به‌شداربوون
پێویسته هه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی گشی یان تایبه‌تی، عیراقی، یان عه‌ره‌بی، یان هه‌رێمی، یان نێوده‌وڵه‌تی كه ئاره‌زووى به‌شداری كردن ده‌كات، فۆرمی تایبه‌ت به به‌شداربوون به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕێك‌وپێك پڕ بكاته‌وه‌و، بۆ لیژنه‌ى ڕێكخه‌رى پیشانگهكهى ڕه‌وانه بكات له ماوه‌یه‌كدا له 1/3/2020 تێنه‌په‌ڕێت.
* به‌شداری كردن له پیشانگه‌كه ڕاسته‌وخۆ، یان به هۆى وه‌كاله‌تی پشت پێ به‌ستراو به‌پێى نموونه دیاریكراوه‌كان ده‌بێت.
* پێویسته هه‌موو ده‌زگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌شداربووی پیشانگه‌كه یه‌ك دانه له بڵاوكراوه‌كانی خۆیان بۆ ساڵى 2019 ڕه‌وانه‌ى سانسۆر بكه‌ن.
* پێویسته ئه‌و كتێب پیشاندهرهى كه وه‌كاله‌تی بۆ دهزگهو خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه له پیشانگه‌كه كردووه، له رێگه‌ى فۆرمی تایبه‌ت به به‌شداری كردنه‌وه داواكاری به‌شداری كردن پێشكه‌ش بكات كه دوا ماوه ڕۆژى 1/3/2020 ده‌بێت و فۆرمه‌كانیش له سایته‌كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه.