لیژنه‌ى ڕێكخه‌رى پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب شادومانه بۆ به‌شداری كردن له پازده‌مين خولی پیشانگا بانگهێشتان بكات، كه ده‌زگاه‌ى ئه‌لمه‌دا بۆ میدیا‌و ڕۆشنبیری و هونه‌ر به هاریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ى نێوان 31-3-2020 تا 11-4-2020 له ناو پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ڕێكی ده‌خات.
ئێمه له كاتێكدا به‌هیواین به‌شداری بكه‌ن، ئاواته‌خوازین په‌سه‌ندكردنی بانگهێشته‌كه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه هاوپێچه‌كان بۆ لیژنه‌ى ڕێكخه‌ر ده‌رببڕن پاش ئه‌وه‌ى پڕیان ده‌كه‌نه‌وه به‌پێى ئه‌و كاتانه‌ى له پرۆگرامی ناوخۆى پیشانگه‌كه‌دا دیاری كراون.
ئه‌م خۆپیشاندنه ڕۆشنبیرییه كه به هیواین سه‌ركه‌وتن به‌دی بهێنێت و، ئه‌و بنه‌مایانه بچه‌سپێنێت كه پیشانگه‌كانی كتێب له‌سه‌رده‌می زانست و گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مافگوزارییانه‌ى په‌یوه‌ستیانن بكاته هه‌ڵگرێكی پۆزه‌تیڤانه‌ى خه‌می ڕۆشنبیری و بزووتنه‌وه‌ى ڕۆشنبیری بگه‌یه‌نێته ئاستی هیوا بۆ خوازراوى هاوبه‌شمان.
به‌شداری كردنى ئێوه‌یش له سه‌رخستنی پیشانگه‌كه‌دا چه‌سپاندنی ئه‌و نه‌ریته نوێیانه‌یه كه پێكه‌وه ده‌كۆشین بناغه‌كانیان بچه‌سپێنین. وه‌ك چالاكییه‌كانی ده‌زگاى ڕێكخه‌رى پیشانگا كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنییه‌وه چۆن بووه، ئه‌وه به‌شدارانی پیشانگاكه جێى چاودێرى و ڕێز لێ گرتن و بایه‌خدان و به ته‌نگه‌وه‌بوونی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا كردن ده‌بن به‌وه‌ى كه به‌خۆیان خاوه‌نی چالاكییه‌كه‌ن نه‌ك میوان.
له‌گه‌لأ ڕێز‌و پێزانیندا.
ده‌زگاى ئه‌لمه‌دا بۆ میدیا‌و ڕۆشنبیری و هونه‌ر
پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب