* گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕێز‌و به‌ها بۆ ڕۆشنبیری به‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌یه‌كی هوشیاركردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشه‌وبردنه، له‌گه‌لأ دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌ركی پیشانگاى كتێبدا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه ده‌ستی پێ كردووه تا به‌دییان بهێنێت.
* گۆڕینی پیشانگاى كتێب بۆ بۆنه‌یه‌ك، تێیدا سه‌رچاوه‌كانی ڕۆشنبیری ڕۆڵ و كریگه‌رى خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌نه‌وه، چ به هۆى بڵاوكردنه‌وه، یان ئه‌و چالاكییانه‌وه بێت كه جووڵه‌ى كتێبی به ئاسانی به‌ره‌و هه‌موو لایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
* هاندانی بڵاوكه‌ره‌وه‌و ده‌زگه‌كانی ڕۆشنبیری بۆ ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕان فره‌وانتر بكه‌نه‌وه‌و ڕێكی بخه‌ن به شێوه‌یه‌ك هاوشانی ئه‌و ئاسته بن كه ده‌زگه هاوشێوه‌كانیان له جیهاندا پێى گه‌یشتوون، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ى به‌شداری پێ كردنی كه‌سانی پسپۆر له هزره‌ڤانان و نووسه‌ران و دانانی پرۆگرام و بنه‌ماى ئه‌وتۆ كه كارێكی وا ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و بوار‌و لایه‌نانه بگرنه‌وه كه ده‌گۆڕێن و په‌ره ده‌ستێنن.
* مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی دیدار‌و دیالۆگ له نێوان بڵاوكه‌ره‌كان و خوێنه‌رانداو، له‌نێوانیان و نێوان به‌رپرسانی كاروباری ڕۆشنبیری و فێركردن، بۆ تێكه‌ڵاوبوون له هه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆى فره‌وانبوونه‌وه‌ى بازنه‌ى خوێندنه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ى بڵاوكردنه‌وه.
* به‌دیهێنانی زۆرترین شێوه‌كانی هاریكاری نێوان خاوه‌ن ده‌زگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیداران به ڕشنبیری و كتێب بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهات و ده‌ستنیشان كردنی پێویستییه‌كان له‌ڕێگه‌ى دۆزینه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ده‌روازه له هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی و، كاركردن بۆ ئه‌وى ببێته هه‌نگاو هه‌ڵهێنانێكی گه‌ره‌نتى بۆ ده‌زگه‌یه‌ك كه كارى دابه‌ش كردنی كتێب و هۆیه‌كانی دیكه‌ى ڕۆشنبیرییه، ئه‌وه‌یش به‌شدارى فره‌وانكردنه‌وه‌ى بنكه‌ى دابه‌ش كردنی كتێب و پشتیوانی ڕۆڵى كتێب له په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.
* مسۆگه‌ركردنی هه‌ل بۆ تێكه‌ڵاوبوون و پێوه‌ندی به‌ستن له نێوان داهێنه‌رانی به‌رهه‌می ڕۆشنبیری و هزرو زانست و داهێنه‌ران و به‌كارهێنه‌رانی داهێنانه‌كانیان له خوێنه‌ران به هه‌موو جۆره ئاره‌زوو و نه‌وه‌كانیانه‌وه.
* به‌رهه‌ڵاكردنی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌وانه‌یش تیم و یانه‌و خانه‌كانی ڕۆشنبیری بۆ چه‌سپاندنی نه‌ریته‌كانی خوێندنه‌وه.
* پته‌وكردنی بڕوا‌و پێوه‌ندی به‌ستن له نێوان هه‌موو ده‌زگه جۆراوجۆره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌و ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگه‌كان، چ ڕۆشنبیری و زانستی و هی دیكه بێت.