نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێراقی و گه‌ڵانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی
لكاندنی له‌زگه یاخود هه‌ڵواسینی نووسین له‌سه‌ر رووپه‌ری پێشه‌وه‌ی خانه‌كه‌ی.