بریكارییه‌كان

بریكارییه‌كان

  • 145
  • 2020/01/26 09:51:59 م
  • 0

- ژماره‌ی بریكاریی رێگه‌پێدراو ته‌نیا دوو بریكارییه‌ بۆ هه‌ر خانه‌یه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، بڕی (200$) دوو سه‌د دۆلار بۆ بریكاریی یه‌كه‌م وه‌رده‌گیرێت، بۆ بریكاریی دووه‌میش بڕی (300$) سێ سه‌د دۆلار وه‌رده‌گیرێت.

هه‌ر كتێبێك كه‌ له‌ لیستی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ نه‌بێت كه‌ له‌خانه‌كه‌یدا نمایشكراوه‌، ئه‌وا به‌ بریكاریی هه‌ژمارده‌كرێت و رسوماتی بریكارنامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.

- خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانی‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ نمایشكه‌رێك یان زیاتر بكاته‌ بریكاری خۆی (جا هاوڵاتی بیانی یاخود عه‌ره‌ب بیت)، هه‌رچی خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیین مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك نمایشكه‌ر به‌بریكار بگرن.

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و نمایشكه‌ره‌ی كه‌ بریكارنامه‌ی دراوه‌تێ‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا و خانه‌كانی چاپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌شدار بوو له‌ پێشه‌نگا، داواكاریی به‌شداریكردن پێشكه‌ش بكات به‌ پێی فۆرمی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ به‌ر له‌ رێكه‌وتی :  15 /  3  / 2020، فۆڕمه‌كه‌ به‌ هه‌موو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌رده‌سته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی پێشه‌نگا.‌

چه‌ند تێبینییه‌ك له‌ كارگێڕی پێشه‌نگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب.

- پابه‌ند بوون به‌ نرخی فه‌ڕمی كتێبه‌كان و پێشكه‌شكردنی داشكانێك له‌ 25% كه‌متر نه‌بێ.

- هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی مێز و ره‌فه‌ و ستاند له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشه‌نگاوه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

- پابه‌ندبوون به‌ واده‌ و كات و رێكه‌وته‌‌ دیاریكراوه‌كانی كارگێری پێشه‌نگا (واده‌كانی به‌شداریكرن، باركردنی كتێب، ڤیزه‌، ناردنی لیستی ناونیشانی كتێبه‌كان)، به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ چاوپۆشی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌كه‌ین و به‌هه‌ندی وه‌رناگرین كه‌ له‌دوای كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ده‌ستمان ده‌گات.

- داواكردنی به‌شداریكردن له‌ پێشه‌نگا، ته‌نیا له‌ دوای دانی كرێی خانه‌كه‌ ده‌چه‌سپێت و هه‌ژمارده‌كرێت.

كارگێڕی پێشه‌نگا له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا ناچار ده‌بێ خانه‌كان دابخات.

1- نمایشكردنی ئه‌و كتێبانه‌ی ئاژاوه‌ و فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری یان مه‌زهه‌بی ده‌وروژێنن له‌ نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێراقی و گه‌ڵانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی

  1. زێده‌ڕۆیی كردنی خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌و رووبه‌ره‌ی كه‌ به‌كرێی گرتووه‌.
  2. لكاندنی له‌زگه‌ یاخود هه‌ڵواسینی نووسین له‌سه‌ر رووپه‌ری پێشه‌وه‌ی خانه‌كه‌ی.

  3. ئاماده‌ نه‌كردنی خانه‌كه‌ له‌ رۆژی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگا.

أعلى