لە هەولێر چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب دەكرێتەوە

  • 1003
  • 2020/01/27 10:13:59 م
  • 0

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە سبەی چوار شەممە ۳ی نیسانی ۲۰۱۹ لە شاری هەولێر چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب بكرێتەوە و یەك ملیۆن ناونیشانی كتێب و سەرچاوەی زانستی لەخۆگرتووە.

محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەبەشداری 21 وڵات و 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.

وتیشی”پێشانگاكە ماوەی 10 ڕۆژ تاكو 13ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و یەك ملیۆن ناونیشانی كتێب و سەرچاوە نمایش دەكرێت.