وته‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌لمه‌دا بۆ میدیاو ڕۆشنبیری و هونه‌ر

پیشانگاى كتێب له‌ هه‌ولێر ته‌نیا ڕوویه‌كی دیكه‌ى ڕووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ى ڕاچه‌نین نییه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ داڕشتنه‌وه‌ى ڕوخساره‌كانی شاره‌كه‌و هه‌موو ڕووپێوه‌ ڕووناكه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ناسنامه‌كه‌ى ده‌چه‌سپێنێت، به‌ڵكو له‌گه‌لأ پرۆسه‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووندا تێكه‌لأ ده‌بێت كه‌ وه‌رشه‌كانی له‌ بوارێكه‌وه‌ بۆ بوارێكی دیكه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌و به‌ هه‌موو لایه‌كدا په‌ل و پۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ریت و به‌ها نوێیه‌كان بچه‌سپێنن كه‌ له‌گه‌لأ گیان و پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م و فره‌وانكردنه‌وه‌ى ڕووپێوه‌كانی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى نوێگه‌ریدا بگونجێت كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات. كتێبیش وه‌ك هه‌موو هۆكاره‌كانی دیكه‌ى ڕۆشنبیری، شوێنێكی پێشانگای هه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی و هه‌موو چالاكییه‌ سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌دی بهێنن، له‌م ڕووه‌یشه‌وه‌ ڕۆڵى پیشانگاى كتێب دیاری ده‌كرێت و ئه‌و شێوازه‌ ئاساییانه‌ تێده‌په‌ڕێنێت كه‌ خه‌ریكن به‌شێوه‌یه‌كی نیگه‌تیڤانه‌ كار له‌م خۆپیشاندانه‌ ڕۆشنبیرییه‌ ئازاده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئامرازێك بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌ریتی ڕۆشنبیری و، خه‌مێكی ڕۆشنبیری هه‌ڵگرتبوو و بۆنه‌یه‌كى ده‌روازه‌ واڵاى ئاڵوگۆڕكردنی ئازادانه‌ى هه‌والأ و بیروڕاو قووڵكردنه‌وه‌ى بیروڕا بوو به‌ هۆی به‌شداری كردن و تێكه‌ڵاوبوون، بۆیه‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌وه‌وه‌ دووره‌ ته‌نیا بازاڕێكی كتێب فرۆشتن و بازرگانی كردن به‌ كتێبه‌وه‌ بێت. كوردستانى ئارام له‌ چوارچێوه‌ى عیراقی نوێدا، پیشانگاى كتێب له‌ ئامێز ده‌گرێت به‌وه‌ى كه‌ مێرگوزارێكی ڕۆشنبیری ئازاده‌، لێوه‌ى به‌ره‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ى وڵات ده‌جووڵێته‌وه‌و به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ نوێیانه‌ى له‌ بواری هزرو ڕۆشنبیرى و زانستدا له‌گه‌لأ خۆیدا هه‌ڵیگرتوون ڕوون ببنه‌وه‌و، له‌ بواره‌كانی خۆیدا بناغه‌ى پته‌و بۆ گواستنه‌وه‌یان بچه‌سپێنێت و پالأ به‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ى وڵاته‌وه‌ بنێت بنیاتی گونجاوى بۆ دروست بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى ئاسایش و سه‌قامگیرییان تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. پازده‌مین خولى پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب، هه‌وڵ و كۆشش و به‌شدارییه‌كه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی شێوه‌یه‌یكی نوێ به‌ ناوه‌رۆكێكی هاوچه‌رخانه‌ى پیشانگاى كتێب، تێیدا ئه‌وه‌ دووپات ببێته‌وه‌ كه‌ ڕۆشنبیرى بنه‌ماى هه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونێكه‌، كه‌ پیشانگاكه‌ له‌ هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ڕێز له‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی به‌شداربووان ده‌نێت و كار له‌ پێناوى ئه‌وه‌دا ده‌كات به‌شداربوونیان واتایه‌كی دوور مه‌وداترى هه‌بێت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان و خستنه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و ده‌زگاكانی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵه‌ران و زانكۆكان و خانه‌كانی ڕۆشنبیرى، ئه‌م پیشانگایه‌ تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نى خۆی ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانی دیكه‌دا كه‌ ده‌روازه‌ى به‌ ڕووى هه‌موو شێوه‌كانی ڕۆشنبیرى و زانست و هزردا ده‌كاته‌وه‌.                          فه‌خرى كه‌ریم                                  سه‌رۆكی ده‌زگاى ئه‌لمه‌دا بۆ میدیاو ڕۆشنبیری و هونه‌ر

كلیك بكه‌ بۆ ناردنی داواكاری تۆماركردن وه‌ك خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ پێشه‌نگای ئه‌م ساڵ

كۆڕه‌كانی پێشانگا

میوانه‌كانی كۆڕه‌كانی پێشانگا بۆ ئه‌م ساڵ

كۆڕه‌كانی پێشانگا
نیشاندانی هه‌موو میوانه‌كان

نه‌خشه‌ی پێشه‌نگا

shape1
shape2
shape3
shape4

00

ژماره‌ی خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شدار بوو

00

ژماره‌ كۆڕه‌ وتوێژییه‌كان

00

تێكڕایی كتێبه‌كان

00

تێكڕایی ئاماده‌بووان

سپۆنسه‌ره‌كانی چالاكییه‌كه سپۆنسه‌ره بكه

سپۆنسه‌ری زێڕین

سپۆنسه‌ری پلاتینی

ماڵپه‌ڕی پێشه‌نگا